|
ڕۆژێك
ناڕوات هه‌تا نوسراوێكى شۆفێنیانه‌ى داروده‌سته‌ى جه‌عفه‌رى ده‌رنه‌كه‌وێت
ده‌رباره‌ى هه‌ڵوێسته جوامێریانه‌كه‌ى جه‌نابى مام جه‌لال به‌رامبه‌ر سه‌فه‌ره
ژێركه‌وتووه‌كه‌ى جه‌عفه‌رى بۆ توركیا و وه‌ك پیشه‌ى ڕابووردویان ته‌نها خواستى
دژایه‌تى كردنى گه‌لى كورد له سه‌روى هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كه‌وه‌یه، ئێمه
وه‌ك كورد كه هه‌میشه به‌دڵپاك و دڵگه‌وره ناسراوین هه‌موو ڕۆژێك باسى ئه‌و
په‌یوه‌ندیه شۆڕشگێریه ده‌كه‌ین كه له ساڵانى خه‌باتدا هه‌مانبووه له‌گه‌ڵ
برایانى شیعه‌دا به‌ڵام ئه‌مه با له‌سه‌رمان نه‌كه‌وێت كه قازانج سه‌رى مایه
بخوات و شۆفێنیه‌تى گه‌لى سه‌رده‌سته كه جاران له‌ژێر ناوى به‌عسدا خۆیان
كۆكردبویه‌وه ئه‌مڕۆ به‌به‌رگێكى تره‌وه و به‌ناوێكى تره‌وه له ژێر سایه‌ى
جه‌عفه‌رێك و سه‌درێك و عه‌لاوییه‌كدا خۆیان كۆبكه‌نه‌وه و هه‌مان هه‌ڵوێستى
نامرۆڤانه به‌رامبه‌ر به‌گه‌له‌كه‌مان بنوێنن.
سه‌ركردایه‌تى كورد كاتێك كه‌سێكى شۆڕشگێرى وه‌ك مام جه‌لالى كاندید كردووه بۆ
سه‌رۆكایه‌تى هه‌موو عێراق و به كرده‌وه‌یش سه‌لماندوویه‌تى كه سه‌رۆكێكى
(موخلیسى) هه‌موو عێراقییه‌كانه و ئه‌و مافه‌ى لێ ناسه‌ندراوه‌ته‌وه هه‌ڵوێستى
شۆڕشگێڕانه‌ى خۆى ده‌ربڕێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌كه‌ى خۆى و كاتێكیش كه
هه‌ڵوێستى به‌رامبه‌ر كاره نابه‌جێكه‌ى دوكتۆر جه‌عفه‌رى وه‌رگرت ته‌نها له
به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى عێراق دا بوو و بۆ پاراستنى یه‌كپارچه‌یى عێراق و هه‌ڵوێستى
عێراقییه‌كان كه گه‌لى كوردیش خۆیان به به‌شێك له عێراق ده‌زانن مه‌گه‌ر
جه‌عفه‌رى شێوه‌كان واى نابینن،
ڕه‌نگ بێت له‌به‌ر بوونى هه‌مان خواستى دژایه‌تى كردن به‌رامبه‌ر به گه‌لى كورد
كه لاى تورك و فارس هه‌یه لاى برا عه‌ره‌به‌كانیشماندا هه‌بێت هه‌ر بۆیه هه‌ست
به ترسى گه‌وره‌ى كورد ناكه‌ن له پیلانى ده‌وڵه‌ته دراوسێكان به‌رامبه‌ر گه‌لى
بنده‌سته‌ى كورد نه‌ك ته‌نها به دژایه‌تى كردنى بوونى كورد له ووڵاته‌كانى
خۆیاندا به‌ڵكو به‌ئاشكرا و له چه‌ند مه‌ناسه‌به‌یه‌كیشدا دركاندوویانه كه دژى
سه‌قامگیركردن و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردین له عێراقیشدا هه‌رچه‌نده
