|
له هه‌ر پارچه‌یه‌کی ئه‌م زه‌مینه و به درێژایى مێژوو ئه‌و ڕاستیه
سه‌لمێندراوه که دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت مه‌رجی خۆی هه‌یه و له بواری
په‌یوه‌ندیشدا جۆره‌ها پشتیوانی ماددی و مه‌عنه‌وی چه‌سپێنه‌ری بونیادى
ئه‌و ده‌وڵه‌ته بووه، جا ئه‌مه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێکى مێژوو کرد و خواستى
واقیعى کۆمه‌ڵگایه‌ك بێت یان ویست و ئاره‌زوى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کى ده‌ره‌کى.
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه و به‌هۆی کێشمه کێشمی ئابوریه‌کى
ئاڵۆز له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپاو ململانێی نێوان ده‌وڵه‌ته به‌هێزه‌کانی
ئه‌و ده‌مه‌دا بۆ فراوان کردنی بازاڕه‌کانیان شه‌ڕێکی زۆرلایه‌نه‌ی هێنایه
کایه‌وه، به هۆی ماکی ئه‌و جه‌نگه‌وه گۆرانکاریه‌كان سه‌رتاسه‌رى هه‌موو
دونیاى گرته‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیشیدا جوگرافیایه‌کى نوێى پێك هێنا که
به‌داخه‌وه ئێمه‌ى کوردى نه‌گرته‌وه که باشترین هه‌لى مێژوویى بوو بۆ
دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى کوردى و بگره به پێچه‌وانه‌ى ویستى کۆمه‌لگاى
كوردستان و لهبێناوى به‌رژه‌وه‌ندى ووڵاته گه‌وره‌كاندا دابه‌شکراو به‌شى
باشوور لکێنرا به عێراقه‌وه. هه‌رچه‌نده پێشتریش له نێوان گه‌له‌كانی
عێراقه نوێكه‌دا هیچ ناكوكیهكى ڕه‌گه‌زى نه‌بووه به‌ڵام ئه‌و
بهزۆرلكاندنه هه‌ڵوێستی هه‌ندێكی گۆڕى و به بیانووى جیاجیاوه كراوه‌ته
گله‌یى و له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا ڕه‌نگى خۆیى داوه‌ته‌وه، هه‌ر
ئه‌و جیاوازى بینینه كارى كردوه‌ته سه‌ر هه‌ڵوێستى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ و
ته‌نانه‌ت له نێوان شۆڕشگێڕهكانیشدا جیابوونه‌وه‌ى بیر‌و بۆچون سه‌رى
هه‌ڵداوه.
له كاتى جه‌نگه‌كه‌دا و به‌مه‌به‌ستى ڕاگه‌یاندن ووڵاته گه‌وره‌كان
كه‌وتنه پڕوپاگه‌نده بۆ خۆیان كه جوگرافیاى ناوعهسمانییهكانى ته‌نى
بوو و هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى ئه‌و گه‌لانه‌یان به‌كار ده‌هێنا بۆ مه‌به‌ستى
سیاسى خۆیان. له ناو ئه‌و گهلانهیشدا جۆره‌ها بۆچوون له پێناوى ڕزگار
بوون له ده‌وڵه‌ته نه‌خۆشه‌كه سه‌رى هه‌ڵدا و ڕۆشنبیرهكانى ئه‌و
ده‌مه‌یش له پێناوى یه‌كڕیزه كردنى گه‌له‌كانیاندا به شێوه‌ى جۆراو جۆر
له‌خه‌باتدا بوون.
له سلێمانیدا توركه‌كان ده‌یانوویست شێخ مه‌حمود به‌لاى خۆیاندا ڕابكێشن و
دژایه‌تى ئینگلیزه‌كانى پێ بكه‌ن به‌ڵام شێخ به‌نهێنیه‌وه په‌یوه‌ندى
كردبوو به ئینگلیزه‌كانه‌وه و له‌به‌رامبه‌رى ئه‌وه‌یشدا داننانێك
له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌كانه‌وه هه‌بێت له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى كوردیدا
له سلێمانى، كه تا ئێستایش لاپه‌ڕه‌یه‌كى سپى له مێژووى
نهتهوهكهمانى بههیواكانى نه‌خشاندوه، ئینگلیزه‌كان به
پێخۆشحاڵیهوه وه‌ك حاكمى سلێمانى دایان ناو مێجه‌ر نۆئیلیشیان كرده
ڕاوێژكارى، له‌لایه‌كى تریشه‌وه هه‌ندێ له كورده‌كان دژایه‌تى خۆیانیان
كردووه و په‌یوه‌ندى كردن به ئینگلیز و دژایه‌تى توركه‌كان و خواستى
په‌یوه‌ندى به ئه‌ڵمانه‌كانه‌وه جێى لێدوان و ووتووێژى ناو كۆمه‌ڵ بووه.
