|
|
||||
|
|
په‌روه‌ده کردنى کۆمه‌ڵگا به هه‌ستێکى یه‌کده‌نگى و یه‌کسانیخواز و
نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌وه |
|||
|
خالید عه‌لى فه‌ره‌ج |
||||
|
ڕۆژگارى نوێ له‌گه‌ڵ خۆیدا هۆکارى بیرکردنه‌وه‌ى نوێى
له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه و جێى خۆیه‌تى که هه‌ڵه‌کانى پێشووى ناوخۆ و
ده‌وڵه‌تانى دراوسێ وه‌ك ئه‌زموون کاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕه‌وتى ى.ن.ك و
کۆمه‌ڵگاکه‌مان زیاتر بێت، به‌تایبه‌تى که کۆنگره‌ى ئه‌مجاره زۆر
جیاوازه له‌وانه‌ى پێشوو به‌وه‌ى که کێشه‌کانى ناو ڕێکخستن و کۆمه‌ڵگا
شه‌فافانه بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون بووه‌ته‌وه و ناکرێت هه‌روا به‌سانایى
تێبپه‌ڕێت به‌بێ چاره‌سه‌ر. به‌هۆى ئه‌و هه‌نگاوانه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك کاریگه‌ر بووه که ئه‌وه‌ى له‌کۆندا ده‌مانویست به کۆمه‌ڵگاى بگه‌یه‌نین ئێستا زۆر به ئاسانتر و بگره خۆیان له‌وه زیاتر تێده‌گه‌ن، ته‌نها ده‌رکه‌وتنى سه‌ره‌داوێك ڕێچکه ده‌گرێت بۆ ڕاستیه‌کان، به‌تایبه‌تى که‌سانى شاره‌زا و به‌توانا ده‌توانن ڕه‌وتى کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و باشتر ببه‌ن ئه‌گه‌ر دڵسۆز بن و پێگه‌یه‌کیان هه‌بێت له‌ده‌سه‌ڵات و شوێنى بڕیاردا، هه‌ربۆیه پێویسته بۆ باشتر کردنى یه‌کێتى و کۆمه‌ڵگا ئه‌و ڕاستییه وه‌بیر بهێنرێته‌وه که له ڕاستیدا ئه‌مه یاریده‌ده‌رێکى شاردراوه‌ى سه‌رکه‌وتنى کۆنگره‌ى ئه‌مجاره‌یه. کادره‌کانى ئێستا ڕۆشنبیرتر و به‌توانا ترن له‌جاران و زیاتر له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدان ئه‌گه‌ر دلسۆزیه‌که‌یشیان وه‌ك سه‌رده‌مى شاخ بێت ئه‌وا هیچ کێشه‌یه‌کمان نییه، جا که‌ئه‌وه ڕاست بێت بۆ هه‌وڵ نه‌ده‌ین کادره دڵسۆز و به‌تواناکانمان بخه‌ینه گه‌ڕ؟ له‌لایه‌کى تره‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى که جاران به‌پێویستمان ده‌زانى هه‌ندێجار ناچار ده‌کراین که ڕه‌وتى توندوتیژى له‌گه‌ڵ لایه‌نه کۆنه‌په‌رست و خێڵه‌کیه‌کاندا به‌کار بهێنین بۆ سه‌رهه‌ڵدانى کۆمه‌ڵگایه‌کى یه‌کسانیخواز و پێشکه‌وتوو که ناکرێت به‌هه‌مان پێوانه بڕوانینه تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگاى ئێستا، ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو که کێشه‌کان به توندوتیژى چاره‌سه‌ر بکرێت و کۆتایى پێبهێنرێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که پێویسته دیالۆگ و له‌یه‌کتێگه‌یشتن بکرێته چه‌کى سه‌ره‌کى بۆ په‌یوه‌ندى کردن به‌یه‌کتره‌وه و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له خۆمانه‌وه ده‌ست پێده‌کات. ئێستا ڕۆژگارى په‌روه‌رده کردنى تاکى کۆمه‌ڵ و پێگه‌یاندنى به‌هره‌مه‌ند و که‌سانى گونجاوه بۆ سه‌رده‌مى جیهانگیرى (گلۆبالیزم) که ده‌کرێت کاریگه‌رى ده‌وڵه‌تانى ده‌رودراوسێ به‌زووتر له‌جاران بگاته کۆمه‌ڵگا و ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تى گه‌ل هۆشیار نه‌بێت و به‌رنامه‌یه‌کى تۆکمه‌ى نه‌بێت لایه‌نى سیلبیش وه‌ك لایه‌نى ئیجابى به‌هه‌مان خێرایى ده‌گاته لامان. له‌مڕوانگه‌یه‌وه به‌هۆى بوونى دراوسێى نه‌گونجاو به‌سه‌رده‌مى جیهانگیرى و چاوچنۆکییان ته‌نها ئه‌وه‌یان لێ چاوه‌ڕێ ده‌کرێت که دژ به‌پرۆسه‌ى دیموکراسى پرژه‌کانیان بگاته لامان به‌ناوى ئیسلامى سیاسى و ئۆپۆزۆسیۆن و دژه‌گه‌نده‌ڵى و یه‌کێتیى خاکى سه‌رده‌سته‌کانمان که زیاد کردنى جۆره کۆت و به‌ندێك و ئالووده کردنى تاکى کۆمه‌ڵگاکه‌مانه، که به‌ئاسته‌م ده‌توانین له‌ماوه‌یه‌کى کوردتدا خۆمانى لێ ڕزگار بکه‌ین. بۆئه‌مه‌ش ته‌نها چاره‌سه‌ر دابینکردنى یه‌کسانییه‌کى ته‌واو دیموکراتییه بۆ کۆمه‌ڵگا. ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت که کۆمه‌ڵگاى ئێمه به‌هۆى بوونى ئایین و نزمى ئاستى هۆشیارى له‌چاو ته‌کنه‌لۆژیاکان و نزیکى له‌ده‌وڵه‌تانى ئایینى کاریگه‌رى زیاترى له‌سه‌ر ده‌بێت تاووڵاته پێشکه‌وتووه‌کان و ناتوانین هه‌مان پێوانه به‌کاربهێنین بۆ بوون و نه‌بوونى دیارده‌یه‌کى تایبه‌ت به‌ده‌ره‌وه‌ى کۆمه‌ڵگا. هه‌ڵبژاردن له‌هه‌موو دونیا پێوانه‌یه‌که بۆ هێنانه کایه‌ى که‌سانى گونجاو و پێشکه‌وتووخوازان بۆ ده‌سه‌ڵات به‌ڵام وه‌ك بینیمان له فه‌له‌ستیندا هه‌نگاوێك بوو بۆ سه‌رکه‌وتنى لایه‌نێکى توندڕه‌وى وه‌ك حه‌ماس که بووه هۆى دابرانى کۆمه‌ڵگاکه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ى خۆیاندا، لێره‌دا پێویسته که پرسیار بکه‌ین ئه‌م ئه‌نجامه بۆ؟ ئایا ده‌کرێ هه‌مان ئه‌نجام بگاته لاى ئێمه‌ش؟ ئایا ئه‌و جیاوازیه چییه که ئێمه دوور ڕاده‌گرێ له‌و ئه‌نجامه؟ له‌مانه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که به‌راستى کێشه‌یه‌ك هه‌یه و ئه‌مڕۆ یان سبه‌ى ده‌گاته لامان به‌ده‌ست تێوه‌ردانى ده‌رودراوسێکانمان ئه‌گه‌ر ووریاتر و هۆشیارانه‌تر به‌رنامه‌ى بۆ دانه‌ڕێژین. ئایا چه‌ند سه‌ده‌ى ترمان پێویسته که هه‌ندێك له تاکه‌کانى ناو کۆمه‌ڵگاى ئێمه سه‌روه‌رى لایه‌نى عه‌لمانیه‌ت بده‌ن به‌سه‌ر لایه‌نه ئاینییه‌کاندا؟ کاممان له‌وه دڵنیاین که کۆمه‌ڵگاى کورده‌وارى به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کى جیاواز له عه‌ره‌ب و فارس و تورك هه‌نگاو ده‌نێت؟ ئه‌گه‌ر لێگه‌ڕێین به‌بێ په‌روه‌رده کردن و ئاماده‌کردنیان. یان کاممان له‌وه دڵنیاین که په‌یوه‌ندى کوردستان و عێراق ئه‌گه‌ر دیموکراتیزه نه‌کرێت چى ڕوو ده‌دات؟ ئه‌و بۆشاییانه‌ى که ده‌توانرێت بکرێته ده‌رگاى ده‌ستێوه‌ردان له‌کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا له‌کوێوه ده‌ست پێده‌کات؟ هه‌ربۆیه پێویسته چه‌ند ڕاستیه‌کى تاڵ بۆخۆمان وه‌بیر بخه‌ینه‌وه که‌ناکرێ فه‌رامۆش بکرێت. بمانه‌وێت یان نا بوونێك (واقعێك) هه‌یه که‌پێویسته هه‌ڵسوکه‌وتى له‌گه‌ڵ بکه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که‌ده‌وڵه‌تى عێراق به‌هۆى ئه‌وه‌ى که ده‌وڵه‌تێکى مێژوو کرد و پاکانه‌یه‌کى ناوخۆ دروستى نه‌کردووه، بگره له‌به‌رژه‌وه‌ندى ده‌وڵه‌تانى ده‌ره‌وه دامه‌زراوه و وه‌ك هێلکه‌یه‌کى پاککراویش دراوه‌ته ده‌ست شۆفێنییه‌کان و نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانى عه‌ره‌ب و هه‌روا به‌ئاسانیش وازى لێناهێنن و هه‌رگیز نابنه ئه‌و فریشتانه‌ى که‌خۆیان باسى ده‌که‌ن. هه‌میشه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بیانوو ده‌دۆزنه‌وه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى خواسته‌کانى خۆیان. که‌واته پێویسته سه‌ردارانى کۆمه‌ڵگاى کوردستان و به‌تایبه‌تى ى.ن.ك له‌هه‌وڵى بنبڕکردنى هه‌موو ئه‌و هۆکارانه‌دا بن که ده‌بنه هۆى بۆشایى دروست کردنى نێوان تاکى کۆمه‌ڵ که ده‌کرێته له‌ده‌ستدانى سه‌روه‌رى و که‌سایه‌تى هه‌ندێك و به‌گۆچان کردنى هه‌ندێکى تر بۆ ناحه‌زانى گه‌له‌که‌مان كۆتایی به‌شى یه‌که‌م | ||||