|
|
||||
![]() |
نه‌خشه‌ى کوردستان له‌سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌تى عوسمانی‌دا |
|||
|
خالید عه‌لى فه‌ره‌ج |
||||
|
کێشه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق وه‌ك په‌ڵه هه‌ورێکى ڕه‌ش ئاسمانى ته‌نیوه و هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردنیشى هه‌ر له ده‌ست پێ کردنیه‌وه هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه به‌بێ ئه‌نجام، ده‌سه‌ڵاتدارانى پێشوو ته‌نها له‌وه‌دا چاره‌سه‌ره‌که‌یان بینیوه که گه‌لى کورد بێ ده‌نگ بکه‌ن و به‌ئاگر و ئاسن دژایه‌تیان کردووه که هه‌ر له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى عێراقه‌وه هه‌تا ڕووخانى ڕ‌ژێمى سه‌دامیش ئه‌مه به‌رده‌وام بووه. په‌روه‌رده کردنى چه‌ند نه‌وه‌یه‌کى عێراقى به‌و ڕه‌فتاره واى کردووه که توندوتیژى به‌کار هێنان له‌ململانێکاندا به ڕێگه‌یه‌کى گونجاو بزانن بۆ چاره‌سه‌ر.
هه‌رچه‌نده گه‌لى کورد له‌و پێناوه‌دا له‌وانى تر ئارامتر بووه، به‌ڵام نه‌بوونى ئایدیایه‌کى گونجاوى هێمنانه یان نه‌خشه‌یه‌کى ئه‌وتۆ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى کوردیه‌وه بۆ هه‌ڵسوکه‌وت کردن و به‌یه‌کسانى دانانى لایه‌نى دووه‌م به‌تایبه‌تى له که‌رکوکدا واى کردووه که شه‌وگاره‌کان دوور‌و درێژ تر بکرێنه‌وه، جێبه‌جێ نه‌کردنى مادده‌ى 140 له‌کاتى خۆیدا ته‌نها گه‌لى سه‌رده‌سته گومان لێکراو نییه وه‌ك سه‌رکرده‌کانى کورد ئه‌وه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى سه‌ره‌ك وه‌زیران مالیکى. به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت که چۆن من و خوێنه‌ر که‌سانێکى وه‌ك کاك قادر عه‌زیز و که‌سانى تر به سه‌رکرده‌ى خۆمان ده‌زانین که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌له‌که‌ماندا کار بکات، به‌هه‌مان شێوه تاکێکى گه‌لى سه‌رده‌سته‌یش مالیکى به سه‌رکرده‌ى خۆى ده‌زانێت ئه‌گه‌ر ویسته شۆفێنیه‌تیه‌که‌ى بۆ بپارێزێت، که‌واته مالیکیش بۆ شیرین کردنى خۆى لاى عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان ده‌کرێته سه‌رکرده ئه‌گه‌ر ڕێگرى له‌و مادده‌یه بکات. ئه‌مه یه‌که‌مجاره
که کێشه‌ى که‌رکوك بکرێته هاوسه‌نگ ڕاگرتنێکى ئه‌وتۆ که کێشى خۆمان
کاریگه‌رى هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ره‌که‌یدا و به‌داخه‌وه ئه‌وه‌مان بۆ
نه‌چووه سه‌ر له‌کاتى دیارى کراودا که بتوانێت ئه‌نجامێکى وامان هه‌بێت
لاپه‌ڕه‌یه‌کى دره‌وشاوه‌ى مێژوو دروست بکه‌ین. نموونه‌ش بۆ ئه‌وه کاك مه‌لا به‌ختیار له ناوچه‌ى خانه‌قیندا توانى ئه‌نجامى باشى هه‌بێت که ده‌بوو بکرایه‌ته ئه‌زموونێك بۆ که‌رکوکیش ئه‌گه‌ر ململانێى حیزبایه‌تى ناو ده‌سه‌ڵاتى کوردى ئه‌و هه‌له‌ى بڕه‌خساندایه به‌ڵام به‌داخه‌وه له گه‌وره‌ترین شارى ناو ململانێکه‌دا که دڵ و قودسى کوردستانه نه‌توانرا ئه‌و زه‌مینه‌ى گونجاو بڕه‌خسێنرێت. کاتێك که‌باسى عێراقى نوێ ده‌کرێت ڕاسته‌وخۆ سنوورێکى شاردراوه ده‌رده‌که‌وێت که پێویسته هه‌بێت بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و زوڵم و زۆرانه‌ى پێشوو، ئه‌ویش سنوورى نێوان هه‌رێمى کوردستان و هه‌رێمى سوننه‌کان و هه‌رێمى شیعه‌یه، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م 