من به نوسراوێك له ڕۆژنامه‌ی هاوكاریدا(ژماره 132ى ساڵى 1987) له ژێر
ناونیشانى (دیسان له باره‌ى هه‌ڵوێستی قانعه‌وه) له وه‌ڵامى نوسراوێكى
حه‌مه وه‌یس (عبدالله عباس)دا كه ووتارێكی نوسیبوو له ژێر ناونیشانى
(تۆ بڵێى قانع شاعیرى ده‌رباره‌ى ئیستیعمارى ئینگلیزى بوو بێت) كه وه‌ك
خه‌نجه‌رێك وا بوو بۆ پشتی كوردایه‌تى شاعیرى گه‌وره قانع، ئه‌وه‌م ڕوون
كرده‌وه كه به‌هۆى بۆچوونى جیاجیاوه هه‌ندێ له لاوانى نوێ بۆ ڕزگار
بوون له ژێرده‌سته‌یى عوسمانییهكانى ئه‌و ده‌مه ده‌یانویست پشتیوانی
ئه‌ڵمانه‌كان وه‌ده‌ست بهێنن ئه‌وه‌ش درزێكى خستبوه نێوان شۆڕشگێڕه
كورده‌كانه‌وه و قانعیش بۆ پاراستنى یه‌ك ڕیزى چه‌ند هۆنراوه‌یه‌كى
نوسیوه و نه‌یویستوه جیابوونه‌وه‌كه گه‌وره‌تر ببێت ئه‌مه هه‌وڵێك
بووه له ڕۆشنبیرانه‌وه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێست پاراستن و شێوه‌ى
خه‌باتى ئه‌و ده‌مه.
هاوپه‌یمانه‌كان كه پێكهاتبوون له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا و ڕوسیاى
قه‌یسه‌رى هه‌رچه‌نده پڕوپاگه‌نده‌ى ڕزگارى ئه‌و نه‌ته‌وانه‌یان ده‌كرد
كه له ژێر سایه‌ى عوسمانیه‌كاندا بوون كه‌چى له ژێریشه‌وه به
ڕێككه‌وتن نامه‌ى سایكس بیكۆ میراتى عوسمانییه‌كانیان له نێوان خۆیاندا
دابه‌ش كردبوو كه پاشان لینین په‌رده‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵماڵى و داواى له
گه‌لانى دونیا كرد كه خۆیان ڕزگار بكه‌ن له ئیمپریالیزمى نوێ.
بۆ كورد وه‌ك ماكى جه‌نگ له 1920 دا ناوى په‌یمانێك چووه
مێژووه‌كه‌یه‌وه كه به‌ناوى سیڤهڕ ده‌ناسرێت و هه‌ر دواى 3 ساڵ به
ڕێككه‌وتنێكى نێوان سه‌ركه‌وتووه‌كان له لۆزان وه‌ك لێزانێك سیڤه‌ریان
نایه چاڵه‌وه، سیڤه‌ر به ته‌مه‌نێكى كورت هیوایه‌كى درێژى دایه گه‌لى
بنده‌سته‌ى كورد بۆ ڕزگارى نه‌ته‌وه‌یى و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردى،
به‌ڵام له دواى دابهشكردنهكهوه كێشه‌كه‌یان گه‌وره‌تر كرا‌و پێویست بوو
دژى 4 ده‌وڵه‌ت بجه‌نگن نه‌ك ته‌نها عوسمانى و سه‌فه‌وى پاشان دۆسته‌كانیان
كه‌متر و دوژمنه‌كانیان زیاتر كرا ئه‌ويش به گرتنه باوه‌شى فه‌یسه‌ڵ و
شاى ئێران وپاشان كهمالییهكانیش له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته
دابهشكهرهكانهوه.
