|
به‌هۆی ئه‌و
هه‌موو ناڕه‌واییه‌ی كه له ماوه‌ى حوكمڕانى به‌عسیه‌كاندا ده‌كرا له
عێراق هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ستى سه‌دامه‌وه زۆرینه‌ی
گه‌لی عێراق كه‌وتنه به‌ره‌ی دڵه‌ڕاوكێیه‌كى ئه‌كتیڤه‌وه، ده‌مێك له‌ترسى
گرتن و ئیعدامكردن و ده‌مێكى تریش له ترسى بوون به سووته‌مه‌نى جه‌نگێکى
دوولایه‌نه‌ى ناوخۆ و ده‌ره‌كى، هه‌ربۆیه ژیانى عێراقیه‌كان هه‌میشه وه‌ك
تۆم و جێرى له فڕكان فڕكاندا بوو، هه‌رچه‌نده ناڕه‌وایى به‌رامبه‌ر به
گه‌لى كورد ته‌نیا هاتنى سه‌ددام نه‌بوو، به‌ڵكو دوچارى زامى قوڵتر و
ئازارى كوشنده‌تر کرایه‌وه، ده‌نا كێشه‌ى گه‌وره‌ى گه‌لى كوردى باشوور
به‌زۆر لكاندنى نیشتیمانه‌كه‌یانه به عێراقى عه‌ره‌بیه‌وه كه
مێژوویه‌كى پڕ له‌نه‌هامه‌تى داونه‌تێ و هه‌ر له‌ئه‌نجامى ئه‌و به‌زۆر
لكاندنه‌وه سه‌دان هه‌زار ڕۆڵه‌ى شه‌هید و هه‌زاران گوندى كاول كراوه،
بگره كوردستان کرابوو به تاقیگه‌یه‌كى هه‌وا لێ بڕینى مرۆڤ و كیمیاوى
به‌سه‌ردا بارین، مێژووى ده‌سه‌ڵاتى به‌زۆرلكێنراوى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ قه‌یرانى كۆتایى هاتنى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م له ئه‌نجامى ململانێى
نێوان ده‌وڵه‌ته چاوچنۆك و گه‌وره‌كانى ئه‌وده‌مه، كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر
خاكى كوردستان ڕاسته‌وخۆ بوو، به‌تایبه‌تى كه پاش جه‌نگه‌كه نیشتیمانى
كورده‌كان كرایه كێشه‌یه‌ك له‌نێوان توركیا و به‌ریتانیا به ناوى كێشه‌ى
موسڵه‌وه كه پێویسته وورده‌كاریه‌كانیشى بزانین بۆ پته‌وكردندى پاكانه‌ى
خه‌باتى ئازادیخوازى گه‌له‌كه‌مان.
ململانێى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كانه‌وه
وه‌ك له به‌شى یه‌كه‌مدا باسمان كرد جه‌نگێكى فره‌لایه‌نه‌ى سه‌پاند
به‌سه‌ر گه‌لاندا، خواستى ده‌سه‌ڵات فراوانكردن و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى
نه‌خشه‌یه‌كى نوێ كه‌له‌گه‌ڵ بازاڕ و خواستى ئه‌و ده‌مه‌ى ده‌سه‌ڵاتداراندا
بگونجێ له‌سه‌رووى لیستى هۆكانى هه‌ڵگیرساندنى جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌مه‌وه
بوو، به‌ئاشكراو به‌نهێنى خاكى گه‌لانیان له‌ناو خۆیاندا دابه‌ش ده‌كرد،
له‌پێناوى په‌لهاویشتندا په‌یمان به‌ستن و دژایه‌تى یه‌كتریان ده‌كرد،
به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ڕوسیاى قه‌یسه‌رى له‌گه‌ڵ ئیتالیا به‌ره‌یه‌كیان
بۆ خۆیان دامه‌زراندبوو به‌ناوى هاوپه‌یمانه‌كان، كه له‌ڕاستیدا
هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یان ته‌نها بۆ مانه‌وه‌ى خۆیان بوو له‌ترسى ئه‌ژدیهاكانى
ئه‌ڵه‌مانیا و یابان له‌لایه‌ك و ده‌ستبه‌سه‌را گرتنى میراتیه‌كه‌ى
عوسمانیه‌كان له‌لایه‌كى تره‌وه، عوسمانیه‌كان به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و
دواكه‌وتنى هه‌نگاوه‌كانى له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیا هێزێكى واى پێ نه‌مابوو كه
به‌قنج و قیتى جارانى ببینرێ هه‌ربۆیه ناویان لێنابوو ده‌وڵه‌ته
نه‌خۆشه‌كه، وه‌ك په‌له‌گۆشتێكى به‌رده‌م چاو برسیه‌كانى ئه‌وده‌مه
وابوو. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى جه‌نگه‌كه‌وه هاوپه‌یمانه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
كه هه‌ڵوێستى یه‌كتریان ده‌زانى كه‌وتنه لێكۆڵینه‌وه و په‌یمانێكیان دا
به‌یه‌كترى كه هیچ مه‌رجێك بۆ شه‌ڕ وه‌ستان دانه‌نێن به‌بێ ئه‌گادارى
یه‌كترى، ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌به‌ر سوور بونیان بوو له‌سه‌ر میراتیى
عوسمانیه‌كان، له‌سه‌ر حسابى به‌ره‌كانى شه‌ڕدا و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که
گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وت له گه‌وره‌ترین شه‌ڕدایه و بۆ ئه‌وه‌ش
به‌ریتانیه‌كان هێزێكى زۆر گه‌وره‌تریان هێنابووه ته‌نیشتى توركه‌كان له
چاو فه‌ره‌نسیه‌كاندا، به‌ریتانیا سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ڕوسیاى
هاوپه‌یمانى ته‌نها به‌رگرى له‌خۆى بكات به‌رامبه‌ر به سنووره‌كانى
عوسمانى و نه‌چنه ناو خاكى عوسمانیه‌كانه‌وه.
