|
دامه‌زراندى پارتى کرێکارانى کوردستان(پ‌ک‌ک)
دواى ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیا و نه‌بوونى ناوى گه‌لى کورد
له‌ناو تورکیادا زیاتر هه‌ستى خه‌بات کردن و خۆڕزگار کردن له‌و ژیانه
ده‌رکه‌وتووه و چه‌ندین هه‌نگاو نراوه بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه
سه‌ره‌تاییه‌کانى گه‌له‌که‌مان به‌ڵام دیارترین شێوه‌ى خه‌بات که زیاتر
ناوى ده‌رکرد و بوونى ئه‌و خه‌باته‌ى سه‌لماند سه‌رهه‌ڵدانى پارتى
کرێکارانى کوردستان بوو که شێوه‌ى خه‌باتى چه‌کدارى کرده ڕه‌وت و ئاواتى
گه‌لێکى له‌سه‌ر دامه‌زرانده‌وه. ئه‌م پارته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه زیاتر
به سه‌رکرده‌که‌یانه‌وه ناوبانگى خۆیان ده‌رکرد که ئه‌ویش عه‌بدوڵا
ئۆجه‌لانه ناسراو به سه‌رۆك ئاپۆ.
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان که له سه‌ره‌تاى حه‌فتاکانه‌وه تێکه‌ڵى سیاسه‌ت ببوو
و له ساڵى 1972 یشدا بۆ ماوه‌ى حه‌وت مانگ له زیندانى سه‌ربازى ( مامه‌ك
) دا ماوه‌ته‌وه. پاش ئازادبونیشى له قوتابخانه‌ى ده‌وڵه‌تیدا خوێندنى
ته‌واو کردووه و وه‌ك فه‌رمانبه‌رى دیاریکردنى تاپۆو نرخى زه‌وى له
ئورفه‌دا ده‌ست به‌کار بووه. له‌و ناوچه‌یه‌دا له ساڵانى 1976 تاوه‌کوو
1978 خه‌ریکى خۆڕۆشنبیر کردن بووه له‌سه‌ر پرسى نه‌ته‌وه‌ى کورد.که به
بیروباوه‌ڕێکى ڕادیکالى مارکسییه‌وه بیرى لێ ده‌کرده‌وه و توانى له
27/11/1978 دا له کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له گوندى فیس که‌گوندێکه سه‌ر به
شارۆچکه‌ى لیجه‌ى ویلایه‌تى دیاربه‌کر پارتى کرێکارانى کوردستان (پ‌ك‌ك)
دابمه‌زرێنێت.
پاشان له‌به‌ر بارودۆخى ناو جه‌رگه‌ى خه‌بات و کوردستانى باکور
سه‌رکردایه‌تیان برده سوریا و له ساڵى 1981 دا له دیمه‌شق بڕیارى
کۆکردنه‌وه‌ى هێزه‌کان درا بۆ چالاکى ئه‌نجامدان له ناو تورکیادا.
له ئابى 1982 هه‌ر له دیمه‌شق دووه‌م کۆنگره‌ى پارته‌که به‌سترا و
هه‌ندێ له ئه‌ندامه‌کانى خۆیان به شێوه‌ى هێزى چه‌کدار بۆ ناو کوردستان
نارده‌وه، له‌ساڵى 1983 دا سه‌دان پێشمه‌رگه‌یان له ناوچه‌ى بۆتان جێگیر
کرد.(بنواڕه - گۆڤارى سه‌نته‌رى لێکۆڵینه‌وه ژ47 – ل26)
یه‌که‌مین چالاکیشیان له 15/8/1984 له ئه‌رۆ-شه‌مدینان ئه‌نجامدا. له‌و
کاته‌یشه‌وه تا ساڵى 1999 زیاتر له 21631 چالاکییان ئه‌نجامداوه و
سه‌رجه‌م 5536 که‌س له هێزه‌کانى ده‌وڵه‌ت کوژراون و 11354 یش بریندار
کراون، هه‌روه‌ك له گه‌ریلاکانى (پ‌ك‌ك) ه‌یش ده‌وروبه‌رى 18741 که‌س
ژیانیان له‌ده‌ستداوه. ( بنواڕه - دۆسیه‌ى تورکیا – ژ3 – ل 164)
له مارتى 1985 یشدا (پ‌ك‌ك) ڕێکخراوێکى تایبه‌تى بۆ باڵى سه‌ربازى حیزبه‌که
ڕاگه‌یاند به‌ناوى ئه‌رته‌شى ڕزگارى گه‌ل.
له‌باره‌ى ده‌رکه‌وتنى (پ‌ك‌ك) ه‌وه عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان خۆى به‌م شێوه‌یه
لێى ده‌دوێ ( ده‌رکه‌وتنى پ‌ك‌ك له‌سه‌ر ده‌ستى کۆمه‌ڵێك تیۆریزان و یۆتۆپى
دامه‌زراوه، پاش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى زانستى و پراکتیکى قووڵ ده‌رباره‌ى
ئه‌و گه‌رده‌لوله‌ى شۆڕش و دژه‌شۆڕشى ئه‌و کاته‌ى دونیا که هه‌بوو و،
له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کى بابه‌تیانه‌ى ژێرخان و سه‌رخانى په‌نجا ساڵه‌ى تورکیا
دامه‌زرا. پ‌ك‌ك له قۆناغى 1970 – 1980 دا وه‌کو بزوتنه‌وه‌یه‌کى ئایدۆلۆژى
یاخیبوو بوو، له قۆناغى 1980 – 1990 یش وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌کى سیاسى و
چالاکى پێشکه‌وت. له ڕاستیدا بزوتنه‌وه‌یه‌کى یاخیبووى هه‌ره‌دوایى و
گه‌وره‌ى کورده ... تاکو ئيستا هاوشێوه‌ى ئه‌وه ده‌رنه‌که‌وتووه.