تائێستا كورد ئه‌و داوایه‌ى نه‌كردووه و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و خواسته‌یشیان بووه
له‌گه‌ڵ هیچ هه‌نگاوێكدا نه‌بوون به‌ره‌و دیموكراتیزه كردنى عێراق نرابێت. ئایا
ئه‌وه خۆى له خۆیدا دژایه‌تى كردنى هه‌موو عێراق نیه؟ ئایا ئه‌وه
به‌ستنه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى شۆفێنیه‌كانى گه‌لانى سه‌رده‌سته نیه له هه‌ر
چوارلاوه؟
یان ئه‌وه‌تا كه ئه‌و نووسه‌رانه خۆیان كه‌سانێكى شۆفێنى و كۆنه‌په‌رستن و
خۆیان به هاوبه‌شى كاره ناجوامێرییه‌كه‌ى جه‌عفه‌رى ده‌زانن. ئێمه‌ى كورد هیچ
ده‌مێك وه‌ك ئێستا هه‌ستمان به عێراقیى خۆمان نه‌كردوه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى
پێكهێنانى عێراقه‌وه هه‌تا ئێستا. با له خۆمان بپرسین ئایا ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى
ئێستامان له چیه‌وه هاتووه و ئایا وه‌ك شۆڕشگێرانى گه‌لى بنده‌سته
ئه‌ركه‌كانى خۆمان جێ به‌جێكردووه تا بتوانین داواى هه‌ڵوێستى جوامێرانه‌ى
شۆڕشگێرانى گه‌لى سه‌رده‌سته بكه‌ین؟ و چاوه‌ڕێیشى بكه‌ین؟
لێره‌دا چه‌ند بۆچونێكى كورت ده‌خه‌مه به‌رده‌م خوێنه‌ران و مه‌به‌ستم ته‌نها
ئه‌وه‌یه چى بكه‌ین باشه به‌رامبه‌ر به شۆفێنیه‌تى گه‌لى سه‌رده‌سته؟
شۆڕشى گه‌لى كوردستان له‌به‌رئه‌وه‌ى به خه‌باتى گه‌لێكى بنده‌ست داده‌نرێت
ئه‌ركى شۆڕشگێڕانه‌ى خۆى له‌سه‌ره بۆ به‌دیهێنانى مافه‌كانى تاك و كۆمه‌ڵگاو
نه‌ته‌وه و ناوچه‌یى و بگره جیهانیش، له ڕاستیدا ئێمه ئه‌و مافانه‌مان هه‌ر
له‌سه‌رتاى شۆڕشى نوێوه به به‌دیهێنانى دیموكراتی له عێراقدا زانیوه، ئاڵاى
مافى بڕیاردانى چاره‌ى خۆنوسینمان هه‌ڵگرتووه، داوایه‌كى گونجاو به شۆڕشێكى
یاسایى و گونجاو هه‌وڵمان بۆ داوه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هێزى پێشمه‌رگه به
شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده كراوه كه بۆ به‌دیهێنانى ئه‌و مافه پێویسته ئه‌ركى
شۆڕشگێڕى له‌ده‌ست نه‌دات ڕۆژێك نه‌بینراوه پێشمه‌رگه‌یه‌ك كارێكى تیرۆرى بكات
نه‌بیستراوه پێشمه‌رگه‌یه‌ك دیلى بێ‌تاوان بكوژێت یان سووكیى به لاشه‌ى كوژراوى
دوژمنان بكات. به‌ئه‌ركى خۆمانمان زانیوه كه هه‌میشه چۆن هاوپه‌یمانى
شۆڕشگێڕانى گه‌لانى ژێرده‌سته بووین به‌هه‌مان شێوه دوژمنى هه‌موو دیكتاتۆر و
كۆنه‌په‌رستێكى ناوچه‌كه بووین، هه‌ر ئه‌وه‌یش بووه كه ڕێزى پێشمه‌رگه
