|
|
||||
![]() |
په‌روه‌ده کردنى کۆمه‌ڵگا به هه‌ستێکى یه‌کده‌نگى و یه‌کسانیخواز و
نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌وه |
|||
|
خالید عه‌لى فه‌ره‌ج |
||||
|
پێویسته ى.ن.ك کار بکات بۆ دیموکراتیزه‌کردنى خودى کۆمه‌ڵگاکه‌ى خۆى و پاشان عێراق و ناوچه‌که، یه‌که‌م هه‌نگاویش په‌یوه‌نده‌ى کردنه به هه‌موو تاکه‌کانى کۆمه‌لگاوه و ئاشتکردنه‌وه‌ى هه‌مووان به‌که‌سانى لایه‌نگرانى خۆمان و ناحه‌زانیشه‌وه، دیاره ئه‌مه هه‌نگاوه بۆ په‌روه‌رده کردنى کۆمه‌ڵگایه‌کى هۆشیار و ئاماده‌کراوى دیموکراسى، بۆ ناسینى ئه‌و تاکانه‌ى کۆمه‌ڵگاش پێویسته ئه‌م پرسیارانه له‌خۆمان بکه‌ین و هاوڕێیانى کۆنگره و لایه‌نگرانیش وه‌ڵام بده‌نه‌وه. ئایا هه‌موو ئه‌ندامان پابه‌ندن به په‌یڕه‌وى ناوخۆوه و ڕێکخستنه‌کانمان به‌ئه‌رکى خۆیان هه‌ڵده‌ستن؟ دیسپلین و ڕێزى نێوانمان وه‌کو پێویسته؟ ئایا ئه‌ندامان جێى ڕه‌زامه‌ندى کۆمه‌ڵگان؟ له‌ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتیشدا، ئایا ئیسلامیه‌کانى هه‌ڵه‌بجه‌و بیاره و هه‌ولێر و بادینان تاکى ناو کۆمه‌ڵگاکه‌ى خۆمان نین؟ ئه‌گه‌ر وایه ئه‌و دابڕانه‌ى که‌هه‌یه له‌گه‌ڵیان له‌پێناوى چیدایه؟ ئایا عه‌ره‌به ڕه‌سه‌نه‌کان و تورکمانه‌کانى که‌رکوك و هه‌ولێر و ناوچه‌ى موسڵ و ئه‌وانه‌ى تریش به‌شێکى دانه‌بڕاوى ناو کوردستان نین؟ باشه که ئه‌مانه هه‌موویان تاکى کۆمه‌ڵگاکه‌مانن، ئایا پێتان وایه هه‌موویان به‌رنامه‌ى یه‌کێتیان پێ قبوڵه؟ ئه‌گه‌ر وانییه هۆکار چییه؟ ئایا ى.ن.ك به‌و مه‌به‌سته نییه که یه‌کگرتنى نیشتیمانپه‌روه‌رانى کوردستانه؟ جا ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هه‌مووى پرسیار بن و هۆى دیارى کردنى په‌یوه‌ندى نێوان یه‌کێتى و کۆمه‌ڵگا بێت چى بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین؟ هه‌ربۆیه گرنگه که له‌خۆمانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین و هه‌نگاوبنێین بۆ به‌ره‌و دیموکراتیزه کردن و به‌یه‌کچاو سه‌یرکردن و یه‌کسانیخوازى به‌شێوه‌یه‌کى فراوانتر که هه‌موو مافێکى تاکه‌کانى ناو کۆمه‌ڵگاکه‌مان ده‌پارێزێت، هه‌مان ماف بده‌ین به کورد و تورکمان و عه‌ره‌به ڕه‌سه‌نه‌کان و ئیسلامیه‌کان و مه‌سیحى و ئێزیدى و کاکه‌یى و هاوارى و بیکه‌ینه ئه‌رکى ئه‌ندامان و لێپرسینه‌وه‌ى له‌سه‌ر بکرێت. بابتوانین له‌ناو یه‌کێتیدا وه‌ك جاران پێشمه‌رگه‌مان هه‌بێت که‌پێش ده‌ستپێکردنى چالاکیه‌کان نوێژى خۆى بکات و خۆى به‌شه‌هیدکردن بدا، با له‌ناو یه‌کێتیدا هه‌موو تاکه‌کانى ئه‌م کۆمه‌ڵگایه شوێنیان ببێته‌وه به‌کورد و که‌مه نه‌ته‌وه‌کانیشه که دانیشتووى کوردستانن، بۆشاییه‌ك دروست نه‌که‌ین که بیانوو بداته ده‌ست که‌سانى ناحه‌ز که تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگامان لێ بکه‌ن. به‌نده له‌ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى (ى.