|
کاتێ گوێم له داواکاریه‌که‌ى ڕوسیا بوو له کۆبوونه‌وه‌که‌ى شه‌ره‌م شێخدا، که
گوایه له برى قه‌رزه‌کانى له‌سه‌ر عێراق ده‌یه‌وێت له چاڵه نه‌وته‌کانى عێراقدا
چالاکى ئابوورى بنوێنێ ، زنجیره‌یه‌ك هه‌وڵى ده‌وڵه‌تانم وه‌بیر هاته‌وه له‌پێناوى
ململانێ ئابووریه‌کاندا.
داواکه‌ى ڕوسیا له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ته‌نها خواستى ئه‌وه نییه که بتوانێت
دیسانه‌وه له ڕێى عێراقى پڕ له نه‌وته‌وه بێته‌وه مه‌یدان، نه‌خێر، چۆن
له‌وکاته‌دا لایه‌نى چاوچنۆکى ده‌رکه‌وت به‌هه‌مان شێوه بێده‌سه‌ڵاتى و بێ‌توانایى
خۆیشیانى نیشاندا، ناتوانین له‌وه تێبگه‌ین ئه‌گه‌ر لایه‌نه ئاڵوزه‌کانى ئه‌و
داوایه که‌مێك ڕوون نه‌که‌ینه‌وه.
ئه‌مه شڵه‌قاندنى گۆمێك بوو که چه‌ند ده‌وڵه‌تێك ناتوانن مه‌له‌ى تیا بکه‌ن
به‌ڕاده‌ى ده‌وڵه‌تانى ڕۆژئاوا و به‌تایبه‌تى سه‌رمایه‌داریى ئه‌مه‌ریکى و
به‌ریتانى، که پاش جه‌نگى جیهانى دووه‌م سه‌رى هه‌ڵدا و به نه‌مانى سۆڤییه‌تیش
وازیان نه‌هێنا. به‌ڵکو خواستى ململانێى ده‌سه‌ڵاتى ئابوورى و ده‌ستبه‌سه‌را گرتنى
هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه،له‌م مه‌یدانیشدا سه‌رمایه‌دارانى ئه‌مه‌ریکا هه‌نگاوى
گه‌وره‌یان ناوه که وه‌ك سه‌رله‌شکرى ئه‌و بواره ده‌رکه‌وتووه، تاکاتى خۆیان
نه‌هاتبوو نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیان به‌ده‌سته‌وه بوو بۆ دابین کردنى جۆره‌ها
په‌یمانى چه‌ند لایه‌نه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى وه‌ك مافى مرۆڤ و تاقیکردنه‌وه‌ى ئه‌تۆمى و
کێشه‌ى ئاسمان و زه‌ووى و چه‌ند جۆرێکى تر له‌و په‌یمانانه که هه‌ر هه‌مووى
نه‌خشه و سیاسه‌تى گونجاو دایڕشتووه و ته‌واو که‌رى یه‌کترین، ئه‌م په‌یمانانه
هه‌موویان داواى ڕه‌واى خه‌ڵکین که زۆرترین ژماره‌ى مرۆڤ داواى ده‌کات، هه‌ربۆیه
ئه‌گه‌ر ڕێگرێکیش هه‌بووبێت توانراوه به ئاسانى و به‌یه‌کده‌نگى گورزى توندى به‌ر
بکه‌وێت.