ئه‌گه‌ر له ڕووکاردا وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌کى کوردى دیار ده‌بێت، به‌ڵام له
جه‌وهه‌رى خۆیدا بزووتنه‌وه‌یه‌کى ئازادیخوازى ناوچه‌که‌یه. ( بنواڕه -
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان – مانیفێستۆى چاره‌سه‌رى دیموکراتیانه بۆ کێشه‌ى کورد -
ده‌قى به‌رگرینامه‌که‌ى ئاپۆ – ل22)
له ووته‌کانى عه‌بدۆڵا ئۆجه‌لاندا هه‌ندێ شت ده‌خوێنرێته‌وه و گومان
دروست ده‌کات. ڕاسته ئه‌مه‌ى له ناو زینداندا نوسیوه، به‌ڵام
لوتبه‌رزیه‌که‌ى جارانى هه‌ر پێوه دیاره. و له‌گۆشه نیگاى عه‌بدوڵا
ئۆجه‌لان ( ئاپۆ) وه جگه له پ‌ك‌ك هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌ك یان هێز و لایه‌نێکى
تر به‌دى ناکرێت، له‌سه‌ر سه‌رکۆى خه‌باتى گه‌لى کورددا، ئه‌م ڕه‌وته توند
ڕه‌وییه‌ى ئاپۆ نه‌ك هه‌ر له‌خودى خۆیدا به‌ڵکو له‌لاى لایه‌نگیرانیشى
هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه هه‌بوو.
له ساڵى 1990 و 1991 نزیکه‌ى 8 مانگ له سوریا بووم، له‌وێش هه‌ندێك له
کورده‌کانى ڕوکنه‌دینى دیمه‌شقم ناسى و له‌سه‌ر پرسى کورد قسه‌و باسمان
ده‌گۆڕیه‌وه، له‌لاى زۆرینه‌یان ئاپۆ که‌سێکى تایبه‌ت و نه‌گونجاوى
سه‌ده‌ى بیسته‌م بوو و ده‌بوایه له 100 ساڵى تردا ئه‌م که‌سه له‌دایك
ببوایه. هه‌ندێ جار به‌لامه‌وه زۆر سه‌یر بوو به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك بۆم
ده‌رکه‌وت که ئه‌و هه‌ڵوێستانه دوو هۆى هه‌بوو، یه‌که‌میان نزمى ئاستى
ڕ‌ۆشنبیرى سیاسى گه‌لى کوردى ئه‌و ناوچه‌یه و دووه‌میش که‌هه‌ر
له‌یه‌که‌مه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ ترسێکى نادیار بوو له‌لاى زۆربه‌یان، که
نه‌یانده‌وێرا ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا نه‌بوینایه هیچ ئه‌ملاولایه‌ك له‌سه‌ر
سه‌رکردایه‌تى پ‌ك‌ك و ئاپۆ بکه‌ن. ته‌نانه‌ت ئاماده‌یى ئه‌وه‌شیان تیا
نه‌بوو که ترسه‌که نه‌درکێنن.
من به‌خۆشحاڵیه‌وه هه‌ڵس و که‌وتم له‌گه‌ڵدا ده‌کردن و هه‌وڵیشم ئه‌دا جار
جار له‌گه‌ڵیان سه‌ردانى نوسینگه‌ى لایه‌نه‌کانى تریش بکه‌ین که
له‌ڕوکنه‌دین لێیانه‌وه نزیك بوون، به‌ڵام له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتنم به‌ده‌ست
نه‌هێنا، چه‌ند جاریکیش خوالێخۆشبوو کاك دکتۆر که‌مال خۆشناو ڕێگه‌و شوێنى
بۆ دیارى ده‌کردین که پێشوازیشیان بکات به‌ڵام بێ سوود بوو و خۆیان زۆر
له‌وه زیاتر دائه‌نا که کادرێکى لایه‌نێکى تر ڕه‌وتى خه‌باتیان بۆ ڕوون
بکاته‌وه که ته‌نها دێڕێك له ڕه‌وتى سه‌رۆك ئاپۆ لابدات.
ئه‌م تاکڕه‌وى و خۆ به‌به‌رزدانانه‌ى سه‌رۆك ئاپۆ کارێکى واى کردبوو که
نه‌ك هه‌ر لایه‌نگرانیان به‌ڵکو سه‌رکردایه‌تیش بکه‌وێته هه‌ڵه‌ى
گه‌وره‌وه، له‌سه‌رتاسه‌رى کوردستاندا دۆستى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى و
ناحه‌زى تاکڕه‌ییان هه‌بوو.
پ‌ك‌ك هه‌ر له‌سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه حسابى بۆ هیچ لایه‌نێکى سیاسى سه‌ر سه‌کۆى
خه‌باتى کوردستان نه‌ده‌کرد، له‌م ڕووه‌وه واى داده‌نا سه‌رکه‌وتن ته‌نها
له‌لایه‌ن سه‌رۆك ئاپۆ و پ‌ك‌ك ه‌وه و له‌ڕێى خه‌باتى چه‌کدارییه‌وه
به‌ده‌ست ده‌هێنرێت.