3 هه‌رێمه له عێراقدا کارێکى ده‌ستکرد و نوێ نییه، به‌ڵکو بنه‌ڕه‌تى ده‌وڵه‌تى عێراقى ئێستا له‌و 3 بنه‌ڕه‌ته‌وه دروست بووه که‌له‌ئه‌نجامى کێشه‌ى موسڵ پێکهێنرا، هه‌ربۆیه نه‌ك ته‌نها خۆمان به‌ڵکو ئه‌مه‌ریکییه‌کانیش ئه‌وه ده‌زانن و له‌ڕۆژى 26 ى سێپته‌مبه‌رى 2007 دا ئه‌نجومه‌نى پیران له‌سه‌ر داواى سیناتۆر جۆزێڤ بایدن له‌ده‌نگدانێکدا به‌بڕیارێکى بێپابه‌ندبوو ده‌وڵه‌تى عێراقیان کرد به 3 هه‌رێمى فیدڕاڵه‌وه که به 75 ده‌نگ بۆ به‌ڵێ و ته‌نها 23 ده‌نگ بۆ نه‌خێر په‌سه‌ند کرا، به‌هه‌موو پێوانه‌یه‌ك ئه‌م بڕیاره ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که سنوور دانان له‌نێوان لایه‌نه به‌شداربووه‌کانى ململانێکه‌دا باشترین چاره‌سه‌ره بۆ دیموکراتیزه کردن و هێمن کردنه‌وه‌ى بارودۆخى ناو عیراق که له به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ك هه‌ر عێراقیه‌کاندایه به‌ڵکو له‌به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نى ده‌ره‌کیشدایه. ئه‌و 3 هه‌رێمه پێش
جه‌نگى جیهانى یه‌که‌م به‌شێوه‌یه‌ك ئارام بوون که په‌یوه‌ندى نێوانیان
زۆر توندوتۆڵ بووه و ته‌نانه‌ت شێخ مه‌حمودى نه‌مر بۆ شه‌ڕى بێگانه و
یارمه‌تى دانى عه‌ره‌به‌کان گه‌یشتۆته به‌سره، هه‌ربۆیه هه‌موو هه‌وڵێك
بۆ ئاسایى کردنه‌وه‌ى نێوانیان، پاراستنى مافه‌کانى هه‌رسێ لایه‌نه‌که‌یه
به که‌مه نه‌ته‌وه‌کانیشه‌وه. کاتێك له که‌رکوکدا تورکمان هه‌ستى کرد به‌وه‌ى که هێزى پێشمه‌رگه و ده‌سه‌ڵاتى سیاسى که نوێنه‌رایه‌تى گه‌لى کورد ده‌که‌ن دڵسۆزن بۆیان و مافه‌کانیان له تورکیا و عه‌ره‌به‌کان زیاتر ده‌پارێزن ناچار ده‌بن بۆ پاراستنى ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه په‌نا بۆ گه‌لى کورد ببه‌ن و خۆیان به دانیشتووى هه‌رێمى کوردستان بزانن نه‌ك له‌ترسى ده‌سه‌ڵاتى کوردى په‌نا به‌رن بۆ ده‌وڵه‌تى عێراق یان بۆ ده‌وڵه‌تێکى ده‌ره‌کى وه‌ك تورکیا، ڕاسته تورکیا به‌هۆى بوونى گه‌لى کورد له‌ده‌وڵه‌ته‌که‌ى خۆیدا و دانپێدانه‌نانیان، له‌دژى سه‌رهه‌ڵدانى هه‌رێمێکى به‌هێزى کوردى له عێراقیشدا کارده‌کات، به‌ڵام به نه‌بوونى بیانوویه‌کى به‌هیز ناتوانێت ئه‌و کاریگه‌ریه‌ى هه‌بێت، هه‌ربۆیه پێویسته هه‌نگاو له‌ئێمه‌وه ده‌ست پێ‌بکات بۆ ئاسایى کردنه‌وه‌ى خاکه‌که‌ى خۆمان و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازى نه‌که‌ین له‌نێوان کوردێك و عه‌ره‌بێکى ڕه‌سه‌ن و تورکمانێکدا که دانیشتووى شارى که‌رکوکن و یارمه‌تى هاورده‌کانیش بده‌ین که به‌توانایه‌کى باشه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌کانى خۆیان و چاویان تێرکه‌ین. نه‌بوونى سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکى کوردى له‌کۆندا بووه‌ته له‌ده‌ستدانى زۆر له به‌رژه‌وه‌ندى، به‌خاك و سامانه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یرێکى ئه‌م نه‌خشه‌یه بکه‌ین ده‌بینین له‌ماوه‌ى که‌متر له 100 ساڵ چیمان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام ئێستا خاوه‌نى ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تیشین و پێویسته ئه‌رکه‌کانمان به‌شێوه‌یه‌ك بێت که له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆماندا بێت. نه‌خشه‌ى کوردستان ساڵى 1895 كۆتایی | ||||