كاتێك هێشتا عوسمانیه‌كان به‌شدارى شه‌ڕیان نه‌كردبوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه (
ئیدوارد گراى ) له‌گه‌ڵ ده‌ستپێ كردنى جه‌نگه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند ( ئه‌گه‌ر
توركیا لایه‌نى ئه‌ڵه‌مانیا بگرێت، ئه‌و كاته پێویسته بوونى نه‌مێنێت
(1). هه‌روه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیاش س.د.سازانۆڤ له 10 / 8 / 1914 دا
بۆ سه‌فیره‌كه‌ى نووسى له توركیا كه له‌كاتى لایه‌نگیرى توركیا بۆ
ئه‌ڵه‌مانیا ده‌توانین هه‌موو بونێكى بسڕینه‌وه... ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ڕوسیا
كه هاوپه‌یمانه‌كانى چاوه‌ڕێیان نه‌ده‌كرد ده‌بوایه سنوورێکى بۆ دابنرێ و
بوه‌ستێنرێت، له‌م ڕووه‌یشه‌وه له ئه‌نجامى ووتووێژدا به په‌یمانى (
سایكس ـ پیكۆ ) گه‌یشتن.
به‌ریتانیه‌كان هه‌وڵى دوورخستنه‌وه‌ى ڕوسیایان ده‌دا له‌خۆیان، چ له‌ڕووى
مه‌یدانى شه‌ڕکه‌دا یان له هێڵى به‌رگریدا و له‌به‌ر ئه‌وه ڕووسه‌كانیان
وا تێگه‌یاند بوو كه بوونى عوسمانیه‌كان به‌نده به بوونى ئه‌ڵمانیاوه و
له‌كاتى كۆتایى پێهێنانى ئه‌ڵه‌مانه‌كاندا هه‌موو شتێك به‌به‌رژه‌وه‌ندى
ئێوه ده‌بێت، ته‌نانه‌ت مه‌لیك جۆرجى پێنجه‌م به‌باڵیۆزى ڕوسیاى ووت كه
پێویسته ئه‌سته‌نبوڵ بۆ ئێوه بێت. فه‌ره‌نسیه‌كانیش چاویان بڕیبووه
سوریا و فه‌له‌ستین، ئه‌م ململانێ گه‌رمه له‌سه‌ر خاكى عوسمانیه‌كان
پێویستى به‌وه ده‌كرد هه‌ڵوێستیان ڕوونتر بکرێته‌وه.
ڕوسیا له‌ئاستى چاوتێبڕینى فه‌ره‌نسیه‌كان بۆ خاكى عوسمانیه‌كان هیچ
به‌رهه‌ڵسیه‌كى نه‌بوو و لازاریف به ئاشكرا ده‌ریخست كه چاره‌نووسى
میراتى عوسمانیه‌كان ئه‌بێت له‌گه‌ڵ له‌نده‌ندا باسى بكرێت نه‌ك بترسبورگ.
له‌كۆتایى ئه‌و مشتومڕانه‌دا به‌شێوه‌ى كارى دیپلۆماسى و له سه‌ره‌تاى
مانگى ئازارى 1916 دا جۆرج پیكۆ و مارك سایكس گه‌یشتنه بترسبۆرگ بۆ
تێگه‌یاندنى ڕوسه‌كان له‌و قۆناغه‌ى خویان پێى گه‌یشتبوون، لێكۆڵینه‌وه
به‌رده‌وام بوو تا له ڕۆژانى نێوان 9 ـ 16 / 5 / 1916 له له‌نده‌ن
دیباجه‌ى كۆتایى ڕێككه‌وتنێك داڕێژرا كه به په‌یمانى نهێنى سایكس ـ پیكۆ
ناسراوه كه شێوه‌كارێكى ده‌قاو ده‌قى داگیركه‌رانه بوو. به پێى ئه‌و
په‌یمانه و ئه‌و شوێنانه‌ى كه به‌ر فه‌ره‌نسیه‌كان ده‌كه‌وت پێك هاتبوو
له به‌شى ڕۆژئاواى سوریا و لوبنان و كیلیكیا و عینتاب و ئۆرفه و ماردین و
دیاربه‌كر و هه‌كارى، واته ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا و ولایه‌تى موسڵ ناوچه‌ى
ده‌سه‌ڵاتى فه‌ره‌نسى بێت.
به‌ركه‌وته‌ى به‌ریتانیه‌كانیش باشوورى سوریا و هه‌ردوو ولایه‌ته‌كانى
به‌غدا و به‌سره بێت،( له‌مه‌دا به‌ریتانیه‌كان ده‌یانویست فه‌ره‌نسا
بكه‌وێته نێوانیان له‌گه‌ڵ ئیمپراتۆریه‌تى ڕوسیادا هه‌ربۆیه ڕ‌ازى بوون
به‌وه‌ى كه ولایه‌تى موسڵ بده‌نه فه‌ره‌نسیه‌كان ).
فه‌له‌ستینیش دانرا بكه‌وێته ژێر سه‌رپه‌رشتى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه كه ڕوسیا
له‌سه‌رى ڕێكبكه‌وێت له‌گه‌ڵ وڵاته ڕۆژئاواییه‌كاندا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى به‌ڵشه‌فیه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ى ڕوسیا له كار‌و بارى
ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به‌ریتانیه‌كان كێچ كه‌وته كۆڵیان بۆ ئه‌وه‌ى كه
ولایه‌تى موسڵ بخه‌نه سه‌ر میراتى خۆیان بۆ ئه‌وه‌یش پێویسته سایكس ـ
پیكۆ گۆڕانكارى به‌سه‌ردا بێت.
لوید جۆرج ده‌ڵێ كاتێك كلیمنسو دواى جه‌نگ هات بۆ له‌نده‌ن له‌گه‌ڵیدا بووم
به‌ناو هه‌موو شاردا تا ناو باڵیۆزخانه و هه‌روه‌ك دانیشتوانیش به‌گه‌رمى
پێشوازیان لێ‌كرد، كاتێك گه‌یشتینه ئه‌وێ، پرسیارى لێكردم كه چیت ده‌وێت
له فه‌رنسا تا بۆت بهێنم به‌تایبه‌تى؟ ڕاسته‌وخۆ له وه‌ڵامدا ووتم
ده‌مه‌وێت موسڵ بخه‌مه سه‌ر عێراق و فه‌له‌ستینیش بكه‌وێته ژێر سایه‌ى
به‌ریتانیاوه، كلیمنسو ڕ‌ازى بوو به‌بێ لێكۆڵینه‌وه، هه‌رچه‌نده
ئه‌وه‌مان به‌نوسراو نه‌بوو به‌ڵام كلیمنسو له‌كاتى لێدوانه‌كاندا له‌سه‌ر
قسه‌كه‌ى خۆى مابوو (2) ته‌نها له كاتى لێدوانه‌كه‌دا 3 مه‌رجیان دانا بۆ
ئه‌وه‌ى كه موسڵ بده‌نه به‌ریتانیه‌کان که ئه‌مانه بوون :-
1ـ فه‌ره‌نسا به‌شێكى له نه‌وته‌كه‌ى موسڵدا هه‌بێت.
