|
|
||||
![]() |
ناوى په‌که‌که ده‌خرێته ناو مێژووه‌وه |
|||
|
خالید عه‌لى فه‌ره‌ج |
||||
|
کاتێ گوێ له هه‌واڵه‌کان ده‌گرین، مشتومڕى ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌که‌مان به‌رگوێ ده‌که‌وێت به‌تایبه‌تى ده‌وڵه‌تى تورکیا و هه‌ڕه‌شه‌کانى بۆ سه‌ر کوردستان یان هه‌وڵه‌کانى بۆ ئه‌روپاى یه‌کگرتوو له‌لایه‌کى تریشه‌وه نامه ده‌نگیه‌کانى ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا دواڕۆژى په‌که‌که و نه‌به‌زاندنى هه‌رێمى کوردستان بارودۆخى ناوچه‌که‌ى خستۆته ژێر سه‌رنجه‌وه و ئه‌و ململانێ گهرمو گوڕه‌مان دێنێته به‌رچاو که ده‌سه‌ڵات و ئابوورى دواڕۆژى جیهانگیرى ده‌یسه‌پێنێت که پێش ماوه‌یه‌ك به چه‌ند نوسینێك هه‌ڵوێستى خۆمم تیا ڕوون کرده‌وه، به‌هه‌رحاڵ ئه‌مڕۆى هه‌واڵه‌کان هه‌نگاوى نوێ و ته‌واوکه‌رى هه‌نگاوه‌کانى دوێنێن و سبه‌ینێش به‌بێ ئه‌مڕۆ نایه‌ته‌دى. خواستى تورکیا به‌ره‌و ئه‌وروپاى یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ سوور بوون له‌سه‌ر ستراتیژى نه‌گۆڕى ده‌وڵه‌ت یه‌کناگرێته‌وه، دهسهودامانێکیش به‌رامبه‌ر به مافه‌کانى گه‌لى کورد و به‌تیرۆر دانانى په‌که‌که و هه‌نگاوى دیموکراتیزه کردن له‌ناو تورکیادا که داوایه‌کى بنه‌ڕه‌تیه بۆ به‌ئه‌ندام بوون له یه‌کێتى ئه‌وروپادا ده‌ستێکى خستووه به‌ملا و ده‌سته‌که‌ى تریشى به‌ولا، ده‌میشى داپچڕیوه جارجار ده‌نگێکى لێوه دێ ئایا هه‌ڕه‌شه کردن بێت یان ماساوکردن بۆ ئاسایى کردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌که، له‌م کاته‌دا له‌مه زیاتر هیچى تر‌ى لێناوه‌شێته‌وه. ئه‌مه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى دوو جه‌مسه‌رى دژبه‌یه‌کن له‌ناو ده‌سه‌ڵاتى تورکیادا، که لایه‌نى توندڕه‌وى که‌مالیستى و لایه‌نى به ئه‌وروپى کردنه. هه‌رچى لایه‌نگرانى یه‌که‌میانه توانیویانه بۆ ماوه‌ى 85 ساڵ بارودۆخى سیاسى تورکیا بخه‌نه فرێزه‌ره‌وه و تائه‌م کاته نه‌یه‌ڵن هیچ گۆڕانێك به‌خۆوه ببینێت، ڕێگرێکیش بوون بۆ به‌دیهێنانى ئاواته‌کانى لایه‌نى دووه‌م که له‌ڕاستیدا خۆیشیان چه‌ندین خه‌ویان پێوه دیوه.
