شۆڕش
و جیهاد و ئاژاوه، وه‌ك ڕووداو کاریگه‌رى گه‌وره‌یان هه‌بووه و هه‌یه له‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى و گرنگى زۆریشى پێ ده‌درێت تا ئه‌و پله‌یه‌ى که گۆڕانکارى
گه‌وره له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ك که‌له قۆناغێکى دواکه‌وتوودا
بێت، ڕه‌نگ بێت ته‌نها له بیستن و ماناکه‌یانه‌وه سیمایه‌ك بکێشن له‌لاى بیسه‌ر و خوێنه‌ر،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌مێك لێى ووردبینه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌و سیمایه یان
ئه‌و نه‌خشه‌یه له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکى تر جیاوازه.
ئه‌و جیاوازیه ته‌نها له ڕووبه‌ره تایبه‌ته‌که‌ى خوێنه‌ره‌وه وێنه ده‌گرێت، مه‌به‌ستم له ڕووبه‌رى
تایبه‌ت، تواناى بیرکردنه‌وه و ئاستى تێگه‌یشتنى مرۆڤه له هاوکێشه‌کان، که له‌مرۆڤێکه‌وه
بۆ مرۆڤێکى تر ده‌گۆڕێ ، بۆ ئه‌مه‌یش خوێندن کاریگه‌رى خۆیى هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو
هاوکێشه‌کان هاوسه‌نگ ناکات، به‌ڵکو به‌پێى خۆماندوو کردنى مرۆڤ و ئه‌زموونگه‌رى
واته ژیان له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کاندا تواناى زیاتر ده‌به‌خشێت به بیرمه‌ند، من ئه‌و
رووبه‌ره به هاوشێوه‌یه‌کى ئه‌میبیاى داده‌نێم که به‌ده‌ورى خۆیدا په‌لى
هاویشتووه، ده‌کرێ ڕووبه‌ره‌که هه‌مان قه‌باره‌ى هه‌بێت له‌لاى چه‌ند که‌سێك، به‌ڵام
له‌هه‌مان کاتدا په‌له‌کانى جیاوازن له‌ڕووى زانیارى و ئه‌زموونى ئه‌و که‌سه‌وه،
بۆ نموونه:
ڕووبه‌ره تایبه‌ته‌که‌ى بیرکردنه‌وه لاى که‌سێك مه‌زه‌نه ده‌کرێت به ( س )
و ڕووبه‌ره تایبه‌ته‌که‌ى بیرکردنه‌وه‌ى که‌سى دووه‌میش هه‌مان قه‌باره‌ى هه‌یه
واته ( س )، به‌ڵام له‌لاى یه‌که‌م په‌لێکى دیار و جیاواز له ڕاسته‌وه درێژ
بووه‌ته‌وه که ئه‌وه‌ش ئه‌نجامى شاره‌زاییه‌تى له بوارى ئاییندا، له‌ڕووبه‌ره‌که‌ى
که‌سى دووه‌مدا ئه‌وه به‌دى ناکرێت، به‌ڵام له تواناى بیرکردنه‌وه‌که‌ى که‌م
ناکاته‌وه، چونکه توانایه‌کى باشى له چه‌ند شتێکى جیاوازى وه‌ك ماتماتیك،
فیزیا، مێژوو، هۆنراوه و شانۆدا هه‌یه، به‌و واتایه‌ش که ئه‌نیشتاین ده‌لێت هه‌موو
شتێك نیسبیه، ده‌کرێ ئه‌و دوو که‌سه بتوانن کێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بکه‌ن به‌ڵام به
دوو ئاقارى جیاواز که ڕه‌نگ بێت ئه‌نجام و هه‌نگاوه‌کانیشیان وه‌ك یه‌ك نه‌بێت،
ده‌شکرێ که هه‌مان هه‌نگاو و هه‌مان ئه‌نجامیشیان هه‌بێت، گرنگ شێوه و کات و
شوێنى کێشه‌که‌یه.
لێکدانه‌وه‌ى هه‌واڵێك یان بیردۆزێك با ماتماتیکیش بێت، ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه و شوێن
و کات و شێوه‌ى دیارى نه‌کرێت، مه‌رج نییه ته‌نها یه‌ك ئه‌نجامى هه‌بێت. ده‌کرێت
ئه‌وه‌ش بڵێین که تا خێرایى زیاد باکت کات که‌م ده‌کات و تا گورج و گۆڵى له
کارێک‌دا بکرێت، زووتر ئه‌نجام ده‌دات به ده‌سته‌وه، ناکرێ نکوڵى له‌م ڕاستییانه
بکه‌ین.