هه‌میشه به به‌رزى ماوه‌ته‌وه, دیمو‌كراتى بۆ عێراق و مافى چاره‌ى خۆنوسین بۆ
گه‌لى كوردستان به شیعارێكى گونجاوى ئه‌و ده‌مه‌مان زانیوه و په‌شیمانیش نین
لێى كه ئێستایش بۆ دامه‌زراندنى حكومه‌تى عێراقى هه‌وڵى ته‌وافوق و هاوسه‌نگى
هه‌مه‌لایه‌نه‌ى هه‌موو هێزه‌كان ده‌ده‌ین هه‌ر له هه‌ڵوێستى جوامێرانه‌و
شۆڕشگێڕانه‌ى خۆمانه‌وه‌یه. ئه‌و دیموكراتیه‌ته‌ى كه ئێمه هه‌وڵمان بۆ داوه و
خه‌باتمان بۆ كردووه كه له عێراقدا بچه‌سپێت ده‌ستكردى خۆمان نیه و ئامێرێكى
نوێى به‌رهه‌مهێنان نیه كه به‌ئاره‌زووى سه‌رده‌سته‌كانمان بیگۆڕن،
دیموكراتیه‌ت هه‌ر هه‌مان ئه‌و دیموكراتیه‌یه كه وه‌ك خواستێكى پێشكه‌وتنى
كۆمه‌ڵگاكان هاتۆته كایه‌وه‌و قۆناغێكى مێژوو كردى مرۆڤایه‌تى و پێویستیه‌كى
نه‌شونوماى كۆمه‌ڵگایه له ڕووى ئابوورى و ڕامیارى و شارستانێتى و ڕۆشنبیریه‌وه
كه قۆناغه‌كانى ژیانى سه‌رمایه‌دارى هێناویه‌ته كایه‌وه و هه‌نگاوێكه بۆ
له‌ناو بردنى كۆنه‌په‌رستى و ده‌ره‌به‌گایه‌تى نه‌ك هه‌ر له عێراقى عه‌ره‌بیى
دوێنێدا به‌ڵكو له عێراقى سه‌رتاسه‌رى ئێستایشدا كه ئێمه‌یش خۆمان به به‌شێكى
ده‌زانین ئیتر بۆ ده‌بێ ئه‌و دیموكراتیه‌ى كه باسى لێوه ده‌كه‌ن ته‌نها له
سنوورى خواسته‌كانى خۆیاندا بێت و كاتێك كه باس له‌سه‌ردانێكى بێ یاسایى و
گومان‌لێكراو ده‌كه‌ین جیاوازیه‌كانمان ئاسمان و ڕێسمان بێت و له‌هه‌موو
لایه‌كه‌وه هاواریان لێ هه‌ڵده‌ستێ، ئه‌ى بۆ باسێكى ئه‌و ڕاستیه ناكه‌ن كه
ئه‌و دیموكراتیه‌ى داوا ده‌كرێت، مافى چاره‌ى خۆ نووسین به‌شێكى گرنگى
پێكده‌هێنێت نه‌ك ته‌نها له په‌یڕه‌وپرۆگرامى شۆڕشگێڕه پێشكه‌وتووخوازه‌كاندا
له بیر‌و باوه‌ڕى به‌رزى ئیسلامیشدا ئه‌و مافه دراوه به گه‌لانى جیاجیا كه
به‌ئازادى و سه‌رفرازى خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا نزیك بكه‌نه‌وه هه‌رچه‌نده به
شعوب و قبائل پێك هێنراون واته به‌جیا له‌یه‌كتر و خواى گه‌وره كه
نه‌ته‌وه‌یه‌كى دروست كردوه بۆ ئه‌وه نیه كه بنده‌سته و ژێرده‌سته‌ى زۆردارى
بێت. ئێمه ئه‌و ڕاستیانه ده‌خه‌ینه ڕوو ته‌نها بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه و
ئه‌وه‌یش وه‌بیر ده‌هێنینه‌وه كه مافى چاره‌ى خۆنوسین ده‌توانین چۆن وه‌ك
یه‌كگرتنى خۆ ویستى به‌كارى ده‌هێنین به‌هه‌مان شێوه ده‌كرێت وه‌ك شێوه‌ى