به‌ڵام به‌خۆشحاڵییه‌وه بارودۆخى جیهانى نوێ هه‌ندێك ڕه‌وتى توندڕه‌ویى
ڕه‌ت ده‌کاته‌وه که جێیان نابێته‌وه و ناتوانن زیاتر خۆیان بگرن
له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى که ته‌کنه‌لۆژیاى سه‌رده‌م له‌پێشیدایه و
خواستى ده‌وڵه‌ته به‌هێزه‌کانه، به‌تایبه‌تى سه‌رمایه‌داریى ئه‌مه‌ریکى و
به‌ریتانى که له پاش جه‌نگى جیهانى دووه‌مه‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه و به
نه‌مانى سۆڤییه‌تیش وازیان نه‌هێنا، به‌ڵکو خواستى ململانێى ده‌سه‌ڵاتى
ئابوورى و ده‌ستبه‌سه‌را گرتنى هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه. هه‌رچه‌نده تورکیا کێشه‌ى خۆى هه‌یه و ناتوانێت به‌شداریه‌کى چالاکى هه‌بێت له ناو عێراقدا به‌ڕاده‌ى ئه‌مه‌ریکیه‌کان و هاوپه‌یمانانى، به‌ڵام چاوتێبڕینى تورکیا بۆ سه‌رخاکى عێراق مێژووى خۆى هه‌یه و بیانوویشى بۆ دروست کردووه، کهدهگهڕیتهوه بۆ قه‌یرانى کوتایى هاتنى جه‌نگى جیهانى و کێشه‌ى موسڵ، به‌ڵام ئێستا به‌پله‌ى یه‌که‌مى هۆکاره‌کان و چاوتێبڕینهکهى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کێشه‌ى ناوخۆ که ئه‌ویش نه‌بوونى دیموکراتى و داننه‌نان به گه‌لێکى چه‌ند ملیۆنیدایه که ئه‌مه کێشه‌ى ناوه‌کى بۆ گۆڕیوه‌ته کێشه‌ى ده‌ره‌کى هه‌روه‌ك له سه‌رده‌مى ڕژێمه یه‌ك له دواى یه‌که‌کانى عێراقدا به‌دى ده‌کرا، که‌له‌ئه‌نجامى جه‌نگى ناوخۆ عێراق- کورد کۆتاییه‌که‌ى گه‌یشته جه‌نگى عێراق-ئێران و عێراق-کوه‌یت و عێراق-ئه‌مه‌ریکا که سنوریان بۆ دانا به گۆڕ‌انى ده‌سه‌ڵات.
تورکیاش به‌هۆى به‌سه‌رچوونى جه‌نگى ناوخۆ که هۆکه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ده‌سه‌ڵاتى عهسکهرتارێتى و ڕه‌تکردنه‌وه‌ى بوونى گه‌لى کورد و دژایه‌تى
کردنى ئه‌و ئازادیه‌ى که له‌هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه که تائێستاش
به‌شێکى یاسایى ناو سنوورى عێراقه پێویسته گۆڕانکارى بکرێت به‌ڵام
به‌شێوازێکى تر، ئه‌و شێوازه‌ش زیاتر به‌هه‌نگاوه‌کانى تورکیا خۆى ده‌کرێت
که هه‌نگاونانه به‌ره‌و ئه‌وروپا. ئێستا وا پێ ده‌چێت که تورکیا به‌ناچارى گۆڕانکارى بنه‌ڕه‌تى له سیاسه‌تى خۆیدا بکات له‌پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى نه‌وه‌کانى دواڕۆژیاندا که به‌ئه‌ندام بوونى له ناو ئه‌وروپاى یه‌کگرتوودا هیوایه‌کى دوور‌و درێژى داونه‌تێ، له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه‌یشدا گه‌لى کورد له تورکیا سوودمه‌ندى ئه‌و بارودۆخه ده‌بێت به هێنانه دى ژیانێکى باشتر که له دانپێدانانى گه‌لى کورده‌وه ده‌ست پێده‌کات تا به‌دى هێنانى ئه‌و مه‌رجانه‌ى که بۆ به ئه‌ندام بوونى تورکیا پێویسته له ئه‌وروپادا، که مه‌رجه‌کان بریتین له:
1-
دیموکراسییه‌کى ته‌واو. 2- توانای خۆڕاگرتن له‌برامبه‌ر ڕهقابهتى نێوان وڵاتانى یه‌کێتى ئه‌وروپا
3-
خۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کانى یه‌کێتى ئه‌وروپا:
لێره‌دا پرسیارێك دێته ئاراوه ئایا تورکیا ده‌توانێت ئه‌و مه‌رجانه
بێنێته دى یان ئه‌و ئاوهڵناوهى که نراوه له په‌که‌که وه‌ك تیرۆر
ده‌کرێت کاتیى بووبێت و لێى په‌شیمان ببنه‌وه؟ ئایا ده‌کرێت ووڵاتان له‌و
ناوهێنانهشدا سیاسه‌تى به‌خۆدا چوونه‌وه بگرنه به‌ر؟ ئه‌گه‌ر وایه چۆن