2ـ به‌ریتانیا پشتگیرى له فه‌رنسا بكات له‌كاتى هه‌ر ڕێگریه‌كى
ئه‌مه‌ریكیه‌كاندا.
3ـ دیمه‌شق و حه‌ڵه‌ب و ئه‌سكه‌نده‌رونه له‌ژێر ئینتیدابى فه‌ره‌نسیدا بن.
كلیمنسو له‌و كاته‌دا نه‌یزانى له‌ده‌ست دانى موسڵ چ زه‌ره‌رێكى گه‌وره
بوو ودوایى له 22 ى مایسى 1919 دا به لوید جۆرجى ووتبوو ئه‌گه‌ر
بمزانیایه موسڵم نه‌ده‌یانێ(3).
له‌م ڕووه‌وه به‌ریتانیا هیچ کێشه‌ى له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا نه‌ما و ته‌نها
جێبه‌جێکردنى خواسته‌که‌ى بوو له‌سه‌ر زه‌وى و له به‌رامبه‌ر تورکه‌کاندا.
له‌لایه‌کى
تریشه‌وه پێش مۆركردنى شه‌ڕوه‌ستانى مندروس به‌ریتانیا هه‌ردوو ویلایه‌تى
به‌سره و به‌غداى داگیر كردبوو، په‌یمانه‌كه له 30/11/1918 به‌سترا و
له نیوه‌ڕۆى ڕۆژى دواییه‌وه كارى پێده‌كرا كه هێزه‌كانى به‌ریتانیا 12
میل له شارى موسڵه‌وه دوور بوون، به پێى په‌یمانه‌كه ده‌بوایه
به‌ریتانیا له سنوورى ئه‌و كاته زیاتر هیچ شوێنێکى تر داگیر نه‌كات و
هه‌نگاو نه‌نێت, به‌ڵام به‌ریتانیه‌کان به‌وه ڕ‌ازى نه‌بوون و هه‌ر دواى
هێزه بڵاوه‌كانى توركیا كه‌وتبوون و له ماوه‌یه‌كى كورتدا كه‌ركوك و
هه‌ولێریشیان گرت.
له سلێمانی شێخ مه‌حمود له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه جێ‌نشین كرابوو به
حاكمدار، به‌ریتانیه‌كانیش جۆره‌ها به‌ڵێنیان دابوویه هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كانى ناوچه‌كه بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ، هه‌ربۆیه
شێخ مه‌حمود به‌نهێنیه‌وه په‌یوه‌ندى پێوه‌كردن و موقه‌ده‌م عێزه‌ت تۆپچى
و ئه‌حمه‌د فایه‌قى وه‌ك نوێنه‌ر به‌نامه‌یه‌كه‌وه نارده لاى
ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌ریتانیا له كفرى، نامه‌كه گه‌یشته سێر ئه‌رنۆلد
ویڵسن له به‌غدا كه وه‌ك فرسه‌تێك وابوو ڕاسته‌وخۆ میجه‌ر نۆئیلى نارده
سلێمانى پاش كۆبوونه‌وه له 1/11/1918 دا شێخ مه‌حمود كرایه حاكمدار
به‌ناوى به‌ریتانیاوه و مێجه‌ر نۆئیلیش كرایه ده‌مڕاستى، هه‌وڵى
به‌رده‌وامى گه‌لى كورد و ئه‌م شێوه حوكمه کرایه سه‌ره‌تایه‌ك بۆ
ئاواته‌كانى گه‌لى كوردستان كه داننان به‌مافه‌كانیان له‌سه‌ر كاغه‌ز
ببینن و په‌یمانێكیان له‌مێژوودا بۆ نوسرا به‌ناوى په‌یمانى
سیڤه‌ره‌وه(4).
به‌م شێوه‌یه
به‌ریتانیا به‌شێكى گرنگى ولایه‌تى موسڵیان خسته ژێر ڕكێفى خۆیانه‌وه
به‌بێ ته‌قه. له 2/12/1918 دا عه‌قید لچمن گه‌یشته موسڵیش و داواى
چۆڵكردنى توركه‌كانى له على احسان پاشا كرد، هه‌رچه‌نده به پێى خاڵى 7 و
16 ى په‌یمانى شه‌ڕبه‌ستنه‌كه مێسۆپۆتامیا به‌ر به‌ریتانیا ده‌كه‌وت
به‌ڵام كێشه‌یه‌ك سه‌رى هه‌ڵدا كه ئایا ولایه‌تى موسڵ ده‌گرێته‌وه؟
توركه‌كان كه‌وتنه لێدوان له‌سه‌ر ماناى مێسۆپۆتامیا، به‌ریتانیه‌كان
به‌لایانه‌وه گرنگ بوو كه به‌لاى خویاندا بیشكێننه‌وه چونكه شوێنێكى
دابه‌شكراوى ناو ڕێككه‌وتننامه‌ى سایكس ـ بیكۆ بوو كه پاشان له
ڕێككه‌وتننامه‌ى سانڕیمۆدا له‌ده‌ست فه‌ره‌نسیه‌كانیشیان ده‌رهێنا(5)، بۆ
تێوه‌نه‌گلانى ماناى مێسۆپۆتامیا به‌کێشه‌که‌وه زیاتر سیاسه‌تیان به‌كار
هێنا كه ته‌نیا فرسه‌تێك بوو بۆ ده‌ست به‌سه‌راگرتنى ولایه‌ته‌كه، بۆ
نمونه له 7/12 دا ئارنۆلد ویڵسن له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى هیندى
برقیه‌یه‌كى نارد كه به‌یاننامه‌یه‌كى به‌ریتانى فه‌ره‌نسى بوو و پێشنیارى
كرد كه پارێزگار كردنى هه‌موو عێراق بدرێته به‌ریتانیه‌كان. وه‌زاره‌تى
هیندى له وه‌ڵامدا عێراقى كرد به دوو به‌شه‌وه باكور و باشوور و داواى
هه‌ڵوێستى وڵسنیان كرده‌وه وڵسن له وه‌ڵامدا نووسى پێویسته هه‌ر 3
ویلایه‌تى به‌سره و به‌غدا و موسڵ یه‌كه‌یه‌كى ئیدارى بن و له‌ژێر
سه‌رپه‌رشتیه‌كى چالاكى به‌ریتانیادا بێت، هه‌روه‌ك نوسیبووى كه
عه‌ره‌به‌كان دژایه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن بۆ ژێر ده‌سته‌ڵاتى توركیا و
مه‌مله‌كه‌تێكیشیان ناوێت كه له‌ژێر سایه و یارمه‌تى به‌ریتانیادا نه‌بێت
بۆ ئه‌مه‌یش هه‌رسێ ویلایه‌ته‌كه له‌ژێر سایه‌ى مه‌لیكێكى عه‌ره‌بى و
نوێنه‌رى به‌ریتانى كه گونجاوترین كه‌سیش سێر برسى كۆكسه باشترین
چاره‌سه‌ره و 4 كه‌سایه‌تى عه‌ربیشى بۆ مه‌لیكایه‌تى پێشنیار كرد.