جیابوونه‌وه و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یش به‌كارى بهێنین كه بنه‌ماى
مافى چاره‌ى خۆنوسینه هه‌وه‌ك ده‌زانین كه مافى بڕیاردانى چاره‌ى خۆنوسین
ناكرێت له به‌رنامه‌ى شۆڕشگێڕه‌كاندا هه‌بێت له بۆچوونى مێژوویى و ئابووریه‌وه
جگه له یه‌ك مانا ئه‌یش سه‌ربه‌ستى بڕیاردانى چاره‌نوسه واته ئازادى و
دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى نه‌ته‌وه‌یى... كه ئه‌م بابه‌تانه ده‌خه‌مه ڕوو وه‌بیر
هێنانه‌وه‌یه‌كه بۆ شۆڕشگێڕه كورده‌كان و شه‌قامى كوردى بۆ پشتیوانى كردنى
هه‌ڵوێسته جوامێرانه‌كه‌ى مام جه‌لال و ئه‌و پرسیارانه‌یش ده‌كه‌م ئایا له كاتى
سوور بوونى ئیئتیلاف له‌سه‌ر كاندید كردنى جه‌عفه‌رى و هێمن بوونه‌وه‌ى
لایه‌نه‌كانى تر‌ى گه‌لى سه‌رده‌سته له برا سوونه‌كانیان كه هه‌مان ئامانج و
هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌یه به‌رامبه‌ر به مه‌سه‌له‌ى كورد ئێمه چى بكه‌ین
باشه؟
چۆن بتوانین پشتیوانى شه‌قامى كوردى كۆ بخه‌ین و یه‌ك بخه‌ین كاتێك لامان
ئاشكرایه هه‌ڵوێستى جه‌عفه‌رى هه‌رگیز له یه‌كه‌م ڕۆژى باشتر نابێت كه
سوێنده‌كه‌ى ته‌زویر كرد، ئایا له‌وه دڵنیاین كه كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ره‌كانى
گه‌لانى سه‌رده‌سته‌ى عێراق و توركیا له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ئێمه نابێت؟ ئه‌گه‌ر
وا نیه هۆى نهێنى كردنى ئه‌و كاره له‌به‌ر چی بوو؟ ئایا چ كاتێك ده‌گه‌ینه
ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه شۆڕگێڕانى گه‌لى سه‌رده‌سته پشتیوانیى مه‌سه‌له‌ى كورد
ده‌كه‌ن؟ هه‌ربۆیه به‌لاى منه‌وه گرنگه كه هه‌وڵى ئاماده‌كردنى نه‌وه‌ى نوێى
عێراق بدرێت و هه‌نگاومان با سڕینه‌وه‌ى هه‌موو مۆركێكى شۆفێنیانه و په‌روه‌رده
كراوى نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانى به‌عس بێت، با له هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بین كه هه‌ست
به پشتیوانیى ڕاسته‌قینه‌ى مه‌سه‌له‌كه‌مان بكه‌ین له ناو گه‌لى سه‌رده‌سته‌دا
و ته‌نها چاوه‌ڕێى ئه‌وه نه‌بن كه گه‌لى كورد ته‌نها مانه‌وه‌ى له‌ناو عێراقى
یه‌كگرتوودا مه‌رجێكى دانه‌بڕاوى دیموكراتیه‌كه‌یانه و ئه‌گه‌ر له‌و هه‌ڵوێسته
بترازێین ئه‌وا ئاگر و ئاسنه‌كه‌ى جارانیان ئاماده‌یه.