ئه‌مانه ته‌نها وه‌ك پێشه‌کى بۆ باسه‌که‌م که که‌مێك بیرخستنه‌وه و ڕوونکردنه‌وه‌ى
زیاتر ده‌داته خوێنه‌ر.
جیهاد که له جهده‌وه هاتوه مه‌به‌ست له تێکۆشان، خۆماندوو کردن و هه‌وڵدانه
له پێناوى خوادا، به‌وه‌ى واژه‌یه‌کى ئایینیه، جیهادى گه‌وره په‌ره‌پێدانى
ئایینه‌که‌یه و جیهادى بچوکیش خۆپاراستنه، مه‌به‌ست ته‌نها خوێن ڕشتنى خۆ یان که‌سێکى
تر نیه، ده‌کرێ ئه‌و ماندوو بوونه له کاتى پاککردنه‌وه‌ى جۆگه‌یه‌کدا یان ده‌ستگرتنى
هه‌ژارێك وه‌یان په‌روه‌رده کردنى ماڵ و منداڵى خۆتدا بێت، ده‌شکرێ ماناى کوشتنى
زۆردارێك بگرێته‌وه که هه‌وڵى له‌ناوبردنى باشیه‌کان بدا و له به‌رپاکردنى خراپه‌دا
بێت، واته ووشه‌که لاستیکیه و کێشى هه‌یه له‌کاتى ڕوونکردنه‌وه‌دا.
هه‌ر بۆیه له کاتى به‌کارهێنانیشیدا ده‌توانرێت بۆچوونى جیاواز بۆ پاکانه‌و
بیانووى سیاسى بهێنرێته‌وه و کاریگه‌رى خۆى له‌سه‌ر تێکۆشانه‌که هه‌بێت، شیکردنه‌وه‌که
به خواستى چینێکى تایبه‌ت له کۆمه‌ڵگادا به‌کار بهێنرێت، که‌له کاتى سه‌رکه‌وتندا
به‌ڕوونى ده‌رده‌که‌وێت.
ئه‌م بۆچوونه له‌گه‌ڵ هه‌رسێ ووشه‌که‌دا ده‌گونجێت (شۆڕش، جیهاد، ئاژاوه)، ده‌توانین
چه‌ند ووشه‌یه‌کى تریش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌کار بهێنین له هه‌ردوو ڕووى میانڕه‌وى
و توندڕه‌ویدا.
کاتێك من پارێزگارى له خۆم ده‌که‌م له‌پێناوى مانه‌وه‌دا، ده‌کرێ به‌رامبه‌ره‌که‌م
ماناکه‌ى بگۆڕێت و به سه‌رپێچى یان نه‌هاتنه‌ژێر بارى ویسته‌کانى خۆیى ڕایبگه‌یه‌نێت،
جا ئایا کاممان ڕاستین؟ ئه‌وه کێشه و ململانێى ڕاگه‌یاندنه‌کان و ووردبوونه‌وه‌یه
له بابه‌ته‌که. هه‌ربۆیه بیرکردنه‌وه‌و گه‌ڕان به‌دواى مێژووى ڕاستییه‌کاندا
گومان که‌مده‌کاته‌وه، یان هه‌ر نایهێڵێت.
له ئایینى ئیسلامدا جیهاد له قورئانى پیرۆزدا باس کراوه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى
توانا له‌لاى هه‌مووان بۆ شیکردنه‌وه‌ى قورئان، شیکردنه‌وه (ته‌فسیر) و لێکۆڵه‌ره‌وه
دیارى کراوه، بۆ گه‌یاندنى په‌یامه‌که به‌ڕێژه‌یه‌کى زیاتر، به‌هۆى ئه‌م
ڕێپێدانه‌وه ده‌کرێ که‌سانى شاره‌زا باس له ناوه‌ڕۆکى ئایینه‌که بکه‌ن و که‌سانى
نه‌فام و نه‌خوێنه‌واریش گوێیان لێ بگرن، هه‌روه‌ك به ئامۆژگاریش په‌سه‌ندى بکه‌ن
که هه‌ڵسوکه‌وتیانى پێ ده‌گۆڕدرێت که هه‌نگاو نانه بۆ نوێژ و ڕۆژوو و ئه‌رکه‌کانى
تر، که‌واته هه‌ستانه به کارێك بۆ مه‌به‌ستێك.