له‌و ڕووه‌یشه‌وه که ماوه‌یه‌کى که‌م نه‌بوو خه‌باتێکى چه‌کدارى له
کوردستانى باکووردا سه‌رهه‌ڵبدا و بۆ پته‌وکردنى ڕیزه‌کانى خۆیان ئه‌مه‌یان
به‌گونجاو ده‌زانى، به‌ڵام ده‌بوایه ئه‌ملاولاى خۆیان بدیایه و سوودیان
له مێژووى خه‌باتى پارچه‌کانى تر‌ى کوردستان وه‌ربگرتایه، و ده‌کرا پ‌ك‌ك
ه‌یش ڕه‌وتێکى سیاسى گونجاوتر له‌وه‌ى که گرتبویانه به‌ر پیاده بکات.
له‌ئه‌نجامى چه‌ند فاکته‌رێك پ‌ك‌ك وه‌ك حیزبێکى تیرۆر ناوى ده‌رکرد نه‌ك
ته‌نیا لاى تورکیا که بێ منه‌تن لێیان به‌ڵکو له‌سه‌ر تاسه‌رى دونیادا،
له‌لایه‌ن هه‌موو ئه‌ورپا و ئه‌مه‌ریکاشه‌وه ناویان له‌لستى ڕه‌شدا دانرا
که به‌وه‌رچه‌رخانێکى ڕه‌ش داده‌نرێت بۆ گه‌لێکى بنده‌سته‌ى شۆڕشگێڕ،
له‌مه‌دا جگه له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانى تورکیا و ووڵاته نزیکه‌کانى
هاوپه‌یمانێتى ناتۆ، شێوه‌ى خه‌باتى پ‌ك‌ك خۆیشى فاکته‌رێکى زه‌قى ئه‌و
ناولێنانه بوون، له‌م ڕووه‌وه ئاپۆ خۆى ئه‌و که‌مته‌رخه‌مى و هه‌ڵه
مێژوویانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ چه‌ند که‌سێکى ناو پارته‌که، که دژى
به‌رژه‌وه‌ندى و سیاسه‌تى پ‌ک‌ک کاریان کردووه هه‌ربۆیه ئاپۆ به توندى
دژایه‌تى ئه‌وانه‌ى کردووه، به‌تایبه‌تى له‌و چالاکیانه‌ى که که‌سانى
سیڤیل و ژن و مناڵى تیا کوژراوه، به‌ڵام ئه‌مانه‌ى له‌کاتێکدا درکاندووه
که له‌زیندانى ده‌سه‌ڵاتدارانى تورک‌دا بووه و ناکرێته به‌ڵگه‌یه‌کى
مێژوویى بۆ هه‌ڵوێستى سیاسى ئاپۆ و پکك له‌مه‌وه گومانى زیاترى دروست کرد
لاى ئه‌وانه‌ى که پکكه‌یان له نزیکه‌وه نه‌ده‌ناسى و له هه‌ندێك کاتدا
شکیان له ڕه‌وایى ئه‌و ناوه لادروست بوو که کرابویه ئاوه‌ڵناوى پارتێکى
گه‌وره‌ى گه‌لێکى بنده‌ست، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و ئاوه‌ڵناوه زیاتر له
ئه‌نجامى هه‌وڵه‌کانى تورکیا و ده‌وڵه‌تانى هاوبه‌رژه‌وه‌ندیاندا بوون.
زۆر جار ده‌وڵه‌تى تورکیا هه‌وڵى له‌ناوبردنى سه‌رۆك ئاپۆى داوه،
له‌مڕوه‌یشه‌وه هیچ هێرش و گله‌ییه‌کى ڕاگه‌یاندنه‌کانیان له‌سه‌ر دروست
نه‌ده‌بوو، ته‌نیا له‌به‌ر بوونى ناوى پ‌ك‌ك له‌ناو لیستى ڕه‌شدا.
له‌ماوه‌ى خه‌باتیاندا پ‌ك‌ك چه‌ند جارێك ئاگربه‌ستى یه‌ك لایه‌نه‌ى
ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که توانیبێتى هیچ
کاریگه‌رییه‌کى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى ده‌وڵه‌ت هه‌بووبێت.
هه‌رچه‌نده تروسکاییه‌ك له‌سه‌رده‌مى تۆرگۆت ئۆزالدا دروست بوو، به‌ڵام
به نه‌مان و مردنى ئۆزال ئه‌و هیوایه‌ش مرد.
له ساڵى 1998 دا به‌مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى پ‌ك‌ك تورکیا هه‌نگاوى نوێ ده‌نێت
و ده‌که‌وێته پاڵه‌په‌ستۆ خستنه سه‌ر سوریا و ئێران، له 16/9/1998 دا
فه‌رمانده‌ى هێزى پیاده‌ى تورکیا ده‌چێته سه‌ر سنورى سوریا و ده‌ڵێ" ئیدى
سه‌برمان نه‌ما، پێویسته سوریا واز له پارێزگارى کردنى ئۆجه‌لان بێنێ،
سوریا ده‌رهه‌ق به تورکیا خراپ کار ده‌کات".
هه‌رچه‌نده پ‌ك‌ك پێش هه‌فته‌یه‌ك ئاگربه‌ستى ڕاگه‌یاندبوو به‌ڵام نه‌بوویه
پاکانه‌یه‌ك به‌ده‌ست سوریاوه.