ئه‌وه كرده‌وه‌ى ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان
بووه نه‌ك ته‌نها له‌گه‌ڵ كورددا به‌ڵكو كێشه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى بۆ
عه‌ره‌بیش دروست كرد به پێشكه‌ش كردنى خاكى فه‌له‌ستین به ڕه‌گه‌ز
په‌رسته یه‌هودیه‌كان بۆ دامه‌زراندنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ى كه تا ئێستاش
قه‌یرانێكى نه‌بڕاوه‌یه.
ئه‌وه‌نده‌ى نه‌برد ململانێکه به چه‌ند گۆرانێکی بچوکه‌وه که‌وته‌وه
خه‌ست بوونه‌وه و دوباره جه‌نگێکی تری هه‌ڵگیرساند و به‌هه‌مان شێوه‌ی
جه‌نگى یه‌که‌م جه‌نگى دوه‌میش هه‌ر له پێناو ئامانج و ده‌ستکه‌وتى وڵاته
گه‌وره‌کاندا به‌رپا بوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌هۆی پێشکه‌وتنى
ته‌کنه‌لۆژیاى جه‌نگ و فراوان بوونى به‌ره‌کانى جه‌نگه‌که‌وه زیانى زیاترى
لێ که‌وته‌وه که ئه‌مه خۆى له خۆیدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى گه‌وره بوو بۆ
دواڕۆژى هه‌موو گێتى و ده‌بوایه سنورێکى بۆ دابنرایه، ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ى
گه‌لانه‌ى که هه‌بوو ناوبژیوانێکی به‌هێز نه‌بوو و ئه‌نجامه‌که‌ى گۆڕدرا
به نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان.
هه‌رچه‌نده گۆڕانکاریه‌کان وه‌ك جه‌نگى پێشوو نه‌بوو به‌ڵام ماکى جه‌نگى
دووه‌م وه‌ك چاوكردنهوهیهك وابوو بۆ زۆر له نه‌ته‌وه‌و گه‌لانى
ژێرده‌سته و به‌تایبه‌تى گه‌لانی ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و بووه پشتیوانێكى
مه‌عنه‌وى بۆ به‌رجه‌سته‌كردنى پشتیوانه ماددیه‌كان وه‌ك خۆماڵى کردنى
سامانه سروشتیه‌كان و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له ئینتیداب و سیاسه‌تى
به‌ستنه‌وه‌یان به ووڵاته سه‌رده‌سته‌كانه‌وه.
له زۆر ووڵاتانى ژێرده‌سته‌دا شۆڕشى ڕزگارى نیشتیمانى ده‌ركه‌وت، له
عێراقیشدا خه‌باتى سه‌رتاسه‌رى و یه‌كگرتووى گه‌لى عێراق بۆ به‌ده‌ست
هێنانى ڕزگارى نیشتمانى له‌پێناوى حكومه‌تێكى نیشتمانیدا سه‌رى هه‌ڵدا،
له‌م ڕووه‌شه‌وه هه‌موو چین و توێژه‌كانى نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان
به‌شداریان تێدا كرد.
پاش ئه‌وه‌ی كه ئه‌نجامه‌كه‌ى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى ساڵى 1958 ى به‌دوا هات
به‌دامه‌زراندى كۆمارى عێراق و هێنانه كایه‌ى حكومه‌تێكى نیشتیمانى، كاتی
ئه‌وه هات كه هه‌ر كۆمه‌ڵ و ڕێكخراوێك كه ده‌وری چالاكی خۆی بینی بوو،
ئاوڕێك له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كۆمهڵگاو چین و توێژه‌كانی خۆی بداته‌وه
و چاو بخشێنێته‌وه به هاوپه‌یمانێتی و سه‌رله نوێ سیاسه‌تی خۆی
دابڕژێته‌وه، ئه‌مه‌یش به هۆی جیاوازی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه‌وه که
کۆمه‌ڵگاى له‌یه‌ك جیاده‌کرده‌وه و پێویستی به هه‌نگاوی جیا له‌یه‌ك
هه‌بوو لێره‌دا ووته‌یه‌كی هارچۆرن جوان ده‌گونجێت كه ده‌ڵێت:
( ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌كپارچه‌یی خۆی دڵنیا بێت و پایه‌داری و
پته‌وی خۆی بپارێزێت، ده‌بێت له بیرۆكه‌یه‌كی ڕون و ئاشكرا دامه‌زرا بێت و
بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مانه‌وه‌ی وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی ئیقلیمیی جیا له یه‌كه
ئیقلیمى یه‌كانی تر پاساو و پاكانه‌ی خۆی هه‌بێت.(بنواڕه چه‌مكی بیرۆكه‌ی
ده‌وڵه‌ت- فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد- ل4).