ن.ك) دوو ساڵ پێش ئێستا له‌نامه‌یه‌کى کراوه‌دا داوام کرد ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه ئایینه‌یه‌کانیشدا بکرێت به‌توندڕه‌وه‌کانیشه‌وه و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه با له ى.ن.ك ه‌وه بێت. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه پێشتر و له‌کاتى خۆیدا بکرایه به‌بێ ده‌مارگیرى به‌رامبه‌ریان ئه‌وا ئێستا لایه‌نێکى ئه‌وتۆ دروست نه‌ده‌بوو که به‌و شێوه‌یه کاریگه‌رى هه‌بێت که ململانێى گوریس ڕاکێشان ئاسا بکات و له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا ده‌نگى خۆیى هه‌بێت که‌له‌ڕاستیدا ئه‌وه ته‌نها ده‌ستکردى گه‌لانى سه‌رده‌سته و لایه‌نى ده‌ره‌کین، که‌واته سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و لایه‌نانه له‌هه‌ڵه‌ى خۆمانه‌وه بنه‌چه‌ى گرت که‌من نامه‌وێت لێره‌دا باسى بکه‌م. خۆمان هه‌ست به‌وه ده‌که‌ین که هۆى پشتگوێ خستن و له‌بیرکردنى ڕه‌فتاره‌کانى ده‌سه‌ڵاتى تۆتالیتارى سه‌دام له‌لایه‌ن زۆر له‌وانه‌ى که خۆیان ناوناوه ئۆپۆزۆسیۆن ته‌نها ئه‌وه نییه که‌هه‌موویان به‌عسى بووبن، ته‌نها ئه‌وه‌ش هۆکار نییه که ده‌ستى ده‌ره‌وه دروستى کردوون و بۆ مه‌به‌ستى سیاسى خۆیان به‌کارى ده‌هێنن، نه‌خێر... ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ش ڕاستبن به‌بێ بوونى بیانوو به‌رده‌وام بوونیان ئاسان نییه، ده‌وڵه‌تى عێراق به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه ده‌ناڵێنێت، با ئێمه ئه‌و بیانووانه له‌ناو کوردستاندا نه‌هێڵین. له‌ناو کۆمه‌ڵگادا به‌گشتى ئه‌و بیانووانه‌ى که هه‌ستى پێ ده‌که‌ین به‌پله‌ى یه‌که‌م بوونى گه‌نده‌ڵیه، ده‌رکه‌وتنى که‌سانى ملیۆنله‌رى نوێیه، بوونى هه‌ژارى دانیشتوانه، هه‌روه‌ك که‌مى خزمه‌تگوزاریه، که‌مى پێویستیه‌کانى ژیانه بۆ زۆرینه، که‌مى جێگه‌و ڕێگه‌ى نیشته‌جێ بوونه نه‌بوونى یه‌کبڕیارى و یه‌کده‌ستى ده‌سه‌ڵاته. له‌ناو یه‌کێتیشدا به‌تایبه‌تى بوونى جیاوازى و ته‌که‌تولاته، نه‌مانى دیسپلین و لێپرسینه‌وه‌یه. ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش بۆ بنبڕکردنى ئه‌م هۆکارانه بێگومان له دڵسۆزان و شاره‌زاکانه‌وه ده‌ست پێده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه کاتێك ده‌کرێت که خۆیان کێشه‌یان له‌نێواندا نه‌بێت، ئێمه چۆن ده‌توانین بڵێین تواناى چاره‌سه‌رمان هه‌یه کاتێك که کێشه‌ى له‌یه‌کدابڕانمان هه‌یه؟ ئه‌و دابڕانانه‌ش هیچیان له‌جیاوازى بیرکردنه‌وه‌وه سه‌رى هه‌ڵنه‌داوه، ڕاسته ئێستا جیاوازى بیرکردنه‌وه سه‌ریهه‌ڵداوه به‌ڵام هۆکار نه‌بوو بۆ ئه‌و له‌یه‌کدابڕانه‌ى که‌هه‌یه به‌ڵکو ئه‌نجامێکه بۆ چاره‌سه‌ر کردن، واته هۆکار نین و ئه‌نجامن. هه‌موومان بینیمان چۆن سه‌رکرده‌یه‌کى وه‌ك کاك نه‌وشیروان ده‌ستى له‌کارکردن کێشایه‌وه، ئایا ده‌کرێت هه‌موو سه‌رکرده‌یه‌ك به‌دوور که‌وتنه‌وه له کارکردن و نووسینى یاداشت هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ر کردن بنێت به‌تایبه‌تى بۆ دژایه‌تى گه‌نده‌ڵى و ته‌که‌تول؟ کاك نه‌وشیروان پێش ئه‌وه‌ى که‌نووسه‌ر بێت سه‌رکرده‌ى سیاسیه، ئایا بۆ کاك نه‌وشیروان ده‌یه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ى سه‌رکردایه‌تیدا هه‌وڵى چاره‌سه‌رى کێشه‌کان بدات؟ تۆ بڵێیت له‌ده‌ست ده‌رچوو بین و وه‌ك ساڵانى 1961 و سه‌رکردایه‌تى پارتیمان لێهاتبێت؟ باشه بۆ کاك نه‌وشیروان هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کى نه‌دا ده‌رباره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى که به‌ناوى به‌ڕێزیانه‌وه خۆیان ده‌که‌نه ته‌که‌توول؟ ئایا ئه‌و ئه‌ندامانه نازانن که پشتیوانى کردنى ته‌که‌تول په‌یڕه‌و نه‌کردنى په‌یڕه‌وى ناوخۆیه؟ ئایا له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌م جیاوازییه‌ى بیرکردنه‌وه له‌نێوان جه‌نابى کاك نه‌وشیروان و سه‌رکرده‌کانى تردا به‌و شێوه‌یه بوو که بگاته ڕاگه‌یاندنه‌کان؟ ئه‌و هۆکارانه چین بوون که به‌و ئه‌نجامه گه‌یشت؟ بۆ ئێستاش له‌ووتاره‌کانى کۆنگره‌دا هیچ هه‌ڤاڵێك هه‌ڵوێستێکى نه‌نواند و خۆى له‌قه‌ره‌ى ئه‌و بابه‌ته نه‌دا و چه‌ند دێڕێکى بۆ بنوسێت و له ماڵپه‌ڕى به‌ره‌وکۆنگره‌دا بڵاوى بکاته‌وه؟ هۆکارى ئه‌وه چییه که لێى بێده‌نگن؟ هه‌ربۆیه پێویسته له کۆنگره‌دا به جددى باسى ئه‌و دابڕان و جیابوونه‌وانه بکرێت و هه‌وڵى له‌یه‌کگه‌یشتن و چاره‌سه‌ریش به‌شه‌فافیه‌ت باس بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى که هه‌موو ئه‌ندامان ئاگادار بن له هه‌موو ئاڵوگۆڕێکى به‌وشێوه‌یه که کاریگه‌رى له‌سه‌ر ڕه‌وتى دیسپلین و ئیلتیزام کردنى ئه‌ندامان هه‌یه. هه‌ربۆیه پێویسته یه‌کێتیى نیشتیمانیى کوردستان هه‌نگاوى نوێ بگرێته به‌ر بۆ په‌روه‌رده کردنى ئه‌ندامانى خۆى و تاکى کۆمه‌ڵگا به‌گیانێکى یه‌کده‌نگى و یه‌کسانیخواز و نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌وه. كۆتایی | ||||