تا هه‌شتاکانیش بڕیار له چه‌ند لایه‌نێکه‌وه ده‌رده‌چوو، وه‌ك سۆڤییه‌ت و
فه‌ره‌نسا و یابان و ته‌نانه‌ت سعودیه و ڤاتیکانیش، که ئه‌و بڕیارانه
کاریگه‌ریشیان هه‌بوو له‌سه‌ر هه‌موو جیهان، به‌ڵام بۆچوونه گرنگه‌که‌ى سه‌رۆك
ڕۆناڵد ڕیگن به دامه‌زراندنى بازاڕى ئازاد و ده‌ست تێوه‌رنه‌دانى حکومى و
ئازادکردنى بازرگانه‌کان له‌سه‌رتاپاى جیهاندا نه‌ك ته‌نها له ئه‌مه‌ریکا، بڕیار و
ده‌سه‌ڵاتى گۆڕى و دیوێکى تر‌ى به‌خۆوه بینى که ئه‌ویش چڕکردنه‌وه‌ى خواسته
ئابووریه‌کان بوو له‌لاى تاکى کۆمه‌ڵ و که‌مکردنه‌وه‌ى هێزه نه‌گونجاوه‌کانى
ته‌کنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م له‌ده‌وروبه‌ردا، به‌لاى منه‌وه ئه‌مه به گرنگترین
هه‌نگاوى دژایه‌تى کردنى بلۆکى ڕۆژهه‌ڵات داده‌نرێت، که هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه
توانرا جاڵجاڵۆکیه‌تى سۆڤیه‌ت هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
له‌لاى هه‌موومان ئاشکرایه که کێڵگه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌ر له زووه‌وه
شیرینیه‌که‌ى ده‌رکه‌وتووه و له‌هه‌موو لایه‌که‌وه گاسنیان بۆ تیژ کردۆته‌وه،
هه‌ربۆیه جۆره‌ها شه‌ڕوشۆڕ و توندوتیژیشى به‌شێوه‌یه‌کى ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر کراوه،
ئه‌م ناوچه‌یه گرنگیه‌که‌ى له‌ده‌ست نادات و هه‌ر ده‌مێنێ به هۆى نه‌وته‌وه،
به‌ڵام دوورینه‌وه‌ى به‌رهه‌م له سه‌رتاسه‌رى جیهاندا جێى سه‌رنجى ئابوورى زانان
بووه، هه‌ربۆیه پێویسته هه‌نگاوى بۆ بنرێت. باشترین هۆیش فراوانکردنى
ململانێکانه، سه‌رهه‌ڵدانى (بازاڕى ئازاد) و (ڕێکخراوى بازرگانى جیهانیش)
سیاسه‌تێکى گونجاو بوو بۆ ڕۆژئاواییه‌کان له پێناوى کۆنترۆڵ کردنێکى باشتردا.
ڕێکخراوى بازرگانى جیهانى به چالاکترین هۆ داده‌نرێت له ناردنه ده‌ره‌وه‌ى
کلتورى ئه‌مه‌ریکى و به‌بێ سانسۆر و به‌پێى یاساى ڕێپێدراو که نزیکه‌ى 70 ده‌وڵه‌ت
مۆریان کردووه و کارى بۆ ده‌که‌ن، به‌ڵام ته‌نانه‌ت ئامێرى په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه‌ش هه‌ر له ئه‌مه‌ریکاوه ده‌رده‌چێت، که پێشکه‌وتنى ته‌کنه‌لۆژیاى
په‌یوه‌ندى کردن به کۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێته، پێویستیه‌کانى ڕۆژانه به‌ند
کراوه به‌م هۆکارانه‌وه که هیچ ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگایه‌ك ناتوانێت به‌ئاسانى
لێیان دووره په‌رێز بوه‌ستێت یان ڕێگریان بێت، که سه‌روبه‌ندى ئه‌و تێکه‌ڵاو
بوونه‌ش به‌ده‌ست هێزى خۆسه‌پێنه‌رى پێویستییه‌کانه‌وه ده‌مێنێته‌وه ئه‌ویش
ته‌کنه‌لۆژیاى پێشکه‌وتووى سه‌رده‌مه.
له‌کاتى گرتنى کوه‌یتدا له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، زۆر به‌ئاسانى توانرا ژماره‌یه‌کى
زۆر له ده‌وڵه‌تان بۆ ده‌رپه‌ڕاندنى عێراق کۆبکرێته‌وه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌مه‌ریکا
نه‌بوو که ده‌ستى له هاندانى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا هه‌بوو وه‌ك دڵسۆزى نواندنێك بۆ
ده‌وڵه‌ته پاشکۆکه‌ى خۆى، به‌ڵکو جگه ئابوورى به‌هێزى سعودیه و کوه‌یتیه‌کان زۆر
له ده‌وڵه‌تانى به‌هێزى تریش خواستى تاقیکردنه‌وه‌ى تواناى خۆیانیان هه‌بوو له
بوارى جه‌نگ و ته‌کنه‌لۆژیادا، که ته‌نها له ده‌ره‌وه‌ى وو‌ڵاتى خۆیان ده‌یانتوانى
ئه‌وه بکه‌ن، هه‌ربۆیه زۆر ئاساییه زۆرترین ژماره به‌شدارى له‌و پڕۆسه‌یه‌دا
کرد.
له کاتى شه‌ڕه‌که‌دا و دواى ئازادکردنى کوه‌یت، زۆر به‌ئاشکرا توانا
زه‌به‌لاحه‌که‌ى ئه‌مه‌ریکا و دڵسۆزى به‌ریتانیا بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌رکه‌وت، که
له‌به‌رزترین ئاستى ته‌کنه‌لۆژیا و مێژووى مرۆڤایه‌تیدا خۆى نواند، بۆ زۆر لایه‌نى
ده‌رخست که ئه‌مه ئه‌وه‌یه که پێى ده‌ووترێت ئه‌مه‌ریکا، نه‌ك هه‌ر ناتوانن
ململانێى بکه‌ن به‌ڵکو به‌بێ ئه‌ویش ژیانیان بۆ ناچێته سه‌ر.