ده‌توانن ڕێگه له لاسایى کردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌نگاوه بگرن له‌لایه‌ن
ده‌وڵه‌تانى دژ به دیموکراتى؟ ئایا که‌س و کارى له‌ناو چووانى کردارى ئه‌و
پارت و گروپانه چۆن ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن؟ ده‌بینین که تورکیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه دانوسان له‌گه‌ڵ په‌که‌که بکات، هه‌رچه‌نده کهشۆڕشێکى ڕزگاریخوازى گه‌لى کورده و ئاواتهکانیشى جگه له‌مافى ڕه‌واى گه‌لێکى بنده‌ست زیاتر هیچى تر نییه، به‌ڵام به‌هۆى ناساندنى په‌که‌که وه‌ك تیرۆریست له‌لاى چه‌ند ده‌وڵه‌تێکه‌وه کێشه‌ى یاسایى دێته کایه‌وه و پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یش له‌و هه‌ڵوێسته ده‌کرێته ڕێخۆشکه‌رى لایه‌نى تریش. ئێستا تورکیا پێویسته هه‌نگاو به‌ره‌و دیموکراتى و پاراستنى مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بنێت، له‌م ڕووه‌شه‌وه داواکاریهکانى په‌که‌که پێویسته جێبه‌جێ بکرێت، به‌ڵام دابڕانى په‌که‌که له‌و داواکاریانه و جێبه‌جێ کردنیان له‌ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌یه‌کدا که په‌که‌که‌ى تێدا بێت، ده‌کرێته کارێکى یاسایى و مافه ڕه‌واکانى بوونى گه‌لى کورد ده‌سه‌لمێنرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى که هه‌سته شۆفێنیهتهکهى ئه‌و خێزانه تورکانه بریندار بکات که چه‌ندین ڕۆڵه‌یان له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌دا له‌ده‌ست داوه له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا. واته هه‌نگاو نان بۆ نزیکبوونه‌وه له ئه‌وروپا وه‌ك سه‌رۆکه‌که‌یان ووتى له‌دیاربه‌کره‌وه تێده‌په‌ڕێت.
له‌لایه‌کى تره‌وه هه‌رێمى کوردستان تا ئێستا توانیویه‌تى پاریزگارى
له‌وه بکات که وه‌ك هه‌رێمێکى فیدراڵ بمێنێته‌وه و هه‌ندێ له
بهرژهوهندیهکانیشى به‌ستراوه‌ته‌وه به به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مه‌ریکاوه
که وه‌ك یاسا پارێزه‌رى خاکى عێراقه. به‌ڵام کێشه له‌وه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دا که جێبه‌جێ کردنى مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانى گه‌لى کورد تا چ ڕاده‌یه‌ك به پێى داواکاریهکانى گه‌لى کورد و خاڵبهندیهکانى دانمارك ده‌بێت. لێره‌دا کاره‌که ده‌که‌وێته سه‌ر په‌که‌که بۆ سوور بوون له‌سه‌ر داواکاریهکانى گه‌ل و گه‌یاندنى په‌یامیان بۆ بهیاساکردنى داواکاریه‌کانیان به‌و مه‌رجه‌ى نه‌یبه‌ستنه‌وه به پێویستى بوونى ڕێکخراوه‌که‌ى خۆیان به‌ناوى په‌که‌که‌وه وه‌ك ڕێکخراوێكى ناو تورکیاى نوێ، واته ئه‌ندامان و سه‌رکردایه‌تى په‌که‌که بۆ به‌دى هێنانى ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، پێویسته به‌رژه‌وه‌ندى پارته‌که‌یان فه‌رامۆش بکه‌ن و بیکه‌نه قوربانى به‌رژه‌وه‌ندى باڵا، ئه‌مه‌ش هه‌روا به زوویى نا و له‌و ڕووه‌وه هیچ به‌ڵێنێك نه‌ده‌ن و به‌رده‌وام بن له خه‌باتى دیپلۆماسى و سیاسى خۆیان تا کاتى به‌دیهێنانى مافه ڕه‌واکان و به‌ئه‌ندام بوونى تورکیا له ئه‌وروپادا، پاشان تواندنه‌وه‌ى خۆیان ڕابگه‌یه‌نن و ده‌توانن پارتێکى نوێى سه‌رده‌مى نوێ بنیات بنێننه‌وه بۆ به‌شدارى کردنى کارى سیاسى له‌ناو خاکى ده‌وڵه‌تى تورکیادا، واته ناوى په‌که‌که ده‌خرێته ناو مێژووه‌وه.
| ||||