هه‌ربۆیه گومانى ئه‌وه ده‌کرێت که هه‌ندێ جار لایه‌نه سیاسیه‌کانیش هه‌ڵوێستى
خۆیان به ووته پیرۆزه‌کان بڕازێننه‌وه و ووتاره‌کانیان پته‌و بکه‌ن بۆ ڕاکێشانى
سه‌رنجى ژماره‌یه‌کى زۆرتر له لاوه‌کان و کۆکردنه‌وه‌ى زۆرترین ژماره‌ى ئه‌ندام
له ده‌ورى خۆیان، که به‌کاریان بێنن له کارى توندوتیژیدا وه‌ك پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك
بۆ ده‌سه‌ڵات گرتنه ده‌ست، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌مترین لایه‌نى هێمنى و
ئارامى و دۆستایه‌تیه‌که‌ى ئایین ده‌رده‌خه‌ن.
ئایین وه‌ك چۆن جیهاد و سزاى باس کردووه به‌هه‌مان شێوه باسى برایه‌تى و خۆشه‌ویستیشى
کردووه، به‌ڵام کاتێ هێمنى و ئارامى و برایه‌تى سه‌رى هه‌ڵدا ئه‌وا ئه‌و لایه‌نه
سیاسیانه به‌چاکه‌ى به‌رنامه‌که‌یان و زانایى سه‌رکرده‌که‌یانى ده‌ده‌نێن.
لێره‌دا مانا نیسبیه‌که‌ى شۆڕش و جیهاد ده‌رده‌که‌وێت، کاتێ جیهاد له‌لاى هه‌ندێك،
تێکۆشان و خۆماندوو کردنه له‌پێناوى خوادا، لاى هه‌ندێکى تر کوشتنى زۆرداران و که‌سانێکه
که بڤڤه‌ن بۆ سه‌ر دواڕۆژى ئایینه‌که یان کۆمه‌ڵگا، له‌هه‌مان کاتدا جیهاد به
کرده‌وه لاى هه‌ندێکى تر خۆپه‌روه‌رده کردنه به پله‌ى یه‌که‌م، هه‌روه‌ك تێکۆشانێکه
که بتوانێت پارێزگارى له بوونى خۆى و ماڵ و منداڵى بکات یان جۆگه‌یه‌ك پاك بکاته‌وه
یان ده‌ستى کوێرێك بگرێت، گه‌شه به خۆى بدات، کاریگه‌رى له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا هه‌بێت
به‌ره‌و کارى چاکه، ئه‌مانه هه‌مووى جیهادن.
ناکرێت ئه‌م هه‌موو شتانه له‌گه‌ڵ زۆرى تریشدا که هه‌ر چاکه‌ن و هه‌ر جوانین له
یه‌ك دابڕین و پێچ و په‌ناى تێ بخه‌ین، هه‌روه‌ك ناشکرێ له‌کاتى جیهاددا یه‌ك له‌م
بۆچوونانه جێبه‌جێ بکه‌یت به‌ڵام دژى ئه‌وى تریان بیت. ناکرێ که‌سێك خۆى ده‌ته‌قێنێته‌وه
ناوبنرێت جیهاد ئه‌گه‌ر کات و شوێنى گونجاو نه‌بێت یان جیهادى نه‌فسى نه‌کردبێت، له‌کاتێکدا
دژى خالێکى تر‌ى جیهاده، که کوشتنى که‌سانى تره، له‌لایه‌کى تره‌وه که خۆى له‌ژیاندا
نه‌ما ئیتر چۆن ده‌توانێت ماڵ و منداڵى بپارێزێت که له قورئانى پیرۆزدا داواى
لێکراوه، پاشان دواى نه‌مانى که هه‌نگاوى کۆتایى جیهاده و هیچ هه‌نگاویکى تر‌ى
نه‌ناوه ئیتر جۆن کارى چاکه‌ى تر‌ى پێ ده‌کرێت؟
زۆر که‌س واى بۆده‌چن که کۆمه‌ڵگا گوێ له‌که‌سانێك ده‌گرن که کرده‌وه‌ى ئایینى هه‌بێت
و شاره‌زاى ئایینه‌که بێت، نه‌ك که‌سانێك که مه‌به‌ستى سیاسى یان به‌رژه‌وه‌ندى
له پشتیانه‌وه بێت.
به‌ڵام له ڕاستیدا دووڕوویى له سیاسه‌تدا واى کردووه که بۆ ئامانجى سیاسى هه‌نگاوى
به‌وشێوانه زۆر ئاسانه، ته‌نانه‌ت که‌سانى زاناى ئایینیش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه
به‌کار ده‌هێنرێن و هه‌ر ئه‌و زانایانه به‌هۆى به‌رژه‌وه‌ندى کۆمه‌ڵگاکه‌ى خۆیان یان
شوێن و کاتى نیشته‌جێ بوونیان یان تێگه‌یشتنیان له‌سه‌ر جیهاد، واتا و ماناى جیهاد
ده‌گۆڕن، هه‌نگاوه‌کان و شێوه‌کانى جیهاد به‌به‌رنامه و ویسته‌وه ده‌خرێته‌ڕوو.