هه‌نگاوى گه‌وره‌ى ئه‌مه‌ریکا لێره‌وه ده‌ستى پێ‌کرد، که کۆنترۆڵ کردنى بازاڕى
له‌گه‌ڵدابوو وه‌ك سه‌ره‌تایه‌کیش بۆ به پێویستکردنى بوونى ئه‌مه‌ریکا له‌هه‌موو
کون و قوژبنێکدا، پێویستیه‌کانى رۆژانه و خۆشگوزه‌رانیانى ده‌رخست ، له‌م ڕووه‌وه
ته‌نها لایه‌نه جوانه‌کانى ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ى خۆیانى وه‌ك نموونه بۆ هه‌موو لایه‌ك
هێنایه‌وه، که کۆمه‌ڵگاى پێشکه‌وتوو پێویسته به‌م شێوه‌یه بژى، گرنگترین
بازاڕیش بۆ ئه‌وان نزیکترینیان بوو که ناوچه‌ى که‌نداوه، هه‌ربۆیه ناکرێ فرسه‌تى
وا له‌ده‌ست بدرێ.
چه‌ند جار گوێمان لێ بووه که ئه‌مه‌ریکاییه‌کان ووتویانه هه‌ڵه‌مان کرد که له
ساڵى 1991دا ڕ‌ژێمى سه‌دداممان لانه‌برد، زۆر که‌سیش باوه‌ڕ به‌و قسانه ده‌که‌ن،
به‌ڵام ئه‌وه ده‌رناخه‌ن که خواستى گه‌وره‌ى ئه‌وان و ووڵاتانى تریش لابردنى
سه‌ددام نه‌بوو، به‌ڵکو ته‌نها دوو هۆ بوو:
یه‌که‌میان ڕێگه نه‌دانى سه‌ددام بۆ ده‌ست به‌سه‌را گرتنى زۆرینه‌ى کانه
نه‌وته‌کان.
دووه‌میشیان تاقى کردنه‌وه‌ى تواناکانى خۆیان بوو له هه‌موو بواره‌کانى ململانێدا.
ئیتر ئه‌وه گرنگ نه‌بوو که سه‌ددام زاڵمه یان تۆتالیتا‌ر.
خاڵێکى تریش هه‌یه که گرنگى خۆى هه‌یه له‌باسه‌که‌ماندا ئه‌ویش به‌زینى لایه‌نى
سێیه‌مه نه‌ك ته‌نها به‌زینى سه‌ددام.
به‌ده‌رکه‌وتنى توانا سوتێنه‌ره‌کانى ئه‌مه‌ریکا چه‌ند هێزێکى گه‌وره‌ى تریش که
دوو جۆرن (هێزى گه‌وره‌ى ئابوورى) و (هێزى گه‌وره‌ى باوه‌ڕیى) گورزى توندیان
به‌رکه‌وت، نمونه‌ى یه‌که‌میان ڕوسیا و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵه‌مانیه‌کانن که شکستێکى
لابه‌لاییان هێنا له‌بوارى ئابوورى و ته‌کنه‌لۆژیاوه، که چیتر ناتوانن ئه‌و
ململانێیه‌ى ده‌یانویست به‌و شێوه‌یه‌ى جاران ده‌رى ببڕن، له‌لایه‌کى تریشه‌وه
هێزى گه‌وره‌ى بیر و باوه‌ڕى ناوچه‌که‌یه که ئیسلامیه سیاسیه‌کانن، ئه‌مانیش به
هاتنى له‌شکره گه‌وره‌که‌ى ووڵاتانى به‌ده‌ر له ئیسلام بۆ ناو خاکى سعودیه گورزى
توندیان به‌رکه‌وت، که ئه‌مه کێشه‌ى گه‌وره‌ى بۆ بیرمه‌ندانى ئیسلامى سیاسى و
ناسیونالیسته عه‌ره‌به‌کان هێنایه ئاراوه، که‌ده‌بوایه نه‌ك هه‌ر دژایه‌تى
بکه‌ن به‌ڵکو مه‌یدانى جه‌نگیش بگوێزنه‌وه بۆ سه‌ر خاکى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ى که
لێیه‌وه هاتوون،
هێنانى شارستانى و کلتورى به‌ده‌ر له ئیسلام بۆ ناوچه‌که هاندانى گه‌وره‌ى ئه‌و
بۆچوونه بوو، هه‌رچه‌نده له‌چه‌ند لایه‌که‌وه دژایه‌تى ئه‌مه‌ریکایان کرد به