ئه‌و هه‌ڵوێسته هه‌ڵوێستێكى شۆفێنیانه‌ى بینراوه و له‌وه زیاتر هیچمان لێ
نه‌بینیون، كاتێكیش باس له دیموكراتیه‌ته‌وه ده‌كرێت ئێمه وه‌ك گه‌لى كورد زۆر
به په‌رۆشه‌وه له‌هه‌وڵى دیموكراتیزه كردنى عێراق‌داین هه‌موومان بیرمان له‌ویش
كردۆته‌وه كه ته‌نها ئێمه موخلیسى ئه‌و قۆناغه‌ین و هیچ باوه‌ڕێكمان به
شۆڕشگێڕه‌كانیشیان نیه كه ژماره‌يان له په‌نجه‌ى ده‌ست تێناپه‌ڕێت و كه‌واته
ئه‌گه‌ر وابێت له‌وه دڵنیاین كه هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌سانێكى شۆفێنیدا
ده‌كه‌ین و تروسكه‌ى تیا به‌دى ناكه‌ین كه له ته‌نگانه‌یه‌كدا نه‌بنه مارێكى
كوشنده‌ى سه‌ددام ئاسایى. با نمونه‌ى جیابوونه‌وه‌كه‌ى نه‌رویج له سوید بكه‌ینه
بنه‌مایه‌كى په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵیاندا (واته له‌گه‌ڵ گه‌لى عه‌ره‌بى
سه‌رده‌سته‌دا) كاتێك نه‌رویج له ساڵى ١٩٠٥ دا بڕیارى جیا بوونه‌وه‌ى دا له
سوید ته‌نها وه‌ك ئه‌و ڕیفراندۆمه وابوو كه ئێمه له ٢٠٠٤ دا ئیمزامان بۆ
كۆكرده‌وه و به‌ئه‌نجام نه‌گه‌یشتین، به‌ڵام هه‌ڵوێستى جوامێرانه‌ى شۆڕشگێڕانى
گه‌لى سوید كه پشتیوانى ڕیفراندۆمه‌كه‌ى گه‌لى نه‌رویج بوون ئه‌نجامه‌كه‌ى
دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى نه‌ته‌وه‌یى بوو بۆ نه‌رویجیه‌كان. ئه‌بێت ئه‌و ڕاستیه
بزانین كه هه‌ڵوێستى شۆڕشگێڕانه‌ى گه‌لى سه‌رده‌سته له‌گرنگترین خاڵه‌كانى
ئازادى و سه‌ربه‌خۆیى ئێمه‌ى كوردایه له‌به‌ر چه‌ند خاڵێك له‌وانه
١- به‌هۆى نه‌بونى سنوورى ئاوى و
لكاندنى خاكى كوردستان به چوارده‌وردا به خاكى سه‌رده‌سته‌كانمانه‌وه ڕێگرێكى
سه‌ربه‌ستى ئابوورى دواڕۆژى ئێمه‌یه و ته‌نها به هاوكارى و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ
گه‌لانى سه‌رده‌سته‌كاندا ده‌توانین ئه‌و ڕێگره نه‌هێڵین.
٢- به‌هۆى نه‌بوونى ئه‌زمونى دیمو‌كراتى له مێژووى ناوچه‌كه‌دا ده‌مارگیرى گه‌لى
سه‌رده‌سته هێناوه‌ته كایه‌وه و ئه‌وه به مافى ئێمه نازانن و دژایه‌تى
ڕاسته‌وخۆ و ئاشكرا له هه‌ر چوار لاوه ڕوومان تێده‌كات.
٣- نه‌بوونى جیاوازى ئایین هۆكارێكى سه‌ره‌كى سه‌رهه‌ڵدانى خۆفرۆشان ده‌بێت و
ناسنامه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى لاى هه‌ندێك نامێنێت
٤- پته‌وكردنى خاڵى چه‌قى یه‌كگرتنه‌وه‌ى گه‌له‌كه‌مان ئه‌بێت به نه‌خشه‌ى
داڕێژراو بێت و كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌نه‌ى گه‌ل بگرێته خۆ.