له 30 ى تشرینى دووه‌مى 1918 دا وه‌زاره‌تى هیندى برقیه‌یه‌كى نارد بۆ
وڵسن و داواى لێ كرد كه هه‌ڵوێستى عێراقیه‌كان وه‌ربگرێت له‌سه‌ر ئه‌م سێ
خاڵه (6).
1ـ ئایا دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى عه‌ره‌بى له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى به‌ریتانیا
به چاك ده‌زانن كه له سنوورى باكورى موسڵه‌وه بێت تا كه‌نداوى فارسى؟
2ـ ئه‌گه‌ر باشه ئایا ده‌یانه‌وێت له‌ژێر سایه‌ى ئه‌میرێكى عه‌ره‌بیدا
بێت؟
3ـ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش (واته ئه‌میرێكى عه‌ره‌بى) كێ كاندید ده‌كه‌ن؟
بۆ ئه‌و وه‌ڵامه‌یش دانیشتوانى ناو شارى موسڵ به‌یانێكیان نوسى و
سه‌رپه‌رشتى به‌ریتانیایان پێ باشبوو تا كاتێك جوتیاره‌كان خۆیان ده‌گرن و
چاكسازى ده‌كرێت، پێشتریش ڕ‌اپۆرتێكى لجمن ( لجمن له شۆڕشى عشریندا
شۆڕشگێره‌كان له نزیك موسڵه‌وه كوشتیان) كه له 22/9/1918 دا
ڕونكردنه‌وه‌ى ته‌واوى ده‌رباره‌ى دانیشتوانى پارچه‌كانى تر‌ى ویلایه‌ته‌كه
ڕه‌وانه كردبوو كه هه‌موو گاوره‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌وخۆى
به‌ریتانیادان و كه‌پێشتریش لایه‌نگرى فه‌ره‌نسیه‌كان بوون هه‌ڵوێستیان
گۆڕیوه چونكه دژى حاكمى دێرزۆرن ته‌نها له‌ترسى ئه‌وه‌ى نه‌كه‌ونه ژێر
حوكمێكى عه‌ره‌بیه‌وه، هه‌رچى یه‌زیدیه‌كانیش هه‌یه سه‌ركرده‌یه‌كى
موسوڵمانیان ناوێت بۆ ناوچه‌كه‌یان. كورده‌كانیش كه دوو له‌سه‌ر سێى
ویلایه‌تى موسڵ پێك ده‌هێنن دژى حوكمێكى عه‌ره‌بین، له‌كۆتایى دا
نوسیویه‌تى ده‌ره‌به‌گ و خاوه‌ن موڵكه‌كان ته‌نیا چینێكن كه‌له‌گه‌ڵ
حكومه‌تێكى عه‌ره‌بیدابن ( ئه‌مه‌یش ڕێخۆشكه‌رێك بوو بۆ ده‌ستخستنه ناو
كار‌و بارى ناوچه‌كه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كورده‌كانیش له خه‌باتدا بوون بۆ
دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ هیچ هه‌ڵوێستێكیان بۆ ئه‌و وه‌ڵامه
وه‌رنه‌گیرا).
هه‌رچه‌نده
هه‌ڵوێسته گشتیه‌كه‌ى دانیشتوانى ویلایه‌تى موسڵ به ڕه‌فز بوو، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستى هه‌ردوو ویلایه‌تى به‌غدا و به‌سره‌دا به‌سترا
به‌یه‌كه‌وه که به به‌ڵێ بوو، هه‌ربۆیه خواستى ده‌وڵه‌تى عه‌ره‌بى
بووه زۆرینه و هه‌ڵوێستى دانیشتوانى ناوچه كوردیه‌كان بوو به ژێره‌وه
و به‌زۆر لكێندران به‌و ده‌وڵه‌ته‌ى كه خواستى دانیشتوانى به‌غدا و
به‌سره‌ى له‌سه‌ر بوو به‌تایبه‌تى که خواست و مه‌به‌ستى ئینگلیزه‌كان بوو
بۆیه وا ده‌رچوو.
له‌م هه‌ڵوێسته‌ى
به‌ریتانیا ته‌نیا گه‌لى كورد زه‌ره‌رمه‌ند بوو، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
خواستى به‌ریتانیه‌كان ده‌مه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى عه‌ره‌بى بوو نه‌ك عێراقى
به‌هۆى جیاوازى هه‌ڵوێستیشه‌وه به‌رامبه‌ر به‌ریتانیا له نێوان كورده‌كان
و عه‌ره‌به‌كاندا كه‌به‌رژه‌وه‌ندى عه‌ره‌به‌كان له‌گه‌ڵ ئینگلیزدا یه‌كى
ده‌گرته‌وه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كى تریشه‌وه بوونى چه‌ند ده‌وڵه‌تێكى تر‌ى
عه‌ره‌بى هه‌ر له‌ژێر سایه‌ى به‌ریتانیادا كاریگه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى
هه‌ردوو له ئینگلیزه‌كان و عه‌ره‌به عێراقیه‌كانیش هه‌بوو بۆ له‌یه‌ك
نزیك بوونه‌وه‌ى زیاتر، هه‌روه‌ك له‌سه‌ر حسابى كورده‌كان فرسه‌تێكى باش
بوو بۆ په‌لهاویشتنێكى زیاتر بۆ ئینگلیزه‌كان و گه‌وره‌كردنى ئه‌و
ده‌وڵه‌ته‌ى كه له به‌رژه‌وه‌ندى خۆیاندا بوو.