تورکیا ئابورى به‌هێزتر و تواناى سه‌ربازى زیاترى هه‌بوو له سوریا،
له‌لایه‌کى تریشه‌وه په‌یوه‌ندى پته‌وى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌بوو که
سوریا کێشه‌ى گه‌وره‌ى له‌گه‌ڵدا هه‌یه و خاکى لێ‌داگیر کردووه،
هه‌ربۆیه سوریا خێرا له‌ڕێى میسره‌وه په‌یوه‌ندى کرد به تورکیاوه و
ئۆجه‌لانى ده‌رکرد. ئیتر کێشه‌ى نیشته‌جێ بوون بۆ ئۆجه‌لان سه‌رى هه‌ڵدا و
هیچ په‌نایه‌کى نه‌ما.
زۆر له کادره‌کانى پ‌ك‌ك له عێراق و ئه‌وروپا بوون به‌ڵام سه‌رۆکه‌که‌یان
بێ پشتیوان مابوویه‌وه و کادران و په‌یوه‌ندیه‌کانى پ‌ك‌ك له‌و ئاسته‌دا
نه‌بوون که له‌ده‌مى گورگى ڕزگار بکه‌ن.
زۆر له ووڵاتانى ئه‌وروپى و مۆسکۆ گه‌ڕا نه‌توانرا شوێنێك بۆ مانه‌وه
دابین بکات و هیچ لایه‌ك داڵده‌ى نه‌ده‌دا، تا له کۆتاییدا و له پیلانێکى
چه‌ند لایه‌نه‌ى نێوده‌وڵه‌تیدا له ڕۆژى 15/2/1999 له کینیا سه‌رۆك ئاپۆ
که ناچاریان کرد به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه به‌ڕێبکه‌وێت له هاوه‌ڵه‌کانى جیا
کرایه‌وه و ده‌ستیان به‌ست و سوارى فڕۆکه‌یه‌کى چاوه‌ڕوان کراوى سه‌ربه
میتى تورکیان کرد و به‌ره‌و تورکیا به‌ڕێیان کرد، بۆ ڕۆژى دوایى بۆله‌ند
ئه‌جاوید سه‌رۆك وه‌زیرانى تورکیا گرتنه‌که‌ى ڕاگه‌یاند و ووتى "له‌لایه‌ن
عه‌داله‌تى تورکه‌وه دادگایى ده‌کرێت و پێویسته لایه‌نگرانیشى به‌بێ هیچ
مه‌رجێك خۆیان ته‌سلیم بکه‌ن.
خودى ئۆجه‌لان له 17/11/1999 دا له‌سه‌ر گرتنه‌که‌ى به ڕێگه‌ى
پارێزه‌رانییه‌وه ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کى دا‌و ووتى "ئۆپه‌راسیۆنى
ده‌ستگیرکردنى من له‌لایه‌ن (CIA)
وه به‌ڕێوه‌چووه و حکومه‌ته‌کانى ئیسرائیل، ئه‌مه‌ریکا، یۆنان و کینیاش
یارمه‌تیان داون.
له‌کاتى گرتنه‌که‌وه هه‌تا ناو خاکى تورکیا هه‌مووى به ڤیدیۆ تۆمار
کراوه.
له نێوان ئۆجه‌لان و به‌رپرسێکى میتدا دیالۆگێك له‌سه‌ر ته‌ندروستى دێته
ئاراوه و به‌رپرسه‌که له‌دواییدا پێى ده‌ڵێت "ئاسووده‌به"، ئۆجه‌لانیش
ده‌ڵێت " من حه‌ز له وو‌ڵاتى خۆم ده‌که‌م. دایکم تورك بوو، ئه‌گه‌ر
خزمه‌تێك پێویست بێت ئه‌وا ئه‌نجامى ده‌ده‌ین". بنواڕه - دۆسێى تورکیا – ژ
3 ساڵى 2006 – ل177)
له دواى گرتنیه‌وه ئاپۆ نه‌ماو ئاپۆیه‌کى تر، پ‌ك‌ك نه‌ماو پكکه‌یه‌کى تر
شوێنیانى گرته‌وه.
گفت‌و کردارى سه‌رۆك ئاپۆ زۆر گۆڕدرا و که‌وته ماستاوکردن بۆ ده‌وڵه‌ت و
پیاهه‌ڵدانى مسته‌فاکه‌مال که خۆى پ‌ك‌ك ى له دژى سیاسه‌تى که‌مالیستیدا
دامه‌زراند.
بگره که‌وته گیانى شۆڕشه‌کانى کورد و کردنیه دروستکراوى ئاغا و
ده‌ره‌به‌گ و نه‌فامى.