هه‌روه‌ها چه‌ند خاڵێكى تریش كه به‌جێى ده‌هێڵم بۆ وورده‌كاریه‌كانى تۆى خوێنه‌ر
و ئه‌وه‌یشمان له‌بیر نه‌چێت كه ژماره‌یه‌كى زۆر له شۆڕشگێڕانى گه‌لى كورد
خواستى جیا بوونه‌وه‌یان نیه كه مافێكى ڕه‌واى خۆیانه و پێویسته بخرێته به‌ر
چاو به‌هه‌موو كه‌موكوڕیه‌كانیه‌وه هه‌روه‌ك له‌م كاته‌دا ئێمه‌یش له‌گه‌ڵ جیا
بوونه‌وه‌دا نین ئه‌وه‌یش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى گه‌ل و ناوچه‌كه‌یه،
به‌ڵام زۆر گرنگه كه لێدوان و لێكۆڵینه‌وه‌ى خۆمانى له‌سه‌ر بكه‌ین. ئایا
كه‌سێكى وه‌ك جه‌عفه‌رى و جه‌عفه‌ریه‌كانى تر لێده‌گه‌ڕێن كه دیمو‌كراتى له
عێراقدا بچه‌سپێت؟ ئایا هه‌تا ئێستا توانیویانه ئه‌و باوه‌ڕه له‌ناو ئێمه‌دا
دروست بكه‌ن؟ بێگومان نه‌خێر.. هۆكارێكى گرنگى تریش كه سه‌نگى خۆى هه‌یه
له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى ئێمه گۆڕانكاریه‌كانى سه‌رده‌مه و ئاماده‌كارییه‌كانى
جیهانگیریه كه خۆى له خۆیدا وه‌ك شه‌پۆلێكى گوێزانه‌وه‌ى سنووره
ده‌ستكرده‌كانى پاش جه‌نگى جیهانى یه‌كه‌م وایه. ئه‌گه‌ر به كورته‌یه‌ك باسێكى
جیهانگیرى بكه‌ین ڕه‌نگه سوود به‌خش بێت بۆ بابه‌ته‌كه.
جیهانگیرى (العولمة) ئه‌م واژه‌یه به‌ماناى تێكڕاكردنێكى هه‌موو به‌شه جیاكانى
جیهان دێت كه ئه‌گه‌رى سنوور دانانى تیا نه‌هێشتوه‌ته‌وه بێگومان مرۆڤ له
هه‌وڵى به‌ره‌و باشتر بردنى ژیان و مرۆڤایه‌تیدایه و ئه‌وه‌یش له‌چه‌ند
ڕوویه‌كه‌وه هه‌نگاوى بۆ ده‌نرێت له بواره جیاجیاكاندا بۆ نموونه هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه كاتێك باس له پێشكه‌وتنه‌كانى ته‌كنه‌لۆژیا ده‌كرێت هۆى ئه‌و
پێشكه‌وتنه به‌ستراوه به هۆكارى جیا جیاوه و زانایان له‌هه‌وڵى به‌ره‌و باشتر
بردنى مرۆڤایه‌تیدان،
ئه‌گه‌ر بارى ئابوورى ئه‌و پێشكه‌وتنه بخه‌یته ژێر لێكۆڵینه‌وه به‌شێكى
دانه‌بڕاوو و گرنگى به‌ره‌و باشتر كردنه‌كه‌یه و بۆ به‌هێز كردنیشى پێویستى به
كۆكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له‌نێوان هه‌موو به‌رهه‌م هێنه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كانى
به‌شى ئابووریدا تا له کاتێكى كورتر و به‌تێچوونێكى هه‌رزانتر و ده‌سكه‌وتێكى
زیاتره‌وه جۆری به‌رهه‌مه‌كه‌یان باشتر بكه‌ن و لێره‌یشه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و
خاڵه‌ى كه یه‌ك ده‌نگى مرۆڤایه‌تى دواقۆناغێتى و به‌تێكڕا كردنى سنوورى ئه‌و
بواره هه‌موو گۆى زه‌وى ده‌گرێته‌وه، هه‌رچه‌نده لایه‌نى سوودبه‌خش و
زیانبه‌خشیشى هه‌یه به‌ڵام من لێره‌دا باسى زیانه‌كانى ناكه‌م كه به‌هۆى
پێشكه‌ووتنى ته‌كنه‌لۆژیاوه دێته ئاراوه له ڕووى زیادبوونى ڕێژه‌ى بێكارى
هه‌ربۆیه ئه‌وه‌نده به‌سه كه بوترێت كه كۆكردنه‌وه‌ى سه‌ركه‌وتووه‌كانى
ئابوورى خۆى له خۆیدا بازارێكى هێمن و ئاسایشى پێویسته و بوارى دیمو‌كراتى و
هاوسه‌نگى له‌نێوان هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانى گۆى زه‌ویدا ده‌خوازێت و ئه‌گه‌ر ڕێگرى
بۆ دروست ببێت لاده‌برێت ئه‌وه‌یش له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رانى
بواره جیا جیاكانى جیهانگیریه‌وه ده‌كرێت.