که‌سێ که خۆى ده‌ته‌قێنێته‌وه به‌بڕیارى ڕاسته‌وخۆى خۆکرد نیه، ناچێت ده‌قى
قورئانه‌که بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بخوێنێته‌وه، به‌ڵکو گوێڕایه‌ڵى که‌سێکى له‌خۆى
تێگه‌یشتووتر یان به‌توواناتره که‌مه‌به‌ست و ئامانجێکى هه‌یه و هه‌رئه‌وانه‌یشن
که ماناى جیهاد به بکه‌ره‌که ده‌به‌خشن.
با
بێینه سه‌ر ڕوویه‌کى تر بۆ لێك دانه‌وه‌ى ماناى شۆڕش که ئه‌میش واتایه‌کى
لاستیکى هه‌یه، واته ماناکه نسبییه، ده‌توانیین بڵێین هه‌موو کردارێکى جوان که
له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى مافێك یان هه‌وڵدان به‌ره‌و ژیانێکى باشتر و به‌ره‌وپێشبردنى
هه‌نگاوى کۆمه‌ڵگایه‌ك یان زۆر شتى جوانى تر به شۆڕش داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر عه‌قلیانه‌ت
ئه‌نجامى بدات، ده‌شکرێ هه‌مان کرده‌وه به ئاژاوه ناو ببرێت ئه‌گه‌ر عه‌قڵیانه‌ت
به‌کار نه‌هێنرێت یان به نه‌فامى بکرێت و شوێن و کاتى گونجاوى نه‌بێت.
گه‌لى کورد بۆ ماوه‌یه‌کى زۆر له شۆڕشدا بوون، دۆست و نه‌یاریان هه‌بووه و ناسیوه،
ناکرێ له‌ڕێى دۆست و دوژمنه‌کانه‌وه هه‌مان خه‌بات له کوردستانى ڕۆژهه‌ڵات یان
باکور هه‌ڵبسه‌نگێنین، ده‌نا ماناى شۆڕش ده‌گۆڕدرێت.
ڕاگه‌یاندنى کوردى به بزووتنه‌وه‌کانى هه‌ر چوارپارچه‌که ده‌ڵێت شۆڕشى ڕه‌وا، به‌ڵام
دۆست و دوژمنه‌کانى هه‌ریه‌ك له‌و پارچانه، له‌کاتى گونجاو بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى،
بزووتنه‌وه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى خۆى به‌شۆڕش داده‌نێت، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌کانى ناوه‌وه
یان ناو ده‌وڵه‌ته هاوپه‌یمانه‌کانى به ئاژاوه‌چى و تیرۆریست و نۆکه‌رى بێگانه
و هتد ناو ده‌بات.
ئه‌مه ته‌نها لایه‌نى سه‌ربازى ناگرێته‌وه به‌ڵکو فه‌رهه‌نگ و بیر‌و بۆچوونه‌کانیش،
که هه‌ندێ جار دوو ڕوویى تێدا به‌کار ده‌هێنرێت.
هه‌موو شۆڕشێك لایه‌نى فه‌لسه‌فى وه‌ك بونیادێکى پته‌و ده‌کاته ئایدۆلۆژى خۆى به‌ڵام
ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که بتوانێت له سنووره نیسبییه‌که لاى بدا و وه‌ك ڕه‌هایه‌ك
بناسرێت.
کاتێك که من و تۆ باسى مافى گه‌لان ده‌که‌ین له بڕیاردانى چاره‌نووسى خۆیاندا، هه‌رچه‌نده
هه‌نگاوه‌کانى خۆمان پێش بخه‌ین له‌ناو خودى کوردستاندا و مافه‌کانى که‌مه نه‌ته‌وه‌کانى
تر بناسێنین و داوایشى بکه‌ین، به‌ڵام له‌لایه‌کى تره‌وه ئه‌وه‌یشمان بیر نه‌چێت
که هه‌مان فه‌لسه‌فه لاى هه‌ندێ به گێره‌شێوێنى و سه‌رهه‌ڵدانى کيشه‌ى نه‌ته‌وه‌یى
و شتى تر باسى ده‌که‌ن، ڕه‌نگ بێت ئه‌وه‌ش ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندى ماددى نه‌بێت که
پاڵپێوه‌نه‌رى ئه‌و بۆچوونانه بێت، به‌ڵکو له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه‌که‌یاندا ناگونجێت که
ئه‌وه‌ش ترسى گه‌وره‌تریان له‌سه‌ر ده‌کرێت.