سه‌رۆك ئاپۆ ده‌رباره‌ى بیسته‌کانى سه‌ده‌ى پێشوو و شۆڕشه‌کانى کورد ده‌ڵێ:
لێره‌دا هه‌ندێك ڕاستى شاراوه هه‌یه، به پێویستى ده‌زانم تیشك بخه‌مه
سه‌ریان، ئه‌وه‌ى که پێشڕه‌وى و ڕابه‌رایه‌تى بزووتنه‌وه‌ى ڕزگارى
نه‌ته‌وه‌یى ده‌کرد لایه‌نى تورکى بوو، چونکه له بوارى به‌ڕێوه بردنى
ده‌وڵه‌ت و کاروبارى سه‌ربازى و ئاستى وشیارى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه
پێشکه‌وتووتر بوون له کورد ... لایه‌نى کوردیش له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌م
هه‌نگاوانه‌ى به شتێکى سروشتى داده‌نا و نیگه‌ران نه‌بوو به‌وه‌ى ببوه
هێزى پاشکۆ و پله دوو، بگره چه‌مکى مێژوو، ده‌وڵه‌ت و وڵاتى هاوبه‌ش و
تێگه‌یشتنى ئایینیش دژى ئه‌و شته نه‌بوو، هیچ گومانێکى له پێشکه‌وتنى
قۆناغى ڕزگارى نه‌ته‌وه‌یى نه‌ده‌کرد ... پێویسته لێره‌دا ڕێز له
مسته‌فاکه‌مال و کادیره‌کانى بگرین. .( بنواڕه - عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان -
مانیفێستۆى چاره‌سه‌رى دیموکراتییانه بۆ کێشه‌ى کورد – ل16).له‌شوێنێکى
تردا ده‌ڵێ:
ئێمه ده‌توانین گه‌لێك لێدوانى به‌م جۆره بخه‌ینه به‌رده‌متان. به‌ڵام
ده‌بینین دواى ئه‌وه‌ى سه‌رهه‌ڵدانه‌کانى کورد ده‌ستى پێ‌کرد، ئه‌وا
نزیکبوونى گه‌لێك مه‌ترسیدار له کێشه‌که ده‌رکه‌وتن ئه‌مه‌ش وایکرد ئه‌و
نزیکبوونانه‌ى که‌وا ئه‌تاتورك ده‌یکرد بخرێته دواوه. هه‌موو ئاماژه‌کان
ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو که‌وا چاره‌نوسى کورد و تورك به‌یه‌که‌وه گرێدراوه،
دروستکردنى هه‌ر ناکۆکییه‌ك له نێوانیاندا زه‌ره‌رێکى زۆر له هه‌ردوولا
ده‌دات.( هه‌مان سه‌رچاوه - ل 44).
جا که‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌تاتورك ئه‌وه‌نده پێشکه‌وتووخواز بووه! گه‌لى
کورد داواى چی‌یان لێ کردووه؟
ئه‌م ووتانه‌ى سه‌رۆك ئاپۆ به‌ئاشکرا بڵاوکراونه‌ته‌وه و ئه‌وه جگه له‌و
چاوپێکه‌وتن و ووتانه‌ى تر که له‌ماڵپه‌ڕه‌که‌ى خۆیاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
به به‌ڕێز سه‌یر کردن و پێشکه‌وتووخواز ناساندنى که‌سێکى وه‌ك ئه‌تاتورك
له‌لایه‌ن ئۆجه‌لانه‌وه ته‌نها یه‌ك مانا ده‌دات، ئه‌ویش یان ترسنۆکى
سه‌رۆك ئاپۆیه، یان ناڕه‌وایى خه‌بات و مه‌سه‌له‌که‌یانه.
ئۆجه‌لان ئه‌بوایه وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ شه‌هیدان و ده‌یانى سه‌رشه‌قامه‌کانى
ئه‌وروپا که خۆیان ده‌سوتان بۆ ده‌ربڕینى هه‌ستى خۆیان له گرتنه‌که‌یدا،
زۆر ئازایانه و بوێرانه بوایه، وه‌ك شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانى ترمان،
له‌وێنه‌ى قازى و ئه‌نوه‌ر و جه‌عفه‌ر و هه‌زارانى تر.
ڕه‌نگ بێت وه‌ك ئه‌تك کردنى گه‌لى کورد و بریندارکردنى هه‌ستى که‌سوکارى
شه‌هیدان، ده‌وڵه‌تى تورکیا داواى بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌و ووتانه و هه‌ندێکى
تریشى کردبێت، که زۆر به‌ڕاشکاوى به‌رگرینامه‌که‌ى سه‌رۆك ئاپۆ
بڵاوکرایه‌وه، که ده‌بوایه بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى سه‌رۆك ئاپۆ
پاکانه‌یه‌کى باشتریان بهێنایه‌ته‌وه که له به‌رژه‌وه‌ندى که‌سایه‌تى
سه‌رۆکى پارته‌که‌دا بوایه.
کۆنسه‌ى سه‌رۆکایه‌تى پ‌ك‌ك به‌م شێوه‌یه هه‌ڵوێستى سه‌رۆکى پارته‌که‌یان
داده‌ڕێژن:
له‌ژێرناوى هه‌ر بیانوویه‌ك ده‌بێت با ببێت، په‌سه‌ندکردنى
خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، به‌و شێوازه‌ش په‌سه‌ندکردنى شکستى، هه‌رگیز په‌سه‌ند
ناکريت و هیچ ڕه‌وایه‌تییه‌کیشى نییه. بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا، سه‌داسه‌د
ڕه‌تده‌کرێته‌وه. پ‌ك‌ك که‌وا له ڕێگه‌ى تێکۆشان و به‌رخۆدانێکى مه‌زنه‌وه
ڕاستینه‌ى گه‌لى کوردى خوڵقاند، ئه‌مه خۆى له خۆیدا ڕه‌تکردنه‌وه‌ى ئه‌و
خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و شکست بوونانه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌و ئاسته‌ى که‌وا
ئه‌مڕۆ گه‌لى کورد گه‌ێشتوویه‌تێ، هیچ هێزێك ناتوانێ به ڕێگه‌ى
خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، شکست بوونى به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ... گه‌لێك که‌وا
هه‌میشه ئه‌نجامى به‌رخۆدانه‌کانى شکست بوون بووبێت، ئه‌وا شکست بوون له
ڕێگه‌ى به‌رخۆداندا نابێته ڕێگر له‌به‌رده‌م ژێرکه‌وتنى. له‌وانه‌یه بۆ
هه‌ندێك گه‌ل که شکست بوون نه‌بۆته قه‌ده‌ریان، بۆ شکست بوونێکى
به‌که‌رامه‌ت بڵێ: به‌ڵێ. وه له‌وانه‌یه ئه‌و شکست بوونه
به‌که‌رامه‌ته‌ى ببێته میراتێك بۆ سه‌رکه‌وتنى سه‌رهه‌ڵدانى دواى خۆى.