به‌یه‌ك به‌ستنه‌وه‌ى گه‌لانى عێراق یه‌کگرتنیان له‌پێش 1958 دا پاكانه‌ى
خۆى هه‌بوو، ئه‌ویش خه‌باتى ڕزگاری نیشتیمانی بوو له ده‌ست بێگانه كه
پاشان بوو به مێژوویه‌كی ڕووت و ته‌نها وه‌ك شانازی پێوه كردن
ده‌كه‌وته‌وه بیر، ده‌نا وه‌ك دروشم و ناوه‌رۆك بوونێكی نه‌ما و هه‌نگاوی
نوێ بۆ خه‌باتێكی نوێ و به‌رژه‌وه‌ندی نوێ هاته گۆڕێ. ئه‌مه بوو به
قۆناغێكی نوێ له خه‌باتی سه‌رتاسه‌ری عێراقدا و به هۆی بوونی
به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز و نه‌بونی سیسته‌مێكی یه‌كگرتووی سه‌رتاسه‌ری له
ووڵاتێكی فره‌چین و نه‌ته‌وه‌ی وه‌ك عێراق توانایه‌كی به‌هێزی ده‌خواست بۆ
ئه‌وه‌ى هه‌نگاوه‌كانی خه‌بات توشی هه‌ڵه و هه‌ڵدێر نه‌بن و یه‌ك پارچه‌یی
خۆویستیانه بپارێزێت.
هه‌رچه‌نده كه‌سانی ڕۆشنبیر و حیزب و لایه‌نی پێشكهوتووخوازیش هه‌بون
به‌ڵام به‌هۆی ناهاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆنه‌په‌رست و بۆرژوا و
نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كاندا هه‌ر به‌زوویی بار‌و دۆخی عێراق گۆڕدراو گڵۆڵه‌ی
كه‌وته لێژی، ئاژاوه‌ی سیاسی له ده‌رگای ڕزگاری نیشتیمانییه‌وه خۆی كرد
به عێراقدا و له ئه‌نجامدا گه‌لی بنده‌سته‌ی كورد ئه‌مجاره‌یش فرسه‌تێكی
مێژوویی تری له ده‌ست چوو بۆ دیموكراتیزه كردنی عێراق.
قه‌ومییه‌كانی گه‌لی سه‌رده‌سته كه‌وتنه كوشتن و بڕینی پێشكه‌وتوو
خوازه‌كان و له‌ملایشه‌وه به‌هۆی كه‌م ژیری سه‌ركردایه‌تی كورده‌وه زیاتر
ڕێگه خۆشكه‌ر بوو بۆ لادانه‌وه‌ی ئه‌و كوشتن و بڕینه بۆ لای ئه‌مانیش.
سه‌ركردایه‌تی كورد به‌هۆی نه‌بونی توانای دامه‌زراندی ده‌وڵه‌ت له‌و
ده‌مه‌دا پێویست بوو هه‌نگاوی گه‌وره بنێ بۆ دیموكراتیزه كردنی عێراق
ئه‌وه‌یش ته‌نها له دیموكراتی بوونی خۆیه‌وه ده‌یتوانی ئه‌و هه‌نگاوه
بنێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه كێشه‌ی بچووك گهورهكرا و به خوێندنه‌وه‌ی شتی
كۆنی ناو كۆمه‌ڵگاكه هه‌ڵه له سه‌ركردایه‌تیه‌وه ده‌ستی پێكرد و
فرسه‌تی پشتیوانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی له‌ده‌ست دا و بووه نێچیرێكی ئاسانی
ئه‌و بارودۆخه‌ی نه‌ته‌وه په‌رسته‌كانی گه‌لی سه‌رده‌سته.