ڕزگار كردنى كوه‌یت و عێراق و ئه‌فغانستان سه‌ره‌تایه‌ك بوو و ڕه‌نگه له هه‌ر
شوێنێكى سه‌ر زه‌ویدا ڕێگرێكى هه‌بێت دواڕۆژى له‌و ووڵاتانه باشتر نه‌بێت.
خاڵێكى گرنگى ده‌ستپێكه‌ر و سه‌ره‌تاى جیهانگیرى ئه‌وه‌یه كه ژماره‌ى
دانیشتووانى سه‌ر زه‌وى ڕۆژ به ڕۆژ له زیاد بووندایه و ئه‌گه‌رى پێویستیه‌ك
لاى زانایان دروست بووه بۆ به‌دیلى ئه‌و زیاد بوونه و یه‌ده‌كى گۆى زه‌ویش
ته‌نها له گالاكسیى و ده‌ره‌وه‌ى زه‌ویدایه ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسیاره له‌خۆمان
بكه‌ین ئه‌م زیاد بوونى دانیشتووانه كه له‌ماوه‌ى ٥٠ ساڵى ڕابوردوودا هه‌بووه
بكرێته پێوانه‌یه‌ك ئایا له ٢٠٠ ساڵى داهاتوودا چۆن ده‌یبینین وه‌ڵامه‌كیشى بۆ
ئێمه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى نه‌ك هه‌ر سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌یه به‌ڵكو داومانه‌ته ده‌ست خواى
گه‌وره.
له ڕاستیدا بوونى هه‌ساره‌یه‌كى هاوشێوه‌ى زه‌وى بۆ گوێزانه‌وه‌ى
زیاده‌ى مرۆڤ گومانێكى گرنگى جیهانگیریه و هه‌ربۆیه پێویستى به‌وه‌ڵام دانه‌وه
هه‌یه و ئه‌و وه‌ڵامه‌یش لاى لێزان و به‌تواناكانى بواره جیاجیاكانى زانست و
ئابوورى و ته‌كنه‌لۆژیایه.
پاشان لایه‌نێكى تر‌ى جیهانگیرى به‌ڕۆشنبیركردنى مرۆڤه چ له ئاستى
به‌رهه‌مهێناندا بێت یان له ئاستى به‌كارهێناندا و به‌دڵنیایه‌وه به‌كارهێنانى
هه‌موو ئامێر و پێویستیه‌كى ڕۆژانه پێویستى به شاره‌زایى و كه‌سانى لێزان
هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بڵاوكردنه‌وه‌ى ته‌كنه‌لۆژیا پابه‌ندى
بڵاوبونه‌وه‌ى تواناى به‌كارهێنانه‌كه‌یه‌تى تا ده‌گاته قۆناغێك كه ئاسانكارى
بۆ ڕۆشنبیر كردن ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌رى ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ى كه
ده‌گوێزرێته‌وه ئه‌وه‌یش ته‌نها ڕۆشنبیریى ئه‌و ووڵاته‌یه كه به‌رهه‌م
هێنه‌ره و واته گه‌وره‌ترین هێزى ئابوورى گه‌وره‌ترین هه‌وڵى به‌رفراوانكردنى
ڕۆشنبیریه‌كه‌ى خۆى ده‌داو له‌هه‌مان كاتدا شارستانیه‌ت و عادات و ته‌قالیدى ئه‌و
كۆمه‌ڵگایه به‌شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیك ده‌گوێزرێته‌وه له‌م ڕووه‌یشه‌وه ڕه‌نگ
بێت ڕێگر هه‌بێت به‌ڵام پێویسته نه‌مێنێت،
كه‌واته بوونى بازارێكى ئارام و وه‌رگرى ڕ‌ۆشنبیرى به‌رهه‌مهێنه‌ر پێشكه‌وتنى
خێراترى پێوه‌یه‌وه و شوێنێكى ده‌وڵه‌مه‌ند و گرنگى ئابووریش خواستى زیاترى
له‌سه‌ره هه‌ربۆیه عێراقه‌كه‌ى ئێمه گرنگى خۆى له ئاستى جیهانگیریشدا هه‌یه.