به‌ڵام له کوردستاندا که‌وا شکست بوون بۆته قه‌ده‌رێك، زۆر دژواره
ببێته میراتێك بۆ سه‌رکه‌وتن.
ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌ى به‌رخۆدانیان کردووه‌و شکستیان هێناوه،
نه‌یانتوانیوه خۆیان بکه‌نه میراتى سه‌رکه‌وتن بۆ سه‌رهه‌ڵدانى دواى خۆى.
که‌واته تاکه ڕێگه‌ى له‌به‌رده‌م سه‌رۆکى گه‌له‌که‌ماندا مابۆووه
ئه‌وه‌بوو: جگه له سه‌رکه‌وتن ڕێگه‌یه‌کى دى هه‌ڵنه‌بژێرێت.( بنواڕه -
پيشه‌کیه‌که‌ى مانیفێستۆى چاره‌سه‌رى دیموکراتییانه بۆ کێشه‌ى کورد –
ده‌قى به‌رگرینامه‌که‌ى سه‌رۆك ئاپۆ – که کۆنسه‌ى سه‌رۆکایه‌تى پ‌ك‌ك
نوسیویه‌تى). لێره‌دا پێویسته بپرسین ئایا سه‌رۆك کام سه‌رکه‌وتنه‌ى
هه‌ڵبژارد؟ پێش ئه‌وه‌ى بڵێین که هه‌ڵبژاردنى تێدا نه‌بوو به‌ڵکو
له‌ئه‌نجامى پیلانێکى چه‌ند لایه‌نه ده‌ستگیرکرا ده‌ڵێین ده‌بوایه سه‌رۆك
ئاپۆ هه‌روا به‌ئاسانى نه‌که‌وتایه‌ته سه‌روگوێلاکى شۆڕشه‌کانى
گه‌له‌که‌مان و زیاتر خۆڕاگر بوایه وه‌ك سه‌رکرده.
زۆر ئاسان نییه بۆ گه‌لێك که له پێناوى مانه‌وه‌ى خۆیدا یان داوا
سه‌ره‌تاییه‌کانى که هێشتا جێى مشتومڕى زۆردارانى بێت، توندوتیژى به‌کار
نه‌هێنێت، مه‌گه‌ر له بێ هێزى که‌سایه‌تییه‌کانى ناو کۆمه‌ڵگاکه‌وه یان
که‌متوانایى ڕابه‌رانیدا به‌شێوه‌ى هێمنى هه‌موو داواکارییه‌کانیان
بخه‌نه‌ڕوو، ئه‌مه له‌کاتێکدا که وه‌ڵامى سه‌رده‌سته‌کانیان له
توندوتیژى زیاتر و زمانى داپڵۆسین به‌ولاوه هیچ کارێکى ئه‌وتۆیان نه‌نواند
بێت که ڕێگه‌خۆشکه‌ر و هه‌نگاوى چاولێکردن بێت بۆ هێمنى و ئارامى.
که‌وابێ چ پێویستییه‌ك هه‌یه که پارت و لایه‌نى سیاسى، یان سه‌رۆکى پارت
دڵنه‌وایى سه‌رده‌سته‌کانیان بداته‌وه و پاکانه بۆ ئه‌و کارانه
بهێنێته‌وه که ئه‌نجامیان داوه، ئایا هه‌ڵوێست له‌لاى مرۆڤ وه‌ك
کاردانه‌وه‌یه‌ك نییه که نیشانه‌ى ڕه‌زامه‌ندى یان ڕه‌تکردنه‌وه‌ى
کارێکه، به‌تایبه‌تى دووباره بوونه‌وه و چه‌وسانه‌وه‌یه‌کى درێژ خایه‌ن،
مرۆڤ وا لێده‌کات که په‌یوه‌سته به هه‌ڵوێستێکى توندوتۆڵتره‌وه ڕێگه‌ى
خه‌بات بگرێته به‌ر، هه‌ربۆیه به که‌سێکى خۆڕاگر و شۆڕشگێڕ داده‌نرێت.
دیاره له ئه‌نجامى کۆڵکێشان و ماندوو بووندایه که داواى پشوو ده‌کرێت؟
شۆڕشى کوردیش له کوردستاندا به شۆڕشێکى ڕه‌وا و تێکۆشانى شۆڕشگێڕانى
گه‌لى بنده‌سته داده‌نرێت، که له‌سه‌ر ئاستى که‌سایه‌تى مروڤ و ئابوورى و
نه‌ته‌وایه‌تى و بوونى زمانه‌که‌یان چه‌وساونه‌ته‌وه، له سه‌ر خاکى خۆیان
هیچ حسابێکیان بۆ نه‌کراوه و ڕاگوێزراون.