سوتاندنى سه‌فاره‌ت و بنکه ئه‌مه‌ریکاییه‌کان، به‌ڵام ئه‌نجامى ئه‌وکارانه نه‌ك
هه‌ر کاریگه‌رى نه‌بوون به‌و ڕاده‌یه‌ى که هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریکیه‌کان بگۆڕێت ( که
به‌دڵنیایه‌وه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت تا به ئاسایى کردن و پێویستکردنى بوونیان
له ناوچه‌که‌دا )، به‌ڵکو حکومه‌ته‌کانى خۆیشیان ئیدانه‌ى ئه‌و کارانه‌یان ده‌کرد،
ئه‌مه‌یش بزوێنه‌رى هه‌ستى قوڵتر بوو بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه، له‌ئه‌نجامى خۆ ئاماده
کردن بۆ چالاکى گورز وه‌شێنتر و له دواى لێکۆڵینه‌وه‌ى وورده‌وه له‌لایه‌ن
بیرمه‌نده ئیسلامیه‌کانه‌وه هۆکاره‌کانى ته‌شه‌نه کردنى ئه‌مه‌ریکاییه‌کانیان
به هۆى پله یه‌ك دانا بۆ ئه‌و نشوستییه‌ى که به‌سه‌ریاندا هاتووه، ئه‌وه‌ش له
ڕێى ئه‌و په‌یماننامانه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى که له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا به‌ستراون و
زۆرینه‌یان له ڕێى ڕێکخراوى بازرگانى جیهانیه‌وه‌یه، هه‌ربۆیه نه‌خشه‌ى لێدانى
بنکه‌که‌یان داڕشت، ئه‌م بۆچوونه واى کرد که ئیسلامیه سیاسیه‌کان بکه‌ونه
هه‌ڵه‌یه‌کى گه‌وره‌وه که به‌ده‌سته‌وه دانى بیانوویه‌کى تر بوو بۆ
هه‌ڵمه‌ته‌کانى دونیاى ئه‌مه‌ریکا.
کاتێکیش 11 ى سێپته‌مبه‌ر ڕووى دا، فه‌نده‌مێنتاڵستى ئیسلامى و ناسیونالیستى
عه‌ره‌بى وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك سه‌یریان ده‌کرد و هۆکاره‌کانیان خسته سه‌ر شانى سیاسه‌تى
ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ناوچه‌که‌دا و پشتیوانى کردنى ئیسرائیل،
له‌زۆر لاوه شانازییان پێوه ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌مه بوو به فرسه‌تێکى زێڕین بۆ
ئه‌مه‌ریکا بۆ دووباره کردنه‌وه‌ى پۆزلێدانه‌کانیان که هه‌نگاوێکه بۆ
ده‌سه‌ڵاتێکى فراوانتر، پاشان گه‌یاندنى به‌رهه‌مه‌کانیان به ئه‌و بوارانه‌ى که
پێویستى به‌رده‌وامیین و ڕۆژ به دواى ڕۆژ پشتیوانیان ده‌وێت و وابه‌سته ده‌بن به
ئابوورى سه‌رچاوه‌وه که ئه‌مه‌ریکیه، ئه‌وه‌ش دیسانه‌وه له ڕێى
ته‌کنه‌لۆژیاوه‌یه که دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تیه‌کان ناتوانن هه‌موو ئه‌رکێکیان
به‌جێ بهێنن ئه‌گه‌ر ملکه‌چى یاساکانى ته‌کنه‌لۆژیاى باڵاده‌ست نه‌بن، ئه‌م
هه‌نگاوانه‌ش به بیانووى پاراستنى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى له گه‌ڕان به‌دواى
بنلادنه‌وه ده‌ستى پێ‌کرد له ئه‌فغانستان.