ئه‌و بڕیاره له‌دوایدا كێشه‌ى بۆ به‌ریتانیه‌كانیش دروست كرد، له‌سه‌ر
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى شۆڕشى عشرین پرۆفیسۆر كریاجین له ساڵى 1922 دا
نوسیویه‌تى و ده‌ڵێ: توندڕه‌وى سه‌رۆكى پارتى سه‌ربه‌ست و سه‌رۆك وه‌زیرانى
به‌ریتانیا كه ( ئیستیغلالى موغامه‌ره فه‌شه‌له‌كه‌ى لوید جۆرج و چه‌رچڵ)
ى كرد له مێسۆپۆتامیا، هۆى سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى عشرین بوو و با داوا بكرێت
له حكومه‌تى به‌ریتانیا كه واز له ویلایه‌تى موسڵ و به‌غدا بهێنێت و
ته‌نیا به‌سره بهێڵێته‌وه.(7).
به‌ڵام به‌هۆى ده‌وڵه‌مه‌ندى خاکى کوردستانه‌وه به‌ریتانیا سوور بوو
له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵویسته و بۆ ئه‌و لكاندنه‌ش هۆکارى ئابوورى و سیاسى خۆیى
هه‌بوو که له‌م خاڵانه‌دا کۆده‌کریته‌وه :
1ـ تێچوونى سه‌ركوتكردنى خه‌باتى گه‌لى كوردستان زۆر بوو، به‌لكاندنى
خاکه‌که‌یان به ده‌وڵه‌ته نوێكه‌وه ئه‌و تێچوونه له‌سه‌ر شانى
به‌ریتانیا نه‌ده‌ما.
2ـ په‌یمانێك له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته نوێكه‌دا له‌ئارادا هه‌بوو كه مافى
ده‌رهێنانى نه‌وتى دابوویه به‌ریتانیا و كوردستانیش نه‌وتى زۆرى هه‌بوو،
به‌لكاندنیه‌وه ئه‌و په‌یمانه كوردستانیشى ده‌گرته‌وه.
3ـ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى كوردى به‌سه‌رۆكایه‌تى شێخ مه‌حمود كه
دژایه‌تى به‌ریتانیاى ده‌كرد ترسى بۆ دروست كردبوون كه ببێته پێگه‌یه‌كى
سه‌ربه شۆره‌وى.
4ـ بوونى ئاژاوه و ناڕه‌زایى به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك له نێوان گه‌لانى
ده‌وڵه‌ته نوێكه‌دا، ئاسانكاریه‌كه بۆ دامركاندنه‌وه‌ى به‌رهه‌ڵستى كه
له‌دژى به‌ریتانیا بكرێت ( که ئه‌مه‌ش به‌شێکه له سیاسه‌تى په‌رت که و
زاڵ به).
5ـ بوونى گه‌لى كورد له ئێران و توركیا و بوونیشیان له‌ژێر سایه‌ى
به‌ریتانیا بیانوویه‌كى باش ده‌دات به‌به‌ریتانیا له‌كاتى دژایه‌تى كردنى
ئه‌و وڵاتانه، هه‌روه‌ك ئاسانكاریشه بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا.
6ـ كێشه دروست كردن بۆ خه‌باتى ئازادیخوازانى گه‌لانى ژێر ده‌سته‌ى
به‌ریتانیا. (8).
كاتێكیش كێشه‌كه گه‌یشته كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان، بیانوویشیان هێنایه‌وه بۆ
شێوه‌ى ده‌نگ وه‌رنه‌گرتنى دانیشتوان و دژایه‌تى كردن به‌رامبه‌ر به
زۆرلكاندنه‌كه به‌م خاڵانه
1ـ له‌كاتى ده‌نگدانێكى له‌مجۆره‌دا جگه له ڕۆشنبیره‌كان، خه‌ڵكى ئاسایى
به‌گرنگیان نه‌زانیوه چونكه به‌رژه‌وه‌ندى ڕاسته‌وخۆیان نه‌بووه.
2ـ ئه‌گه‌ر ده‌نگدان به باشترین ڕێگه داده‌نرێت به‌ریتانیا داوا ده‌كات
كه له ناوچه‌ى باكورى موسڵدا. بكرێت. كه ده‌نیشتوانه‌كه‌ى ئاشورى و
چه‌ند خێڵێكى كوردیشى لێ نیشته‌جێیه كه داوایان پێشكه‌ش به حكومه‌تى
عێراق كردووه، له‌گه‌ڵ چه‌ند خێڵێكى عه‌ربیدا.
3ـ له‌كاتى ده‌نگداندا با هه‌موو هێزه‌كانى توركیا و عێراق و به‌ریتانیا
له‌و ناوچه‌یه نه‌مێنن.
4ـ خێڵه‌كانى سه‌ر سنوورى باكورى عێراق ناكرێت ده‌نگیان وه‌ربگیرێت له‌به‌ر
ئاژاوه‌چیه‌كان.
5ـ عه‌ره‌ب و یه‌زیدى و جوله‌كه و گاور و كلدانیه‌كان ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ
عێراقدا بن به‌ڵام ئاشوریه‌كان و نه‌ستوریه‌كان نه توركیایان ده‌وێت و نه
عێراق ئه‌وانى تریش كه توركمانه‌كانن ڕێژه‌یه‌كى كه‌من و هیچ
كاریگه‌یه‌كیان نابێت له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كه، ئه‌مانه نیوه‌ى ویلایه‌ته‌كه
پێك ده‌هێنن و هه‌ڵبژاردن سوودى نیه. نیوه‌كه‌ى تریش كه كورده‌كانن
ناتوانن هه‌ڵوێستى خۆیان ده‌ربڕن.
به‌ئاشكرا دیار بوو كه بیانووه‌كانیان ته‌نیا له‌به‌رژه‌وه‌ندى
خۆیاندایه، هه‌ربۆیه لیژنه‌كه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان هه‌موو بیانووه‌كانى
ڕه‌ت كرده‌وه(9).
