|
|
||||
![]() |
نامه‌یه‌کى کراوه به بۆنه‌ى
ساڵیادى |
|||
|
خالید عه‌لى فه‌ره‌ج |
||||
|
|
||||
|
بۆ ساڵیادى 32 ساڵه‌ى ئه‌و شۆڕشه‌تان لێ پیرۆز بێت که سه‌رکرده‌ى له پارتیزانیه‌وه گه‌یاندۆته سه‌رۆك کۆمار، ئه‌و شۆڕشه‌ى که له‌کاته سه‌خته‌کانى خه‌باتیشدا هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتن و ڕابه‌رایه‌تى کردنى گه‌لدا بووه، ئه‌و شۆڕشه‌ى که پێشمه‌رگه‌کانى به‌شێوه‌یه‌ك فێر کردووه که هه‌میشه گیانباز و خۆنه‌ویست بن، هه‌ربۆیه تروسکه‌ى هیواى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان بووه، ئه‌و شۆڕشه‌یش يه‌کێتى نيشتمانى کوردوستانه. زۆر به‌ڕێز مامه گیان ... به‌ڕێزانى سه‌رکردایه‌تى ... ئه‌ى ئه‌وانه‌ى که گیانبازیتان کردووه‌ته پیشه، ئه‌ى خۆڕاگر و چاونه‌ترسه‌کانى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان!
یادکردنه‌وه‌ى ئه‌م جاره‌ى شۆڕشى نوێ، نه‌ك ته‌نها به‌وه دڵخۆشکه‌ره که
چاکسازى دژى گه‌نده‌ڵى به‌رپاکراوه، به‌ڵکو پێشکه‌ووتوخوازانى
گه‌له‌که‌مان چاوه‌ڕێى هه‌نگاوى گه‌وره‌تریشتان لێ ده‌که‌ن له‌ڕێى ئه‌نجامى
کۆنگره‌وه و دڵنیایشین ئه‌وه ده‌بینین. یه‌که‌میان په‌یمان نوێ کردنه‌وه له‌سه‌ر ڕه‌وتى نیشتیمان په‌روه‌رێتى دڵسۆزانى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان به‌و گیانه خۆنه‌ویستییه‌ى سه‌رده‌مى شاخ و نه‌هێشتنى به‌رژه‌وه‌ندیه نزمه‌کان و تایبه‌ته‌کان له پێناوى نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵیدا.
دووه‌میش ئاشتبوونه‌وه‌یه‌کى سه‌رتاسه‌رى که له یه‌کێتى نیشتیمانى
کوردستانه‌وه ده‌ست پێده‌کات له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ى که
له ده‌ره‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمه‌که‌ماندا کار ده‌که‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش
خواست و هه‌وڵدانى ئاشتبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو تاك و چین و
لایه‌نه‌کانى سه‌ر مه‌یدانى کوردستان، به لایه‌نه تووندڕه‌وه‌کانیشه‌وه
که بوونه‌ته جێى سه‌رنجى ڕۆژانه‌مان، به‌و مه‌به‌سته‌ى که
بیانگه‌ڕێنینه‌وه باوه‌شى نیشتیمان و له‌ناو ڕیزه‌کانى گه‌لدا جێیان
بکه‌ینه‌وه. هه‌ر یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان بووه له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لدا، ده‌ستى برایه‌تى و ئاشتبوونه‌وه‌ى ڕاکێشاوه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى که که‌وتوونه‌ته داوى دوژمنانى گه‌له‌که‌مانه‌وه، به هه‌لپه‌رستان و ئه‌و لایه‌نگرانه‌یشه‌وه که دوور بوون له‌ڕه‌وتى ڕاستگۆیى له‌گه‌ڵ نیشتیمان‌دا، هه‌ر یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان بووه که له پێناوى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لدا هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى خۆیى به‌لاوه ناوه.
ده
بائه‌م جاره‌ش داواى گه‌ڕانه‌وه له‌و برا ئیسلامیانه‌ش بکه‌ین که
که‌وتوونه‌ته داوى بێگانه‌وه و ده‌ستى زوڵم و بێگانه‌یان پێگه‌یشتووه و
ئاژاوه‌یان کردۆته پیشه‌ى خۆیان، باهه‌وڵ بده‌ین ئه‌مجاره‌ش له خزمه‌تى
بێگانه و نامۆ به‌کۆمه‌ڵگاى کوردستانیان دوور بخه‌ینه‌وه.
کاریگه‌رى فاکته‌ره ده‌ره‌کیه‌کان له‌سه‌ر کوردستان ڕۆژ به ڕۆژ له
ڕه‌نگدانه‌وه‌دایه و ئێستاش قۆناغێکى گۆڕانکارى نوێ له ئارادایه، ساڵى
داهاتوو ئه‌م ڕه‌وته‌ى ئێستا ده‌یبینین، کراوه‌ته میژوو، با وه‌ك فرسه‌تێك
له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆماندا ئاقاره‌که‌ى بگۆڕین. له‌لایه‌کى تره‌وه یه‌کگرتنه‌وه‌ى لایه‌نه ئیسلامیه‌کان ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌نى کوردستاندا نه‌بێت ئه‌وا چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى خراپترى لێ ده‌کرێت، له کۆمه‌ڵگاى دیموکراتى و هه‌ڵبژاردندا نامه‌وێت نمونه‌ى حه‌ماس بێمنه‌وه به‌ڵام بزوتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان ناتوانن بیبه‌نه‌وه به‌و ڕاده‌یه‌ى که خه‌باتیان بۆ کردووه، به‌تایبه‌تى له‌پاش کۆچى دوایى ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌وه به‌خۆشحاڵییه‌وه هه‌وڵى یه‌کڕیزیان بۆ ده‌درێت. جا مامه گیان به‌ڕێزیشتان وه‌ك که‌سێکى به‌ئاگا و شاره‌زا، هه‌روه‌ك هه‌ڤاڵانى سه‌رکردایه‌تیش ئاگادرى ئه‌و هه‌وڵانه‌ن. لێره‌دا به‌م نامه‌یه مه‌به‌ستى خۆمم ئاشکرا کرد و هیوادارم جێى خۆى بگرێت، هه‌روه‌ك خۆم به دڵسۆزێك ده‌زانم و ئه‌وه‌م ده‌وێت که به‌ره‌و ڕۆژگارێکى ڕوون هه‌نگاو بنێین، ئه‌ویش له‌ڕێى گونجاوترین ڕێکخراوى ئه‌مڕۆى گه‌ل و نیشتیماندایه که یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌نده‌ى نه‌ماوه بۆ کاتى کۆنگره، به‌شدارى کردنى ئه‌م نامه‌یه‌ش به وه‌ڵام دانه‌وه و ڕوونکردنه‌وه له‌لایه‌ن نوسه‌رانى تریشه‌وه له‌سه‌ر ڕه‌وتى کۆمه‌ڵگا و به‌به‌شدارى کردنیان له‌وانه‌یه به‌ره‌و ئاقارێکى گونجاوتر هه‌نگاو بنێت. دوباره پیرۆزبایى له هه‌موو لایه‌ك ده‌که‌م و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم 1/6 بۆ من دوو جه‌ژنه ... ساڵیادى دامه‌زراندنى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و ساڵیادى چوونه کوشکى خێزانى خۆمه.
كۆتایی |
||||