که‌واته شۆڕش و ئاژاوه و جیهاد واتایه‌کى ڕه‌ها نابه‌خشن و کات و شوێن و شێوه‌ى کار ماناکه‌ى
ده‌گۆڕێت، پێویسته به ووردى لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى خوازیاران و دۆست و
نه‌یارانى ئه‌نجام بدرێت، دوێنێ شۆڕشگێڕ بویت ئه‌مڕۆ ئاوه‌ڵناوێکى ترت بۆ ده‌گونجێت.
له‌گه‌ڵ دانپیانانى شۆڕشه‌که‌و ده‌رکه‌وتنى ئه‌نجامه‌کیشیدا ناکرێ به‌ویست و ئاره‌زووى
سه‌رکه‌وتووه‌کان ناوێك ببڕن به سه‌ریدا، خۆ ئه‌گه‌ر وایش بوو، ئه‌وه ته‌نها
واتایه‌که که لاى زۆرینه ئه‌و مافه‌ى پيدراوه و هه‌ر ناکرێته ڕه‌ها.
له ناو زۆرینه‌که‌یشدا و له‌ناو خودى شۆڕشه‌که‌دا که‌سانێك وه‌ك به‌کارهێنان و له
پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیاندا به‌شێوه‌یه‌کى شاراوه بوونه‌ته شۆڕشگێڕ‌و
ئه‌و مانا گه‌وره‌یه به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌سه‌پێنن، که زۆر ئاسته‌مه له‌وانى تر‌ى
جیا بکه‌یته‌وه، به‌هه‌مان شێوه ئاژاوه گێر و تیرۆریستانیش که‌سانى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوى
تیا به‌دى ده‌کرێ که به بچوکترین هه‌وڵ له‌گه‌ڵیاندا له‌و ڕێگه‌یه له‌ده‌ده‌ن و
ده‌بنه که‌سانى دژ به هه‌ڵوێسته‌که‌ى دوێنێیان.
کاتێك له ئه‌نجامى شۆڕشێکى گه‌وره‌ى وه‌ك شۆڕشى کوردستان وورد ده‌بینه‌وه، هه‌ست
به خه‌له‌لێك ده‌کرێت که سه‌رى هه‌ڵداوه، یان تازه به تازه‌یى به‌رچاو ده‌که‌وێت،
له‌ڕاستیدا ئه‌و هه‌ڵه‌یه هه‌ر هه‌بووه و کات و شوێن ئه‌م مۆرکه‌ى ئێستاى پێبه‌خشیوه،
ئه‌وه‌یشمان له‌بیر نه‌چێت که‌سانێکى زۆر له‌و پێناوه‌دا گیانى خۆیان به‌خت کردوه
که ئه‌وانیش دوو جۆرن، خۆویسته‌کان و ڕووداوه‌کان، هه‌رچى گیانبه‌خشى خۆویست بووه
له به‌رزترین و جوانترین پله‌ى نرخاندندایه، به‌ڵام هه‌ندێکیش هه‌یه که له‌ڕوداو
یان بێچاره‌یدا گیانى له‌ده‌ست داوه، و ئه‌گه‌ر ئێستا له ژیاندا بوونایه له‌گیانبه‌خشینه‌که
په‌شیمان ده‌بوونه‌وه، که‌سانى خۆبه‌خشى ڕوداو، خۆشه‌ویستترین به‌هایان له‌ده‌ستداوه
که ژیانیانه و ئاماده‌یى ئه‌وه‌ى تیا نه‌بووه له‌ده‌ستى بده‌ن، هه‌موو هه‌وڵێکیشیان
له پێناوى خۆشکردنى هه‌نگاوه‌کانى ئه‌و ژیانه‌یدا بووه، هیچ شتێکیان له‌لا به‌رزتر
و پیرۆزتر نه‌بووه له ژیان، ئێستاش که ژیانى نه‌ماوه ئاماده‌ى ئه‌وه نییه ببێته
هاوڕێى ڕێگایه‌ك له‌گه‌ڵ که‌سێکى تردا که ئه‌مى وه‌ك په‌یژه به‌کار هێناوه به‌هه‌ر
بیانوویه‌ك بێت، ئه‌گه‌ر نیشتیمانیش بێت به‌لاى ئه‌مه‌وه له ژیان پیرۆزتر نییه.