له ووڵاتێکى دیموکرات‌دا لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو کێشه‌یه‌ك ده‌کرێت و
چاره‌سه‌رى گونجاوى بۆ ده‌دۆزرێته‌وه، نه‌مانى کێشه‌کان واته هه‌نگاو
به‌ره‌و هاوسه‌نگى نێوان مرۆڤ و مرۆڤ، نێوان نه‌ته‌وه‌کان و زمانه‌کانیان،
واته دابینکردنى ئه‌و یه‌کسانییه‌ى که زۆربه‌ى بیروباوه‌ڕه‌کان
پڕوپاگه‌نده‌ى بۆ ده‌که‌ن. له‌لایه‌کى تره‌وه واته سه‌رکه‌وتنى مرۆڤ
به‌سه‌ر کێشه‌کاندا و به‌سه‌ر سروشتدا، به‌م پێوانه‌یه‌ش پێشکه‌وتنى گه‌لێك
و ووڵاتێك دیارى ده‌کرێت. کاتێك یه‌کسانى هاته‌کایه‌وه واته هه‌موو
مرۆڤێك هه‌مان مافى ئه‌وانى تر‌ى هه‌یه و هیچ زمانى ئاخاوتنێك باڵاده‌ستى
ئه‌وانى تر نییه و ته‌نها تواناى مرۆڤ چین و توێژى کۆمه‌ڵگا دروست ده‌کات
که ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت که ئێستا هه‌یه، به‌ڵکو که‌سانى شاره‌زا
و نه‌شاره‌زا، به‌توانا و بێ توانا، چالاك و په‌ککه‌وته و هتد... ئه‌م
هه‌نگاوانه نراوه له وولاتانى ئه‌وروپیدا، هه‌ربۆیه نابینین کێشه‌ى
زمان له‌م ووڵاتانه‌دا هه‌بێت، که به‌مافى سه‌ره‌تایى داده‌نرێت بۆ مرۆڤ،
هه‌ربۆیه هیچ ڕێگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌مماندا نامینێت جگه له‌وه‌ى که
خۆشمانبوێن و هه‌وڵى لێ نزیکبوونه‌وه‌یان بده‌ین.
ده‌وڵه‌تى تورکیاش زیاد له دوو سه‌د ساڵه ده‌یه‌وێت له ئه‌وروپا نزیك
بێته‌وه، هه‌ر له‌سه‌رده‌مى عوسماییه‌کاندا و به‌داگیر کردنى ناوچه‌کانى
به‌ڵقان خه‌ویان پێوه بینیوه به بێ ئه‌وه‌ى که هه‌نگاوه‌کانیان
بگونجێنن به‌و ئاراسته‌یه، که دیموکراتى و یه‌کسانییه، له هه‌موو
جارێکیشدا بێ هیوایان کردوون، به‌ڵام تورك هه‌ر سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه و ساڵ
به‌دواى ساڵ و نه‌وه به‌دواى نه‌وه‌دا ئه‌وه دووپات ده‌که‌نه‌وه.
لێره‌وه پێویسته بنواڕینه دوارۆژى تورکیا، لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر
به‌ڕێوه بردنى ووڵاته‌که بکه‌ین، سیاسه‌ت و ئایدۆلۆژیاى تاکى تورك
بخه‌ینه ژێر مایکرۆسکۆبه‌وه،
گه‌لێك که به‌و ئاقاره‌دا بڕوات هه‌مان شێوه‌ى خه‌بات له‌گه‌ڵیاندا
سه‌رکه‌وتوو نابێت وه‌ك که له به‌رامبه‌ر گه‌لێکى وه‌ك عه‌ره‌بدا
ده‌کرێت.
ئێمه ده‌بینین له ناو ووڵاته ئه‌وروپیه‌کاندا هه‌ر له ئیسپانیا و
ئایرله‌نده و سکۆتله‌نداوه هه‌تا ووڵاته ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کانى دوێنێى به‌ناو
سۆسیالیست، له چاره‌سه‌رى کێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا هه‌نگاوى گه‌وره‌یان
ناوه و کێشه‌یه‌کى ئه‌وتۆ نابینین که بڵێسه‌ى شۆڕش هه‌ڵبگیرسێنێت، ئه‌و
ده‌وڵه‌تانه ده‌توانن یه‌کبگرن و بازاڕێکى ئابوورى پێك بهێنن، ده‌کرێت
دانیشتوانى هه‌ریه‌ك له‌وانه به‌ئاسانى هاتوچۆى ووڵاته‌کانى تر بکات و
کارى تیا بکات، ده‌کرێت یاسایه‌کى هاوبه‌ش، بارى ئابووریان به‌رێت به‌ڕێوه
و یه‌ك جۆر دراویان هه‌بێت، که‌خۆى له خۆیدا سه‌قامگیرى بارى ئاسایشى
پێویسته.
به‌ڵام ناکرێت ده‌وڵه‌تێکى وه‌ك تورکیا که هه‌تا ئێستاش که‌مترین مافى
مرۆڤى به‌ڕه‌وا نه‌ناسیوه و جێبه‌جێى نه‌کردووه، ببێته ده‌وڵه‌تێکى
هاوڕیزى ئه‌وروپى.
هێڵانه‌وه‌ى کێشه‌ى گه‌لى کورد به‌و چه‌شنه، واته نه‌بوونى یه‌کسانى
مرۆڤه‌کانى ناو تورکیایه که هۆکارى سه‌ره‌کى توندوتیژى ده‌بیت و هیچ
تروسکایى نابینرێت بۆ هێمنى و ئارامى ئه‌و زه‌مینه‌ى که تورکێك و کوردێکى
تیا نیشته‌جێ بێت، هیچ کامێك له‌و ووڵاتانه‌ى ئه‌وروپاش ناتوانن ته‌نها به
گه‌لى کورد بڵێن ئارام بن، له‌به‌ر هۆیه‌کى ساده، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که
هیچ مادده‌یه‌ك نییه له ژێر پاڵه‌په‌ستۆدا وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه
هه‌ربۆیه نا‌توانیت داوا بکه‌یت له گه‌لێکى ژێرده‌سته که ئازار ده‌کێشێت
و ده‌چه‌وسێنرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى کاردانه‌وه‌ى نه‌بێت که ته‌نها ڕێگه‌ى
مانه‌وه و پشتیوانى هه‌نگاوه‌کانیه‌تى، به‌ڵام ده‌کرێت شێوه‌ى ئه‌و
کاردانه‌وه‌یه بگۆڕدرێت له توندوتیژییه‌وه بۆ خه‌باتێك که ئاقارى سیاسى
و دیپلۆماسى ئه‌نجامى باشترى لێبکه‌وێته‌وه. به‌ڵام دیسانه‌وه ئه‌وه‌ش
ده‌که‌وێته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت و پاڵه‌په‌ستۆکه.