به‌ریتانیا ته‌نیا له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیدا بوو كه ئه‌و ولایه‌تى
موسڵه‌ى له سه‌ره‌تاوه سه‌ر به جه‌زیره بوو بلكێنێت به مێسۆپۆتامیاوه
كه هه‌ر له كاتى داگیر كردنیه‌وه ناوه‌كه‌ى گۆڕى له مێسۆپێتامیاوه بۆ
عێراق، دانیشتوانه‌كه‌ى ده‌یانزانى ئه‌م ناوه له عێراقى عه‌ره‌بى و
عێراقى عه‌جه‌میه‌وه هاتووه كه له كۆتایى سه‌ده‌ى یانزه‌دا به‌كار
هێنراوه و عێراقى عه‌جه‌مى واته به‌شێك له ئێرانى ئێستا‌و به‌شێك له
ولایه‌تى موسڵ، عێراقى عه‌ره‌بیش له هیت ـ تكریت زیاتر سه‌رناكه‌وێت واته
زنجیره چیاكانى حه‌مرین. پێش ئه‌و كاته هه‌رگیز دانیشتوانى كوردستان ناوى
عێراقیان بۆ نیشتمانه‌كه‌یان به‌كارنه‌هێناوه، ته‌نیا عه‌ره‌به‌كان ئه‌و
ناوه‌یان لاباشتر بوو له مێسۆپۆتامیا چونكه ووه‌شه‌یه‌كى عه‌ره‌بى
بوو(10).
پاشان لیژنه‌كه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان به‌ئاشكرا ئه‌وه‌ى ده‌رخست كه توركیا
مافى به‌سه‌ر ولایه‌تى مووسڵه‌وه ماوه، به‌ڵام عێراقیه‌كانیش مافى
مانه‌وه‌یان هه‌یه له سنوورى سیاسى و ئابووریه‌كدا كه بیانپارێزێت
به‌تایبه‌تى توركیا چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندووه كه ده‌یه‌وێت واز
له عه‌ره‌به‌كان بهێنێت بۆ بڕیارى چاره‌نووسى خویان.
لیژنه‌كه ئه‌وه‌یشى ده‌ر خست كه عێراق بار‌و دۆخى ناوخۆى جێگیر نیه
به‌هۆى نه‌بونى ئه‌زمونى سیاسى، هه‌روه‌ك بوونى جیاوازى سوننه و شیعه‌كان
و په‌یوه‌ندى نێوان كورد و عه‌ره‌ب پێویستى به ده‌سه‌ڵاتێك هه‌یه بۆ
دابینکردنى سه‌قامگیرى، ئه‌م هۆیانه له‌وانه‌یه عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر
ببات ئه‌گه‌ر به‌بێ یارمه‌تى بمێننه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه لیژنه‌كه بڕیارى
دا كه ئینتیداب به‌رده‌وام بێت به شێوه‌ى په‌یوه‌ندى نێوان عێراق ـ
به‌ریتانیا بو ماوه‌ى 25 ساڵى تر و له‌كاتى ته‌واو بوونیدا باشتر وایه
ولایه‌تى موسڵ بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ توركیا. پاشان له‌كاتى كۆتایى هاتنى
ئینتیدابى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان و كۆتایى په‌یمانى عێراقى ـ به‌ریتانى ئه‌گه‌ر
هه‌ندێ دڵنیا بوون نه‌درێته كورده‌كان كه توركیا به‌باشتر ده‌زانن ئه‌وا
بارودۆخى سیاسى ترسناك ڕوو ده‌دات(11).
له ڕۆژى 16 / 1 / 1925 دا كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان كۆبوویه‌وه و سه‌رۆكى دادگا
نوێنه‌رى توركیاى بانگ كرد بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌دا به‌ڵام له‌وێ
نه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه سكرتێرى گشتى نامه‌یه‌كى خوێنده‌وه كه له ڕوشدى
به‌گه‌وه له‌هه‌مان ڕۆژدا پێى گه‌یشتبوو، له‌نامه‌كه‌دا هاتووه و ده‌ڵێ
هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ى كه پێشكه‌شمان كردووه بۆ ڕێككه‌وتن و
ئاسانكاریه‌ك بۆ كۆمه‌ڵه كه ده‌ورى ناوبژى ببینێت هیچ ئه‌نجامێكى نه‌بوو
و له‌به‌رئه‌وه‌ى كه کۆمه‌ڵه وه‌ك ناوبژیوان كارى نه‌كردووه هه‌موو
پێشنیاره‌كانى كۆنى ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه، له‌كۆتایى نامه‌كه‌شدا هاتووه كه
مافى توركیا به‌سه‌ر خاوه‌ندارێتى هه‌موو ولایه‌تى موسڵه‌وه
هه‌رماوه(12).
پاشان ( ئۆستن ئۆوندن ) بڕیارى كۆتایى لیژنه‌كه‌ى خوێنده‌وه و ووتى (
لیژنه‌كه دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه چاره‌سه‌رى ململانێكه بێویژدانى ده‌بێت
ئه‌گه‌ر هه‌موو هێڵه سه‌ره‌كیه‌كانى لیژنه‌ى كۆتایى جێ به‌جێنه‌كرێت.
هه‌روه‌ك به‌وردى هه‌ڵسه‌نگاندن له‌سه‌ر هه‌موو چاره‌سه‌رێكى پێشنیاركراو
كراوه تا لیژنه‌كه گه‌یشته ئه‌و بڕیاره‌ى كه دوو بۆچوون دیارى بكات
1 ـ لكاندنى هه‌موو به‌شه‌كانى باشوورى هێلى بروكسل به عێراقه‌وه.
2 ـ دابه‌شكردنى ناوچه‌كه له ئاستى زێى بچوكدا.
هه‌روه‌ك به‌هۆى ئاڵۆزى كێشه‌كه و ئه‌رك له‌سه‌ر شانى ئه‌ندامانى
لیژنه‌كه و هاوڕێكانیان ده‌ركه‌وت كه بۆچونى یه‌كه‌م گونجاوتره(13).
لكاندنى كوردستان به عێراقى عه‌ره‌بیه‌وه به‌پیلانى بێگانه، واته
كردنیان به گه‌لێكى بنده‌سته و سه‌رهه‌ڵدانى ده‌وڵه‌تێکى ده‌ستکرده‌ى هۆى
ده‌ره‌کى، که زه‌ره‌ر و زیانێكى زۆرى گه‌یانده گه‌لى كورد چ له‌ڕووى
ئابووریه‌وه یان له‌ڕووى مرۆڤایه‌تى و پێشێلكردنى مافه‌كانیانه‌وه.