به‌هه‌مان شێوه له‌ناو جیهادیه‌کانیشدا که‌سانى گیان به‌خشى خۆپه‌رستى وا هه‌یه
که شتێکى وا نابینێت که ناچارى بکات ڕ‌ازى ببێت به‌و له‌ده‌ست دانه، هیچ کاتێك
ئاماده‌ى ئه‌و کاره نه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆى به‌خشینه‌که‌وه به‌یه‌ك چاو سه‌یرى
ده‌کرێت له‌گه‌ڵ گیانبه‌خشێکى خۆویستدا و ناکرێ لێکیان جیابکه‌ینه‌وه.
که‌سێك که به‌بێ خواستى خۆى گیان له‌ده‌ست بدات، چ له‌شۆڕشدا یان له‌گه‌ڵ
جیهاددا، به‌و که‌سانه داده‌نرێن که به نه‌فامى ناسراون و وه‌ك پله‌ى په‌یژه وان
بۆ سه‌رکه‌وتنى که‌سانى تر، ئه‌و نرخه‌ى پێنادرێ وه‌ك خۆویسته‌کان، نه‌ك هه‌ر لاى
دۆسته‌کانى به‌ڵکو لاى به‌ره‌ى دوژمنیش.
به‌ڵام له‌به‌ر نه‌ناسینیه‌وه هه‌مان ناوى به‌سه‌ردا ده‌بڕێت ئه‌گه‌ر کاره‌که‌ى
ئه‌نجام دا و ناو و نرخیشى لێ ده‌سه‌نرێته‌وه ئه‌گه‌ر بۆى نه‌چووه سه‌ر و ژیانى
له‌ده‌ست نه‌دا، که‌واته له‌کاتى ناسینى ئه‌و جۆره که‌سانه که ئه‌گه‌ر له‌کۆمه‌ڵگادا
مابن ناکرێ هه‌مان پله‌ى به‌رز بده‌ینه نرخاندنیان، کاتێ که له ته‌له‌فزیۆنه‌وه
دیمان، یه‌کێك له خورماڵه‌وه هاتبوو و نه‌یتوانى کاره‌خۆکوژییه‌که بکات و خه‌به‌رى
هاته‌وه و ده‌ستگیرکرا، ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵوێستمان گۆڕى به‌رامبه‌رى و ئه‌و حسابه‌مان
بۆ نه‌کرد وه‌ك ئه‌وانه‌ى له هه‌ولێر ئه‌نجامیان دا، که‌مێك به‌زه‌یى به‌سه‌ریدا
ڕژا و ئاشکرا کردنى شێوه‌ى ته‌قینه‌وه‌کانیش ڕوویه‌کى تر‌ى نیشان دا. له‌لاى ئه‌و
که‌سانه‌ى که ناردبوشیان هه‌ر ئه‌و نرخه‌ى نادرێتێ، ئه‌مانه له‌به‌ر نه‌فامى وه‌ك
هۆیه‌کى توندوتیژى سه‌یر ده‌کرێن نه‌ك وه‌ك که‌سێکى به‌توانا و بۆ خۆکوژیش که‌سایه‌تى
خۆیانیان لێ ده‌سه‌نرێته‌وه که له‌وانه‌یه به مادده‌ى بێهۆشکه‌ر یان له‌ژێر
پاڵه‌په‌ستۆیه‌کى زیاد له‌تواناى خۆیان ئه‌و کاره ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام نزیك
بوونه‌وه‌یان له‌و گروپانه له‌سه‌رتاوه به‌جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندى ده‌ستى
پێکردوه.
ئه‌م چه‌ند دێڕه چه‌ند پرسیارێك ده‌رده‌خات، که ئایا هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌ناو
شۆڕشدان یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه توندڕه‌وه‌کاندان ئاماده‌ن گیانبازى بکه‌ن؟ ئه‌ى له‌کاتى
سه‌رکه‌وتن و به‌دى هێنانى ئامانجدا، هه‌مان مافى گیانبازه‌کانیان پێڕاده‌بینرێت؟
ته‌نها پرسیارێك که بێ وه‌ڵام ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه که چۆن ئه‌مانه بناسین؟.