پاشان بوونى بیانووى چه‌کى نایاسایى و په‌روه‌رده کردنى تیرۆر، بۆ ده‌ست تێوه‌ردان
له د‌وڵه‌تێکى پڕنه‌وتى وه‌ك عێراقدا زۆر به‌ئاسانى بۆیان چووه سه‌ر، که سوود
مه‌ندى گه‌وره دواى ئه‌مه‌ریکاییه‌کان له‌م پڕۆسه‌یه‌دا خه‌ڵکى ناو عێراق خۆى بوو،
که‌ئه‌مه‌ش کرایه ڕێکلامێکى بێ وێنه و له پێناوى جه‌نگه‌که‌دا به‌کار هینرا،
به‌ڵام پرسیارى گه‌وره ئه‌وه‌بوو که عێراقى پڕ له نه‌وت چۆن ده‌بێت پابه‌ندى
ئابوورى ڕوسیاى دواکه‌وتووى هه‌ژار بێت؟ هه‌رچه‌نده ئه‌و پابه‌ندبوونه ته‌نها له
جۆرى چه‌کیشدا بێت، که‌واته ئه‌و هێزه‌ى له ناو عێراقدایه هه‌میشه پێویستى به
ڕوسیایه و پابه‌ندى ده‌بێت، هه‌ربۆیه پێویسته ئاقارێکى تر وه‌ربگرێت، ئه‌ویش
پابه‌ند کردنى ئه‌و پێویستیانه‌یه به ئه‌مه‌ریکاوه به ته‌کنه‌لۆژیا و
هه‌نگاوه‌کانى سه‌رده‌مه‌وه.
هه‌ربۆیه له‌یه‌که‌م هێرشدا بینیمان هه‌رچى چه‌کى گیراوى عێراقیه‌کان هه‌بوو
ده‌بوایه له‌ناو ببرایه، ئه‌و چه‌کانه کۆنن و بێ سودن چونکه دروستکراوى
ئه‌مه‌ریکى نین و ناتوانرێت یه‌ده‌کیان بۆ په‌یدا بکرێت، له‌گه‌ڵ ڕووخانى ڕژێمیشدا
پێویست بوو وه‌زاره‌ت و جه‌نگاوه‌رانى عێراقى که ڕاهێنرابوون له‌سه‌ر چه‌کى ڕوسى
لاببرێن، کات کاتى نه‌وه‌ى نوێیه چه‌کى نوێیه پابه‌ندبوونى نوێیه، ئه‌و پابه‌ند
بوونه‌ش ته‌نها به ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانه‌کانییه‌وه به‌نده که ڕۆڵه‌کانیانى
تیا به‌خت ده‌که‌ن، هه‌ر ئه‌مانیشن که به‌رژه‌وه‌ندى عێراقیان ده‌وێت و ده‌یانبه‌ن
به‌ره‌و ئه‌و ئازادى و دیموکراتیه‌ى که بۆ ناوچه‌که‌یان دیارى کردووه، جگه
له‌مان که‌سى تر هیچ مافێکى ئه‌وتۆى نییه ته‌نانه‌ت به‌شدارى له بنیاتنانه‌وه‌ى
عێراقیشدا بکات، ئیتر چۆن ڕوسیا ئێستا گونجاوى ئه‌وه‌یه که له کێڵگه
نه‌وتیه‌کاندا چالاك بێت؟ ئه‌گه‌ر ڕوسیاش نه‌بێته پاشکۆى ئه‌مه‌ریکا.
هه‌ربۆیه ده‌وڵه‌تانى لایه‌نى سێیه‌میش ناکرێت هه‌روا به‌ئاسانى ده‌سه‌وسان
بوه‌ستن و به‌شدارى له دابه‌شکردنى ئه‌و کێکه‌دا نه‌که‌ن، له‌لایه‌که‌وه ترسى
ئه‌وه‌یان بۆ دروست ده‌بێت که توشى شکستى تر بکرێن و له‌لایه‌کى تریشه‌وه
له‌هه‌وڵى گه‌شه پێدانى ته‌کنه‌لۆژیاى خۆیاندا پێویستیان به تاقیگا هه‌یه که
ئێستا له‌ناو خاکى عێراقدا ئاماده‌یه.
هه‌ر بۆیه ده‌بینین له‌ڕێى ده‌وڵه‌تانى دراوسێوه په‌له‌قاژه‌یان تێکه‌وتووه و
ته‌نانه‌ت گوێ له ڕه‌خنه و گله‌ییه‌کانى نه عێراقیه‌کان و نه
ئه‌مه‌ریکاییه‌کانیش ناگرن، هه‌ر ڕوسیا نییه که پشتیوانى له پرۆژه
ئه‌تۆمییه‌که‌ى ئێران ده‌کات؟ هه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن که به‌توندى به‌شدارى
ده‌که‌ن له ئاژاوه‌کانى ناو مه‌یدانه‌که ڕاسته‌وخۆ یان له‌ڕێى ده‌وڵه‌تانى
دراوسێى عێراقه‌وه، ئه‌و شکست خواردوانه مه‌رج نییه سنووریان نزیك یان دوور بێت،
به‌ڵام مه‌رجه ڕاگه‌یانده‌کان باسى لێوه نه‌که‌ن.