ساڵه‌هاى ساڵ گه‌نجه‌كانیان ده‌كوشتن، به‌رهه‌مه‌كانیان به‌تاڵان ده‌بردن و
ماڵیان كاول ده‌كردن به‌روبوومى ووڵاته‌كه‌یان له‌برى هه‌موو خۆشیه‌كى ژیان
كه پێیانى ببه‌خشێت ده‌كرایه چه‌ك و ده‌كرایه كیمیاوى و ئاگر و ئاسن و
گه‌له‌كه‌یان پێ له‌ناو ده‌برد، تاكه‌كانى كۆمه‌ڵى كوردستان كه‌سانى ئاسایى
و مرۆڤى ئاسایین هه‌ربۆیه هه‌ستیان به‌و كێشانه كردووه و له خه‌باتێكى
درێژخایه‌ندا بوون بۆ به‌دیهێنانى مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان.
بۆ سه‌رکوتکردنى خه‌باته‌كه‌شیان سه‌روه‌ت و سامانێكى زۆرى عێراقییه‌كان
به‌فیڕۆ ده‌درا، ئه‌مه نه‌ك هه‌ر پێشێلكردنى گه‌لى كوردى پێوه بوو به‌ڵكو
گوزه‌رانى هه‌موو عێراقیشى به‌ره‌و خراپتر ده‌برد، ووڵاتێك بوو كه
سه‌ركوتكه‌رى دیمو‌كراتى و مرۆڤایه‌تى بوو، به‌زۆر ناوچه‌كانیان ده‌كرده
موڵكى گه‌لێكى تر كه‌خۆیان شوێنى تریان به‌جێده‌هێشت، شه‌ڕى سه‌پێنراو
به‌سه‌ر گه‌لێكى بێ پشتیوان. ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌وه بوو كه سه‌ددام ئاو و
زه‌وى ووڵاته‌که ببه‌خشێته ئێران بۆ له‌باربردنى شۆڕشى كورد، كه هۆى
سه‌ره‌كى هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕى عێراق ئێران بوو، واته ناكۆكى و ئاژاوه‌ى
ناوه‌وه پاڵپێوه‌نه‌رى سه‌ره‌كى بوو بۆ شه‌ڕى ده‌ره‌كى.
عێراقێك كه به‌زۆر لكێندرابێت به‌یه‌كه‌وه و پاكانه‌یه‌كى ده‌ره‌كى و
داگیركه‌رانه‌ى هه‌بێت، هه‌ر ئه‌و عێراقه ده‌بێت كه هه‌موو خۆشیه‌كانى
تیا كۆكرابوویه‌وه بۆ ته‌نیا چینێك كه به‌ئاره‌زووى خۆیان هه‌ڵس و
كه‌وتیان به به‌رو بوومى ووڵاتێكى نه‌وتیه‌وه ده‌كرد، ئه‌نجامه‌كه‌ى
ته‌نیا به‌فیڕۆ دانى ووزه‌ى مرۆیى و دواخستنى هه‌نگاوه‌كانى كۆمه‌ڵگاكه
بوو له‌ئاستى نه‌ك هه‌ر جیهانى به‌ڵكو ناوچه‌ییش، بۆ نمونه ووڵاتێكى وه‌ك
ئیماراتى عه‌ره‌بى كه ووزه‌ى مرۆییه‌كه‌ى له‌ئاستى ته‌نیا شارێكى
عێراقدایه و به‌روبومى ووڵاته‌كه‌یشیان له نه‌وته‌كه‌ى ئێمه نه‌وتتر
نیه سه‌ره‌ڕاى بوونى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى و سروشتى تر، كه ده‌مانتوانى به
حوكمێكى دیموكراتیانه چه‌نده‌ها ده‌وڵه‌تى وه‌ك ئیمارات په‌نجه‌ى
چاولێكردنمان بۆ ڕابكێشن نه‌ك په‌نجه‌ى ئامۆژگارى، که وه‌ك به
دیكتاتۆریان ووت به‌سه بڕۆ با گه‌ل ڕزگارى بێت له‌نه‌هامه‌یته‌كانت.
بوونى ده‌وڵه‌تێكى چه‌ند نه‌ته‌وه‌یى به‌زۆر لكێنراو هه‌میشه دواكه‌وتوو و
پڕ له ئاژاوه ده‌بێت، هۆى سه‌ره‌كى ده‌بێت بو داواكردنى جیابوونه‌وه
له‌لایه‌ن بێبه‌شه‌كانه‌وه، هه‌روه‌ك به پێچه‌وانیشه‌وه سه‌رهه‌ڵدانى
دیمو‌كراتى و یه‌كسانى نێوان گه‌لانى ناو ده‌وڵه‌تێكى ئاره‌زوومه‌ندانه
خواستى پێكه‌وه ژیان زیاد ده‌كات، هه‌وڵى به‌ره‌و پێشه‌وه بردن گه‌وره
ده‌بێت، گوزه‌رانى نه‌وه‌كانیان دڵنیاتر ده‌بێت، كه‌واته دواى ڕوخانى
ڕژێـمى دیكتاتۆرى با هه‌وڵى بنیاتنانى ئه‌و دیموكراتیه بده‌ین كه له‌گه‌ڵ
گه‌ل و نه‌ته‌وه پێشكه‌وتووه‌كاندا هه‌نگاو بنێین و شوێنمان هه‌بێت.
به‌یه‌كگرتنى خۆویستى له‌گه‌ڵ گه‌لێكى وه‌ك عه‌ره‌بدا كه‌مێژوویه‌كمان
هه‌یه به‌یه‌كه‌وه ئاسانتره له‌م قۆناغه‌دا تا له‌گه‌ڵ برا كورده‌كانى
خۆمان له توركیا، ده‌كرێت عێراق بكرێته ده‌وڵه‌تێكى دیمو‌كراتى كه
ژیانمانى تیا مسۆگه‌ر بكرێت، ئاماده‌كردنى عه‌ره‌به‌كان بۆ دیموكراتیه‌ت
ئاسانكارى ژیانى خۆمانه، كردنه پشتیوانى مه‌سه‌له‌كه‌مانه بۆ دواڕۆژێكى
ڕووناكتر، ئه‌گه‌ر نه‌وه‌كانیشمان جیابوونه‌وه هه‌ڵبژێرن پێویستیان به
پشتیوانى گه‌لان و شۆڕشگێڕانى گه‌له سه‌رده‌سته‌كانمان ده‌بێت. نه‌چووه
بچێ و كاتمان له‌به‌رده‌مدا ماوه. بۆ به‌دیهێنانى مافى بڕیاردانى چاره‌ى
خۆنوسین که هیوامانه با هه‌نگاو بنێین ئه‌وه‌ش دیموكراتیزه كردنى
عێراقه.