چ له‌ناو شۆڕشدابن یان له‌گه‌ڵ جیهاددا، ناوێکى گونجاو بۆ ئه‌مانه چییه شۆڕشگێڕ،
ئاژاوه‌چى، جیهادکه‌ر، یاریده‌ده‌ر، هه‌لپه‌رست، یان وون ده‌بن له‌ناو
هاوڕێکانیاندا و هه‌مان بایه‌خیان پیده‌درێت؟ هه‌ربۆیه هه‌مان ژیانى خۆشیان بۆ
دابین ده‌کرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى شایه‌نى بن، کێ پشتیوانیانه؟ دیاره نه‌ناسینیان، ئه‌مانه
کار ده‌کاته سه‌ر شێوه‌ى ژیانى کۆمه‌ڵگایه‌ك به گشتى، ده‌ستى ماندوو له‌سه‌ر سکى
برسى و تێرى که‌سێکى تر ده‌بێت، ئه‌و نرخه‌ى که مرۆڤ بۆ خاوه‌ندارێتى و هه‌قیانه‌ت
و شتومه‌ك دایده‌نێت جێى گومانه، که‌واته هاوسه‌نگییه‌ك له به‌هادا نامێنێت،
هیچ به‌هایه‌ك به‌رامبه‌ر هه‌قێکى ڕه‌ها نییه، هه‌ڵپه‌و په‌له کردن ماناى گرجوگۆڵى
ده‌گرێته‌وه، چوارشانه‌یى جێى به‌رهه‌مهێنان و جلى مۆدێل جێى خویندن و تواناى
کارکردن ده‌گریته‌وه، که‌سیش له‌که‌س زیاتر نییه، چۆن بۆ تۆ ڕه‌وایه به‌هه‌مان
شێوه بۆ منیش، ئیتر نرخێك بۆ هه‌وڵ و خوێندن و خۆماندووکردن نامێنێت، تۆ یه‌ك سك
و دوو چاوت هه‌یه که‌سانى تریش به‌هه‌مان شێوه، کاتێ نرخى که‌سى خۆبه‌خش ده‌درێته
هه‌لپه‌رسته‌کان هیچ ڕه‌هایه‌ك نامێنێت.
ئه‌م بۆچوونه له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕانى گه‌لى کوردیش‌دا ده‌گونجێت، هه‌ربۆیه ڕۆژانه
جۆره‌ها گله‌یى و ناڕه‌زایى به‌رگوێمان ده‌که‌وێت، مێشکى کرمێ بۆنى بڵاو ده‌بیته‌وه
و هاوشێوه‌ى خۆى ده‌دۆزێته‌وه، په‌نجه‌کانیان تێکه‌ڵ ده‌که‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى یه‌کتر.
هه‌ربۆیه پێویسته بپرسین، ئایا ئه‌وانه‌ى که له ژیاندا ماون و کراونه‌ته سه‌رده‌سته‌ى
گه‌لێکى ماندوو، هه‌موویان شایه‌نى ئه‌و پله‌و پایه‌یه‌ن؟ یان ده‌کرێ سه‌رپشکى به‌رژه‌وه‌ندى
گه‌له‌که‌یان بن؟ چۆن بیانناسین؟ ئایا کاریگه‌ییان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌کانى
شۆڕش و هه‌ڵسوکه‌وتى هاوڕێکانى؟ که‌سى خۆپه‌رست گه‌شه‌ى داوه به خواسته خۆپه‌رستییه‌کانى؟
توانیویانه به ژماره زیاد بکه‌ن؟ باشه ئه‌ى ئه‌گه‌ر وا نییه! بۆچى ماناى شۆڕش
و ئه‌نجامه‌کانى شۆڕش وه‌ك ئه‌وه نییه که‌کاتى پێش سه‌رکه‌وتن ده‌مانناسى؟.
که‌واته گومان له هه‌موو کردارێك ده‌کرێت، نیشانه‌ى پرسیار به‌بێ وه‌ڵام له‌سه‌ر
هه‌موو که‌سێك داده‌نرێت، نزیکترین که‌س به پێوانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى ده‌پێورێت ،
که‌سێکى گونجاو بۆ په‌یوه‌ندى ئه‌وه‌یه که پشووه‌کان زیاد بکات، خۆشیه‌کان و جوانیه‌کان
زیاتر ببه‌خشێت، سك تێر بکات، نه‌گونجاویش پێچه‌وانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى رۆژانه‌یه،
سۆز و به‌زه‌یى له گیرفان و سك تێرکردن به‌ولاوه هیچى تر نییه، برا پشت له‌برا
ده‌کاو داواى چۆله‌که ده‌کا. هه‌ربۆیه کێشه‌ى نوێ سه‌رهه‌ڵده‌دا و ڕه‌وتى کۆمه‌ڵگا
به‌ره‌و لادان ده‌چێت، ماف ده‌بێته شتێکى بێ مانا، خۆ به‌جوان زانین ته‌نها له‌ده‌رخستنى
ناشیرینى که‌سێکى تره‌وه مانا ده‌گرێت و ده‌مى ڕه‌خنه‌ى نابه‌جێ ده‌کرێته‌وه،
خۆشه‌ویستى ده‌کرێته پرسیار و بیانوو بۆ له‌ناوبردنى لاوازه‌کان ده‌هێنرێته‌وه، خوێندنه‌وه‌ى
شته‌کان له‌مێژووه‌وه ده‌بینرێت و ده‌خوێنرێته‌وه کلتور و فه‌رهه‌نگى کۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ دواوه،
کاتێ هه‌لپه‌رسته‌کان یه‌کیان گرت ده‌بێته باو‌و کاریگه‌رى بۆ سه‌ر که‌سانى تر ده‌بێت
و هاوڕێى نوێیان بۆ دروست ده‌بێت کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دابڕانى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بات.