که‌واته کاتێك ئه‌مه‌ریکاییه‌کان له عێراقدان نه‌ك هه‌ر بازاڕێکه بۆ به‌رهه‌م و
ئاواتى سه‌رمایه‌داره‌کان به‌ڵکو تاقیگایه‌کیشه بۆ کارگه‌و پێشکه‌وتنى
ته‌کنه‌لۆژیاکانیان که به به‌رده‌وامى له پێشکه‌وتندایه به‌رامبه‌ر به
ته‌کنه‌لۆژیاى ده‌وڵه‌تانى تر.
ئه‌و ئامێره‌ى که ئێستا هه‌یه زۆر به‌لاى ئه‌ڵه‌مانییه‌کانه‌وه یان فه‌ره‌نسى و
ڕوسه‌کانه‌وه گرنگه که تواناکه‌ى بزانن و به‌رامبه‌ره‌که‌ى دابڕێژن، هه‌ربۆیه
پێویست ده‌کات له مه‌یدانه‌که‌دا تاقى بکه‌نه‌وه و له تواناکانى دڵنیابن بۆ
گه‌شه‌پێدانى، به‌لایشیانه‌وه ئاساییه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکاییه‌کان به‌وه بزانن و
ڕه‌نگ بێت ڕێککه‌وتنى نهێنیش له‌و ڕووه‌وه له ئارادا هه‌بێت، که ده‌وڵه‌تێکى
وه‌ك ئێران یان سوریا به‌شدارى ناڕاسته‌وخۆ بکه‌ن له‌توند و تیژیه‌کاندا، دوور
نییه ئه‌و چه‌کانه‌ى ده‌درێته ئێران یان سوریا پێش خۆیان ئه‌مه‌ریکاییه‌کان
ئاگادار نه‌کرا بن و له ده‌وڵه‌تێکى وه‌ك ڕوسیا یان کۆریا و چینه‌وه نه‌گاته
ده‌ستیان.
له‌لایه‌کى تره‌وه ئێران ناتوانێت بێده‌نگ بێت له‌و گۆڕانکاریانه‌ى ده‌کریت له
ناوچه‌که‌دا و هه‌وڵى پشتیوانى په‌یداکردن ده‌دات، که ڕه‌نگ بێت له‌مه‌دا
بکه‌وێته هه‌ڵه‌وه هه‌روه‌ك عێراقى سه‌ددام، ئێرانیش له هه‌وڵى
خۆئاماده‌کردندایه بۆ ته‌کنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م، به‌ڵام مادام په‌یوه‌ست نه‌بێت به
ئابوورى ئه‌مه‌ریکاوه بۆى نییه‌و مافى ئه‌وه‌ى نادریتێ وه‌ك هندستان و پاکستان
ببێته خاوه‌نى ئه‌تۆم.
کاتێکیش گوێم لێ بوو که کاك دوکتۆر به‌رهه‌م توانیویه‌تى بڕى 30 ملیار دۆلار قه‌رز
بسڕێته‌وه له‌سه‌ر عێراق، چه‌ند پرسیارم لا دروست بوو به‌ڵام لێره‌دا باسى ناکه‌م،
هه‌رچه‌نده تواناى ده‌ربڕینى خۆى ده‌رده‌خات به‌ڵام له‌وانه‌یه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى بۆ
سه‌ر کۆمه‌ڵگاى عێراق به‌گشتى هه‌بێت و چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌یش ده‌کرێ که ده‌وڵه‌تانى
به‌خشنده‌ش له‌ڕوویه‌کى تره‌وه قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه، ده‌شگونجێت ئه‌و بڕه
پاره‌یه سوودێکى بۆ بازرگانه‌کانى ئه‌مه‌ریکیش تیا بێت، ئایا له‌ڕێى
بازرگانیه‌که‌وه بێت له‌گه‌ڵ عێراقدا یان هه‌ر جۆرێکى تر، به‌هه‌مان شێوه سوود
به‌شوێن و کارامه‌یى دوکتۆر به‌رهه‌م و گه‌له‌که‌یشى ده‌گه‌یه‌نێت له کوردستان،
که ڕه‌نگ بێت وه‌ك چالاکیه‌کى ئابوورى سیاسى وا بێت.