سیاسه‌تى هه‌ڵه وه‌ك كرده‌وه‌ى هه‌ڵه به‌زه‌قى دیار بوو، زۆر كه‌س ده‌ركی
پێده‌كرد به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی هێزێكی پته‌و وه‌ك پشتیوانى نه‌یان توانی
هه‌ندێك گوڕانكاری له سه‌ركردایه‌تی كردنه‌كه‌دا بكه‌ن و پاشان ئه‌و هه‌ست
پێكردنه بووه خولیایه‌ك بۆ ده‌ربڕین و گله‌یی كردن، كه بووه هه‌نگاوێك
بۆ نه‌مانی یه‌ك پارچه‌یی و جیابوونه‌وه له ناو ماڵی كورددا سه‌رى
هه‌ڵدا.
له ناو حكومه‌تی مهركهزیشدا جۆره‌ها ململانێ هه‌بوو، قه‌ومیه‌كان
كه‌وتنه هه‌ڵپه‌ی ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست و دژایه‌تی كردنی كۆنه
هاوپه‌یمانه‌كانیان و گورزی توندیان له نه‌یاره‌كانیان وه‌شاند و به
ئینقلابێك هاتنه سه‌ر حوكم، هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تاوه بۆیان نه‌چوه
سه‌ر به‌ڵام بۆ جاری دووه‌م له ساڵى 1968 دا خۆیان سه‌پاند.
ئه‌م گۆڕانكاریه خێراییانه‌ی عێراق وای كردبوو كه ووڵاته‌كانی ده‌ره‌وه
ته‌نها به‌چاوه‌ڕوانی بڕواننه عێراق، نه ووڵاته سه‌رمایه‌داره‌كان و نه
سۆشیالیستیهكانى ئه‌و ده‌مه‌ى وه‌ك شۆره‌وى كه خۆی به پشتیوانی خه‌باتی
گه‌لانی ژێرده‌سته داده‌نا هیچ ده‌ورێكی كاریگه‌ریان نه‌بوو و ته‌نانه‌ت
كاتێك كه حیزبی شیوعیش كه‌وته به‌ر گورزی به‌عسیه‌كانه‌وه نه‌یان توانی
له چه‌ند گله‌ییه‌ك زیاتر هیچی تر بكه‌ن، چاو تێبڕینی ئه‌و ووڵاتانه بۆ
عێراق ته‌نها له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بوو و شۆره‌ویش وای داده‌نا كه
به‌عسیه‌كان ڕێگای سۆشیالیستی ده‌گرنه به‌ر هه‌ربۆیه نه‌یانده‌ویست
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بپچڕن له‌به‌ر خاتری ح.ش.ع ئه‌و به‌ڵێنانه بشكێنن كه
وه‌ك ده‌سكه‌وتێك وابوو بۆ شۆره‌وی كه سوودی ماددی پێ ده‌گه‌یاندن.
ووڵاتانی
ڕۆژئاوایش كه به ئیمپریالیزم ده‌ناسران به‌تایبه‌تی به هۆی كێشه‌ی
خۆماڵى كردنی نه‌وت و چاوتێبڕینی عێراق بۆ كوه‌یت نه‌یان ده‌توانی
ده‌ورییان هه‌بێت و بگره به دوژمنی هه‌موو گه‌لانی ژێرده‌سته داده‌نران،
كاتێ کوده‌تاى قه‌ومییه‌كان كرا بهئاڵتهرناتیڤێكی باشیان ده‌زانی بۆ
عبدالكریم قاسم به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه كه‌وتنه گیانی شیوعیه‌كان.
له دوای ئینقلابی 1968 ه‌وه به‌عسیه‌كان به‌لایانه‌وه گرنگ بوو كه
به‌هه‌ر نرخێك بێت ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و هه‌ر بۆكات به‌سه‌ر بردن
كه‌وتنه دانوسان كردن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى كورددا و به‌و هه‌نگاوه هیچ
ڕێگرێكی ئه‌وتۆیان نه‌ما كه ترسی له‌ده‌ستدانى كورسیان بخاته سه‌ر، هه‌ر
ئه‌وه‌نده له‌خۆیان دڵنیا بوون، ئه‌مه‌یشیان پاڵ پێوه‌نا و ئاماده
نه‌بوون هیچ گفت و به‌ڵێنێك به‌رنه‌سه‌ر و شۆڕشی كورد ده‌ستی پێكرده‌وه.