ئه‌مانه ڕاستیه‌کن که ئه‌وروپیه‌کان ده‌یزانن و ده‌شزانن که به‌داواى
ئه‌وان گه‌لى کورد وازناهێنێت، هه‌رچه‌نده ناوى تیرۆر و شتى ناشیرینى
لێبنێن وه‌ك ئه‌وه‌ى له سه‌ره‌تاى هه‌شتاکاندا به‌رامبه‌ر به پ‌ك‌ك کردیان،
هه‌ربۆیه ته‌نها ڕێگایه‌ك بۆ ئارامکردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌که پێویسته له
ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌نگاوى بۆ بنرێت و هه‌موو داوایه‌کیان
ڕووبه‌ڕووى ده‌وڵه‌ت ده‌که‌نه‌وه.
که‌واته تاکه ڕێگا بۆ گه‌یاندنى تورکیا به ئه‌وروپاى یه‌کگرتوو له
دابینکردنى مافه‌کانى گه‌لى کورده‌وه ده‌ست پێده‌کات، به‌بێ ئه‌و
هه‌نگاوه تورکیا ناتوانێت خۆى بگه‌یه‌نێته هیواکانى.
هه‌ربۆیه له‌سه‌ر شۆڕشگێڕانى گه‌لى کوردیش پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و
بنه‌مایه سیاسه‌تى خۆیان داڕێژن و هه‌موو هه‌وڵێکیان بۆ دیموکراتیزه
کردنى تورکیا بێت له ڕێى به‌دیهێنانى مافه‌کانیانه‌وه به یاسا و به‌بێ
که‌موکوڕى.
وه‌ك له به‌شه‌کانى پێشوودا باسم کرد سیاسه‌تى تورك به‌پێى
پێشکه‌ووتنه‌کانى نه‌وه‌کان و هه‌نگاوه‌کانى لاوه‌کانیان نییه،
هه‌رچه‌نده کاریگه‌رى هه‌بێت به‌ڵام ئایدۆلۆژیاى ده‌وڵه‌ت که وه‌ك یاسا
دایناوه ڕێگرى جۆره هه‌نگاوێکن که کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دیموکراتى ببه‌ن،
ئایدۆلۆژیایه‌کى به‌ستووه، لایه‌نگرانى تورکیاى که‌مالى که له ناو
سوپاوه سه‌ر ده‌رده‌هێنن له بچوکترین گۆڕانکاریدا به‌سه‌ر ئه‌و
ئایدۆلۆژیایه‌دا په‌نجه ڕاست ده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه
ناگه‌یه‌نێت که بێ هیوا بین، چۆن گه‌لى کورد له‌هه‌وڵى به‌دیهێنانى
مافه‌کانى خۆیدایه به‌و شێوه‌یه‌ش گه‌لى تورك خه‌و به ئاواته‌کانییه‌وه
ده‌بینن، له هه‌وڵى نزیکبوونه‌وه‌یان له ئه‌وروپا زۆر له پێشتره بۆ
تورکیا تا هێڵانه‌وه‌ى ئه‌و ئایدۆلۆژیایه که هه‌نگاوه‌کانیانى
به‌ستۆته‌وه، زه‌روریه‌تى به‌دیموکراتیزه کردن به ئه‌رکى خۆیان ده‌زانن
و خه‌باتێکى گه‌لى تورکیا و نه‌وه‌ى نوێیانه.
له‌سه‌رده‌مى عوسمانیه‌کاندا گه‌لانى ژێر ده‌سته مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیان
هه‌بوو، یه‌کێك له‌وانه گه‌لى کورد بوو که نه‌ك هه‌ر به زمانى خۆى
ده‌دوا به‌ڵکو که‌سێکى وه‌ك شێخ مه‌حمود نوێنه‌رایه‌تى خه‌لیفه‌شى ده‌کرد،
ته‌نها باج و ده‌سه‌ڵات ناسین هێمنى دروست ده‌کرد، که‌چى له دواى
دامه‌زراندنى تورکیا مێژوویان بۆ دواوه گه‌ڕایه‌وه.
ئه‌مه تورکه‌کان خۆیشیان هه‌ستى پێده‌که‌ن و ئه‌و سیاسه‌ته‌یشى که تا
ئێستا به‌شێوه‌یه ڕایگرتوون، نه‌ویستن و ڕه‌تکردنه‌وه‌ى شکسته‌کانى
گه‌له‌که‌یانه که له ده‌وڵه‌تێکى زه‌به‌لاحى وه‌ك عوسمانییه‌وه هیچیان
بۆ نه‌ماوه، به‌ڵام سوودى گه‌وره له دیموکراتیزه کردن ده‌بینن نه‌ك
هێلانه‌وه‌ى گه‌لێکى وه‌ك کورد به ژێر ده‌سته‌یى که بۆته هه‌وێنى هه‌موو
کێشه‌کانیان.
|