ئه‌و چالاکیه سیاسیه ئه‌گه‌ر له کوردستاندا بکرێت، به‌دڵنیایه‌وه له بوارى
دیپلۆماسى یان خزمه‌تگوزاریدا ده‌بێت، چونکه توانایه‌کى مرۆیى زۆر له کوردستاندا
هه‌یه و پاشه‌ڕۆژێکى دورودرێژ چاوه‌ڕێیانه، ناکرێت ئه‌و توانا مرۆییه سوودى
لێوه‌رنه‌گیرێت. ئێمه‌ى کورد سوودمان له ئه‌مه‌ریکا بینیوه یه‌که‌م جار به
پاراستنى ئاسمانى کوردستان و پاشان به لابردنى سه‌ددام، هه‌تا ئێمه بگونجێین و
له پاراستنى دیموکراتیزه کردنى عێراق و ناوچه‌که‌دا بین، واته سوود به
خواسته‌کانى ئه‌مه‌ریکا ده‌گه‌یه‌نین که ئه‌مه‌یش به قازانجى خۆمان ده‌شکێته‌وه،
و به‌رژه‌وه‌ندیه‌که دوو لایه‌نه‌یه به‌ڵام ناگاته ئه‌و پله‌یه‌ى که کوردستان
به‌ره‌و ئازادى بچێت، چونکه بارى ڕامیارى کوردستان له‌هه‌ندێ شویندا تا ئێستاش زۆر
دواکه‌وتووه و هیچ توانایه‌کى به‌ڕێوه بردنى تیا به‌دى ناکرێت جگه له پڕ‌و
پاگه‌نده، په‌روه‌رده کردنى ئێمه‌ى کورد به‌و ڕاده‌یه نییه که ته‌واو که‌رى
خۆمان بین، به‌وه‌یش ناتوانین له کاره‌کانى سه‌ربه‌خۆیى و دابڕان‌دا خۆمان ته‌واو
بکه‌ین.
با که‌مێك بگه‌ڕێینه‌وه له باسه‌که‌ماندا و له خواسته گرنگه‌که‌ى سه‌رۆك ڕیگان
بدوێین،
به پێى ئه‌و نه‌خشانه‌ى که ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانى دایانڕشتووه ده‌بوایه
زۆرترین ژماره و فراوانترین ڕووبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندى ئابوورى جیهاندا بێت، به‌و
پێیه‌ى ئابوورى جیهان له خزمه‌تى مرۆڤایه‌تیدایه و گه‌وره‌ترین هێزیش خزمه‌تى
باشتر ده‌کات، هه‌ربۆیه سه‌رده‌سته‌یى و پابه‌ندبوونى بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وه‌ى که له‌توانایدا هه‌بێت ته‌کنه‌لۆژیا پێش بخات با سه‌رپشك بێت، ئه‌وه‌ى
به‌ره‌نگارى دژه‌مرۆڤ ده‌وه‌ستێت با ده‌سه‌ڵاتى هه‌بێت، ئه‌وه‌ى که ترسى
هه‌ساره‌کانى ده‌ره‌وه‌ى گۆى زه‌ویمان لا ناهێڵێت با تاقیکردنه‌وه‌کانى ئه‌نجام
بدات.
له‌م باره‌یه‌وه نزیکترین ده‌وڵه‌تانى ناو ڕێکخراوى بازرگانى جیهانى که ووڵاتانى
ئه‌وروپین، هه‌ر له سه‌رتاوه چۆکیان دادا له‌ئاست هێزى پێشکه‌وتووى ئه‌مه‌ریکادا
به له‌ده‌ست دانى هۆکارى په‌یوه‌ندى و هاتنه ناوه‌وه‌ى کۆمپوته‌ر و ئینته‌رنێتى
ده‌ستکردى ئه‌مه‌ریکى، به‌فراوانبوونى لایه‌نه خۆشگوزه‌رانیه‌کان و گه‌یاندنى
هه‌واڵیان بۆ ووڵاتانى تر ووزه‌ى مرۆیى ڕووى کرده به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى ئه‌مه‌ریکا
له ئه‌وروپا و ئاسیادا، به‌مه‌ش زۆر ده‌وڵه‌تى ڕوخاوى وه‌ك ڕوسیا هیچ
به‌رهه‌ڵستیه‌کى پێ نه‌ما و هه‌ر له‌ناو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا به هۆى پوکانه‌وه و
به‌رز بوونه‌وه‌ى نرخى به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌کان له‌چاو ده‌ره‌کیه‌کاندا داخوازى
خه‌ڵکان و کۆمه‌ڵگا بۆ لاى باشتر شکایه‌وه که ململانێکانى بردۆته‌وه، هه‌ربۆیه
له‌ئه‌نجامدا و به هۆى سوودى زیاتره‌وه هه‌رزانتر ده‌بێت و به‌سه‌ر به‌رهه‌مى
ناوخۆدا زاڵ ده‌بێت و تواناى مرۆیى به‌ره‌و که‌مى ده‌ڕوات له‌ڕووى توانا و
شاره‌زاییه‌وه، هه‌ربۆیه زۆر له‌و کۆمه‌ڵگایانه به‌هۆى نه‌بوونى جیاوازى له
نێوان مرۆڤه‌کاندا له ڕووى کارامه‌یى و شاره‌زاییه‌وه ده‌بنه شوێنى نایاسایى و
گه‌نده‌ڵى، که‌واته که‌سانى سیاسى کۆمه‌ڵگایه‌کى وه‌ك کوردستان یان ووڵاتێکى
دۆڕاوى وه‌ك ڕوسیا چى پێ ده‌مێنێت که بیداته کۆمه‌ڵگاکه‌ى جگه له پابه‌ند بوون
به خواسته‌کانى ده‌ره‌کى بۆ پڕ کردنه‌وه‌ى ئه‌و داوایانه‌ى ناوخۆ، ئه‌مه‌ش پابه‌ند
بوونى سیاسى ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌ربۆیه به ناچارى و له ژێر په‌رده‌ى سه‌لماندنى بوونى خۆیدا چۆك داده‌دات له
به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریکاى سه‌رپشکى ناو عێراقدا.