بۆ ناچاركردنی مه‌لا مسته‌فا كه سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی بردبووه ئێرانه‌وه
به‌عسیه‌كان له‌گه‌ڵ ئێرانیشدا ڕێككه‌وتن و شۆڕشه‌كه‌ی بارزانیان
توانده‌وه به‌رامبه‌ر به به‌خشینی هه‌ندێ له خاك و ئاوی كه‌نداو.
به‌عسیه‌كان ڕۆژ به ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بوون و وه‌ك حیزبێكی تاكڕه‌وی
سهرساحهكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ترسی گه‌وره‌ی لێ دهكراو هیچ
ڕۆشناییه‌كی دیموكراتی لێوه نه‌ده‌هات ته‌نانه‌ت له ناو خودى
حیزبهكهیشدا، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی وه‌ك ئینقلابێكی تر سه‌دام هاته
سه‌رته‌خت و به‌كری وه‌ك باوكی سه‌ركرده ناساند و خانه‌نشین كرا، ئه‌مه
بوو به خاڵێكی ڕه‌شی حیزبه‌كه و تا ده‌هات سه‌دام كورسیه‌كه‌ی به‌هێزتر
ده‌كرد له‌سه‌ر حسابی هاوه‌ڵه‌كانی و بووه دیكتاتۆرێكی بێ وێنه.
هه‌ر له دوای جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه‌وه گۆڕانكاریه‌كانی جیهان و
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كارێكی وای كردبوو كه ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان به هۆی
ترسی ململانێ چ له‌نێوان خۆیاندا یان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته بچوكه‌كاندا
سیاسه‌تی خۆیان بگۆڕن له بری زه‌بر و زه‌نگ و به كۆیله كردن كه‌وتنه
په‌یمان به‌ستن له‌گه‌ڵ یه‌كتر و ژێرده‌سته‌كانی جارانیان و به‌وه‌یش
جۆره‌ها گروپ و هاوپه‌یمانی هاته كایه‌وه وه‌ك كۆمۆنۆلث و ناتۆ و سه‌نتۆ
و جامیعه‌ی عه‌ره‌بی و هه‌ندێكی تر.
ئێران یه‌كێك بوو له‌و ووڵاتانه كه په‌یمانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا هه‌بوو
و بۆ ئه‌مه‌ریكا بنكه‌یه‌كی گرنگ بوو به هۆی پێگه‌ی جوگرافیی نزیك شۆره‌وی
و ئاوهگهرمهكانهوه.
ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چوو ئێرانیش بووه یه‌كێك له نه‌یاره‌كانی ده‌وڵه‌ته
گه‌وه‌ره‌كان و به شۆڕشی ڕزگاری نیشتمانی له 1979 دا شای دارده‌ستی
ئه‌مه‌ریكایان ده‌رپه‌ڕاند و كۆمارێكی ئیسلامیان دامه‌زراند.
ئێران ڕه‌وتی سیاسه‌تی خۆی به 180 پله گۆڕی ته‌نها به ڕزگاری
نیشتیمانییه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵكو له پێناوی پاراستنی یه‌كڕیزی
خه‌باته‌كه‌یان كه پێویستی به هێزی گه‌وره و پاكانه‌ی به‌هێز هه‌بوو
هێزی گه‌وره‌یان پێكهێاو بوونی دین و خواستی جه‌ماوه‌ر بۆ ئازادی وه‌ك
پشتیوانێكی به‌هێز بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو و هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه ووته به‌ناوبانگه‌كه‌یان به‌رز كرده‌وه كه ده‌ڵێ
(نهشهرقیه و نه غه‌ربی جمهوری ئیسلامی) و به‌هۆی ئه‌وه‌وه له زۆر
لاوه دژایه‌تی نوێی بۆ دروست بوو جگه له دوژمنه میراتگهرهكهی خۆی كه
ئه‌مه‌ریكا بوو.
ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانى پشتیوانی ناوخۆ و ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌كان
دژایه‌تی ڕاسته‌وخۆی ئیسرائیلی به ئاشكرا ڕاگه‌یاند، به‌وه‌یش دوژمنایه‌تی
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا چڕتر بووه‌وه و ترسیكی له‌لاى ئیسرائیلیه‌كانیش
دروست كرد له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌یویست سیاسه‌ته‌كه‌ی خۆی بڵاو بكاته‌وه
كه ئه‌مه‌یش هه‌ر ڕێگری خۆیی هه‌بوو،
هه‌ربۆیه كاتێك سه‌دام دژایه‌تی ئێرانی كرد له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی
زه‌ویه‌كانى كهبهخشیبوویه ئێران گه‌شبینیه‌ك بۆ نه‌یاره‌كانی ئێران
سه‌رى هه‌ڵدا و نه‌وتیان به‌ئاگره‌كه‌دا ده‌كرد و په‌یمانی نهێنییان
له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌به‌ست.
پشتیوانی جه‌نگه‌كه ته‌نها دژایه‌تی كردنی ئێران نه‌بوو به‌ڵكو پشتیوانی و
به‌هێزكردنی دیكتاتۆریه‌ت بوو له عێراقدا و جارێكی تریش ده‌ستی ووڵاته
گه‌وره‌كان به زه‌ره‌ری گه‌لى كورد شكایه‌وه.
له لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه به‌هێز و درۆیانه‌ی
ڕژێمهكهى عێراقه‌وه زۆر ڕاستی هه‌بوون شاردرابوون ته‌نانه‌ت له
نزیكترین دراوسێیه‌وه له‌وانه بوونی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به ڕژێم
به‌تایبه‌تی له باشووری عێراقدا نه‌ك هه‌ر نه‌ده‌زانرا ناڕه‌زایی
دهرنهكووه به‌ڵكو له‌بوونی مه‌زهه‌بی شیعه‌یش وه‌ك زۆرینه گومان لای
عه‌ره‌به‌كانى دراوسێ په‌یدا بوبوو. له‌سه‌ر ئاستى كوردستان، هه‌موو لایه‌ك
هه‌ستی به هێزی پێشمه‌رگه ده‌كرد و ده‌یشیان زانی كه به‌چ شێوه‌یه‌ك
گه‌لی كورد سه‌ركوتده‌كرێت به‌ڵام له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و
پشتیوانی كردنی یه‌كپارچه‌یی عێراق كه باوه‌ڕیان ته‌نها به سه‌دامی
سوننه مه‌زهه‌ب هه‌بوو بۆ ئه‌و پاراستنه، خۆیان بێ ئاگا كردبوو له
ڕووداوه‌كان. ڕاگه‌یاندنه‌كانیش بۆ ئه‌و بێ ده‌نگییه ده‌سكه‌وتى ماددى
باشیان له سه‌ددامه‌وه وه‌رده‌گرت، هه‌ربۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك
پشتیوانیان بۆ سه‌دامى پارێزه‌ری ده‌رگای ڕۆژهه‌ڵات ده‌رده‌بڕی جگه له
لیبیا‌و سوریا كه كێشه‌ی نێوانیان له‌وه گه‌وره‌تر بوو كه سوریا ئه‌و
جه‌نگه به‌ڕه‌وا بزانێت و بگره كه‌وته پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ئێران‌دا.
ئه‌و بێده‌نگییه‌ى که ووڵاته گه‌وره‌كانى سه‌رمایه‌دارى و سۆسیالیستیشى
گرتبوویانه‌به‌ر له‌سه‌ر واقیعى كوردستان تا كۆتایى جه‌نگى عێراق ـ ئێرانیش
هه‌ر به زه‌ره‌رى گه‌لى كورد شکایه‌وه و هیچ هه‌نگاوێكى جدییان نه‌نا بۆ
كۆتایى پێهێنانى ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى كوردستان هه‌رچه‌نده سه‌ركردایه‌تى
كورد هه‌ر له هه‌وڵى وه‌ده‌ستخستنى پشتیوانیدا بوو، به‌ڵام بێ سوود
مایه‌وه تا ئه‌و کاته‌ى که به‌رژه‌وه‌ندى ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌کان که‌وته
ژێرمهترسیهوه.
كۆتایی به‌شی یه‌كه‌م
به‌شى دووه‌م - دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى عێراق
به‌شى سێیه‌م - په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لان و گونجاندنی به عێراقی ئێستاوه
به‌شى چواره‌م - دۆست و دوژمنى ده‌وڵه‌تى كوردى
|