له‌هه‌مان ڕووه‌وه ده‌کرێت بپرسین ئایا ئایدۆلۆژیاى لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌ئاستى
کرداره‌کانیاندایه؟ ئایا کاتى هه‌ڵبژاردنى شۆڕشگێڕێك یان جیهادییه‌ك تاچه‌ند ده‌توانێ
پارێزگارى له خۆکاندید کردنێك بکات که په‌یمانى داوه‌تێ بۆ به‌رده‌وامى ئه‌و ڕێى
خه‌باته؟ چۆن ده‌توانن ڕاستگۆیى ده‌ربخه‌ن به‌رامبه‌ر به په‌یمانه‌کانیان؟
ئه‌مانه کێشه‌ن که نه‌ك هه‌ر له‌ناو کورددا هه‌ن به‌ڵکو له زۆر ووڵات و له‌ناو
زۆر له گه‌لاندا هه‌یه، کۆبه‌ندى کێشه‌کانیش ئابوورى ئه‌و شوێنانه دروستى ده‌کات،
خواستى مرۆڤ بۆ سه‌رده‌سته‌یى ڕێخۆشکه‌ریه‌تى، خۆپه‌رستى و هیواى ژیانێکى باشتر
پاڵپێوه‌نه‌ریه‌تى.
که ئه‌وه ڕاستیه‌کان بێت بۆ چاره‌سه‌رى بۆ نادۆزینه‌وه، گومانى چى له تواناى
گه‌ل ده‌کرێت، ئه‌ى تا که‌ى به خۆمان بڵێین ته‌نها ئاسایش هه‌بێت به‌سمانه، ئه‌مانه
لاوازى نیشاندانه.
لاوازى کۆمه‌ڵگا وه‌ك لاوازى تاك نییه، کاتێك له‌ناو کۆمه‌ڵگادا که‌سانى بێ هۆش و
خه‌وتوو هه‌بێت، که‌سانى هۆشمه‌ند و به‌خه‌به‌ریش هه‌یه، کۆمه‌ڵگا هه‌نگاوه‌کانى
ناوه‌ستێت و به‌ستراوه‌ته‌وه به چوارده‌وره‌وه، ئه‌وه‌یش هه‌یه و پێویسته بزانریت
که هه‌نگاوى کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ هۆشمه‌ند و به‌خه‌به‌ره‌کاندایه، که‌واته بمانه‌وێت
یان نا گۆڕانکارى ده‌کرێت، جا کێ به‌ره‌و هۆشمه‌ندى هه‌نگاو بنێت له‌کۆتاییدا ده‌یباته‌وه،
خۆبه‌ستنه‌وه به ووشه‌و ماناى جیاواز‌و مێژووى سه‌روه‌رییه‌وه گۆچانى هه‌نگاونان
نادا به‌ده‌سته‌وه.
ماناى شۆڕش ته‌نها لاى شۆڕشگێڕه و جیهادکه‌ر ماناى جیهاد ده‌زانێت، له‌هه‌مان
کاتدا ده‌توانن ئاژاوه‌چیش بخه‌نه پاڵ که‌سانى ناسراوى ئه‌وتۆ که خۆى به
میراتگه‌رى شۆڕش داده‌نێت، ئه‌گه‌ر فریاى خۆیان نه‌که‌ون و له‌گه‌ڵ گۆڕانکاریه‌کانى
به‌ره‌و پێشبردنى کۆمه‌ڵگادا نه‌بن.
ته‌نها یه‌ك پرسیار ده‌مێنێت، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه که ئایا کاممان ده‌توانین بیسه‌لمێنین
شۆڕشگێڕین و کاممان جیهاد ده‌که‌ین؟ ئه‌ى کێ بکه‌ینه ئاژاوه‌چى؟.
كۆتایی