دیسان پرسیارێك دێته ئاراوه، ئایا ڕوسیا ڕ‌ازى ده‌بێت که له‌ژێر چاودێرى سوپاى
ئه‌مه‌ریکیدا له عێراق چالاکى ئابوورى بنوێنێت له بیره نه‌وته‌کاندا؟ یان
ئه‌گه‌ر نا ڕوسیا خۆى به‌و بڕیارانه‌وه نابه‌ستێته‌وه که لێى داوا ده‌کرێت له
کاتى هاتنیدا؟ هه‌ربۆیه ده‌بینین شکسته گه‌وره‌که‌ى ڕوسیا له‌وه‌دا نییه که
سۆڤیه‌ت نه‌ماوه به‌ڵکو سه‌ربه‌خۆیى خۆیشى له مه‌ترسیدایه.
به‌هه‌مان شێوه له کوردستانى ئێمه‌شدا نه‌بوونى تواناى مرۆیى و که‌م شاره‌زایى
واى کردووه نه‌ك هه‌ر تواناى به‌ڕێوه بردنى ده‌وڵه‌تمان نییه، به‌ڵکو له‌م
کاته‌یشدا سه‌لماندومانه که ئینتیدابمان پێویسته، ئه‌وه هه‌ر کۆمه‌ڵگاى
ئێمه‌یه که فێر کراوین %80 مان له‌ماڵى خۆیدا دابنیشێت و مانگانه پاره
وه‌ربگرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌رهه‌مێکى هه‌بێت و خۆى ماندوو بکات، ئه‌مه نه‌ك هه‌ر
له‌سه‌ر پێشکه‌وتنى کۆمه‌ڵگاکه‌مان ده‌که‌وێت به‌ڵکو ژیانى نه‌وه‌ى داهاتوویشمان
ده‌به‌ستێته‌وه به هێزى ده‌ره‌کییه‌وه. که‌سانى خوێنه‌وار و نه‌خوێنه‌وارمان
بێکاره، که‌سانى دڵسۆزى کۆمه‌ڵگا شوینى نابێته‌وه.
ڕۆژانه ده‌بینین چه‌نده‌ها کرێکارى ده‌ره‌وه‌ى کوردستان دێنه ناوه‌وه و شوێنى
ده‌ستى کارى ناوخۆ ده‌گرنه‌وه، ئیتر به‌هه‌ر بیانوویه‌ك بێت، ئایا کۆمپانیاکان
ده‌یانهێنن یان نه‌بوونى که‌سى شاره‌زایه، گرنگ نیه، گرنگ ئه‌وه‌یه نه‌ك هه‌ر
بێکارى زیادى کردووه و هه‌موو کۆمه‌ڵگاکه بووه‌ته کۆمه‌ڵگایه‌کى خزمه‌تگوزارى
به‌ڵکو بۆ پاشه‌ڕۆژیش ئه‌و شاره‌زاییه‌ى که دێته ناو کوردستانه‌وه هیچى لێ
به‌جێناهێڵن و کرێکارانى کوردستان به دواکه‌وتوویى ده‌مێننه‌وه و به
کۆمه‌ڵگایه‌کى پاشکۆ ده‌مێنێته‌وه و پێویستى به ئینتیداب هه‌ر ده‌مێنێت.
كۆتایی |