كاتێك كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌ڕووى ڕ‌ۆشنبیرى و كۆمه‌ڵایه‌تیه و شارستانێتیه‌وه (عادات
و ته‌قالید) كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌بوو بێگومان گه‌لێكى جیاواز له‌جاران به
هه‌ستێكى جیاوازه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژیانى ڕۆژانه‌دا ده‌كات و زۆر
به‌ژیرانه‌تر كار‌و بارى ده‌سه‌ڵات و كۆمه‌ڵگا هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت هه‌ربۆیه زووتر
هه‌ست به كه‌مته‌رخه‌میه‌كانى ده‌سه‌ڵات ده‌كات و خواستى گۆڕان به‌ره‌و
ده‌سه‌ڵاتى ته‌قنۆقرات و دیموكرات گه‌شه ده‌كات و به‌هه‌ر نرخێك بێت له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتى هاورده‌ى ئابووریه پێشكه‌وتوه‌كه پێویسته كه پشتیوانى ته‌واوى
دیموكراتیزه‌كردنى ووڵاته‌كه بكات و ئه‌و قۆناغه‌یش به قۆناغێكى گرنگ و جدى
به‌ره‌و باشترى مرۆڤایه‌تى داده‌نرێت هه‌ربۆیه عێراقى من و تۆیش نابێت له‌و
ڕووه‌وه كه‌مى هه‌بێت (ئه‌مه ته‌نها له گه‌شبینیه‌وه نیه ئه‌مه ڕاستیه).
هه‌موو ئه‌وانه‌ى باسمان كرد ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه له پێناوى
به‌ره‌وباشتر كردنى ژیاندا پێویسته ته‌كنه‌لۆژیا پێشبكه‌وێت و بۆ ئه‌وه‌یش
یه‌كگرتنێك ئه‌بێ هه‌بێت كه ئه‌نجامه‌كه‌ى ئارامى ناو گه‌لان ده‌خوازێت به‌ره‌و
كۆمه‌ڵگایه‌كى ته‌قنۆقراتى دیمو‌كراتى به‌كارهێنه‌رى ئامێرى پێشكه‌وتوو و پاشان
وه‌ك په‌یوه‌ندى كردنیش په‌ره‌سه‌ندنى ته‌له‌فۆن و ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایت و
ئینته‌رنێت و هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى كه كۆمه‌ڵگا پێویستى پێیه‌تى
ماوه‌یه‌كى كورتتر له‌وه‌ى كه چاوه‌ڕێمان ده‌كرد ده‌بێت بگاته ناوچه‌كه‌مان.
كوردستانیش به یه‌كه‌م شوێنى گونجاو ده‌زانرێت كه هه‌نگاوه‌كان جێیان
نه‌هێشتووه هه‌ر بۆیه زۆر گرنگه كه ئێمه‌ى كورد له‌وه بگه‌ین كه كه‌سێكى
وه‌ك جه‌عفه‌رى ناكرێت ڕێگرى بڕیارى سیاسى و نه‌ته‌وه‌یى و پێشكه‌وتنمان بێت جا
با به‌یه‌ك ده‌نگ پشتیوانى ته‌واوى سه‌ركردایه‌تیه‌كانمان بكه‌ین.
|