كۆتایى به‌شى
دووه‌م
سه‌رچاوه‌کان
1 ) د. كمال مضهر أحمد ـ أضواء على قضایا دولیة في الشرق الأوسط ـ ص 127
2 ) د. كمال مضهر أحمد ـ أضواء على قضایا دولیة في الشرق الأوسط ـ ص 151
3 ) د. فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد 1955 ـ ص8
4 ) له 10/8/1920 دا هاوپه‌یمانه‌كان له‌گه‌ڵ توركیاداپه‌یمانێكیان مۆر
كرد به‌ناوى په‌یمانى سیڤه‌ر كه شێوه‌یه‌كى یاسایى دا به ڕيككه‌وتننامه‌ى
سان ڕیمۆ و یاساى ماندێت( الانتداب ). له خاڵى 94 عێراق خرایه ژێر
ماندێته‌وه ( به‌پێى بڕگه‌ى 4 له خاڵى 22 ى كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان) هه‌روه‌ك
هه‌مان خاڵ بڕیارى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى دا بۆ دیارى كردنى سنورى نێوان
عێراق و توركیا، هه‌روه‌ك ده‌رباره‌ى گه‌لى كورد و له خاڵه‌كانى 62، 63،
64 دا هاتووه كه له‌ماوه‌ى 6 مانگدا شوێنه كوردنشینه‌كان كه
ده‌كه‌وێته ڕۆژئاواى فورات و باشوورى ئه‌رمینیا و باكورى سنورى نێوان
توركیا و سوریا و عێراق نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌كیان بدرێتێ و پاشان له‌ماوه‌ى
ساڵێكدا ئه‌گه‌ر ویستیان له توركیا جیا ببنه‌وه و توانییان ئه‌وه
جێبه‌جێى بكه‌ن ئه‌وا سه‌ربه‌ستیان ده‌درێتێ و له‌وكاته‌یشدا
هاوپه‌یمانه‌كان ڕێگر نابن له خواستى كورده‌كانى موسڵیش بۆ چونه ناو
ده‌وڵه‌ته كوردیه‌كه‌وه ئه‌گه‌ر ویستیان( بنواڕه د.فاضل حسین ـ مشكلة
الموصل ـ طبع بغداد 1955 - ص12 ).
به‌ڵام توركیا ئه‌وه‌ى به‌جێ نه‌هێنا و له‌لایه‌كى تریشه‌وه كورده‌كان
به‌هۆى جیاوازى ناوچه‌گه‌ریه‌وه كورده‌كانى عێراق زیاتر له
عه‌ره‌به‌كانه‌وه په‌یوه‌ندى ئابووریان به‌هێز تر بوو و جیاوازیان له‌گه‌ڵ
كورده‌كانى ناو توركیادا هه‌بوو هه‌ربۆیه هه‌ڵوێسته‌كانیان جیاواز بوو،
توركیاش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كاندا له‌به‌ر كێشه و داواكاریه‌كانى بۆ
ولایه‌تى موسڵ چه‌ند دانیشتنێكى تریش ساز كرا كه یه‌كێك له‌و دانیشتنانه
به لۆزان ده‌ناسرێت كه له 24/7/1923 دا به‌سترا له سویسرا كه له
به‌ندى دووه‌مدا ده‌ڵێ هێڵى سنوورى نێوان عێراق و توركیا به ڕێككه‌وتنێكى
وورد دیارى ده‌كرێت له‌ماوه‌ى 9 مانگدا و له‌كاتى نه‌گه‌یشتن به ئامانج
ده‌درێته كۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان.
به‌م شێوه‌یه هه‌موو به‌نده‌كانى په‌یمانى سیڤه‌ریان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و
بێ هیوایى گه‌لى بنده‌سته‌ى كورد دیسان سه‌رى هه‌ڵدایه‌وه (بنواڕه د.
فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد 1955 ـ ص317 )
5 ) ڕێككه‌وتننامه‌ى سان ڕیمۆ ـ له‌كاتى لێدوانه‌كانى فه‌رنسا و به‌ریتانیا
له‌سه‌ر نه‌وت له 18 ى نیسانى 1919 دا ڕێككه‌وتننامه‌ى بیرنجیه لونك
به‌سترا و به‌پێى خاڵى 4 فه‌ره‌نسا به‌شى ئه‌ڵه‌مانیا وه‌رده‌گرێت له
نه‌وتى توركى له موسڵ كه %25 بوو و كاتێك كلیمنسۆ به‌كاره‌ساته‌كه‌ى زانى
ئه‌م په‌یمانه‌ى ره‌فز كرد و هه‌روا مایه‌وه تا وازى له‌كار هێنا، و له
25 ى نیسانى 1920دا بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌یمانه له ئه‌نجامى
لێدوانه‌كاندا په‌یمانى سان ڕیمۆ به‌سترا كه ڕێژه‌ى فه‌ره‌نسى له سه‌ر
نه‌وتى هه‌موو عێراق دیارى كرا نه‌ك ته‌نها موسڵ و به‌وشێوه‌یه ولایه‌تى
موسڵ بوو به به‌شى به‌ریتانیا(د. فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد
1955 ـ ص9 ).
6 ) د. فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد 1955 ـ ص5
7 ) د. كمال مضهر أحمد ـ صفحات من تاریخ العراق المعاصر ـ بغداد1987 ص 47
8 ) جلال طالبانى أغد و دیمقراطي و حرمان شعب حتى من حق الحلم؟ 1989 ص 299
9 ) د. فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد 1955 ـ ص70
10 ) د. فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد 1955 ـ ص77
11 ) د. فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد 1955 ـ ص129، 130
12 ) د. فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد 1955 ـ ص171
13 ) د. فاضل حسین ـ مشكلة الموصل ـ طبع بغداد 1955 ـ ص173
كۆتایی به‌شى یه‌که‌م
به‌شى یه‌که‌م
به‌شى سێیه‌م - په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لان و گونجاندنی به عێراقی ئێستاوه
به‌شى چواره‌م - دۆست و دوژمنى ده‌وڵه‌تى كوردى
|