|
نه‌ته‌وه‌ى کورد هه‌رله‌سه‌رتاى مێژووه‌وه له سه‌ر ئه‌م خاکه ژیاون که‌ناو ده‌برێت به کوردستان و گه‌لێکى بنه‌ڕه‌تى خاکه‌که‌یانن، ئه‌م ڕاستى‌یانه لاى هه‌مووان ڕوونه ته‌نانه‌ت به گه‌له سه‌رده‌سته‌کانیشه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ده‌وڵه‌مه‌ندى سه‌روه‌ت و سامانى نیشتیمانه‌که‌یانه‌وه، زۆر جار بێگانه‌کان چاویان تێبڕیوه و به‌تایبه‌تى گه‌لانى دراوسێیان له هه‌وڵى ئه‌وه‌یشدا بوون که له‌سه‌رخاکى خۆیان ده‌ریانپه‌ڕێنن و شوێنیان بگرنه‌وه هه‌ربۆیه له ووتار و به‌ڵگه‌نامه‌کانیاندا ژماره‌ى کورده‌کانیان شاردۆته‌وه، بگره له تورکیا زۆر له‌وه خراپتره و به تورکى شاخاوى ناویان ده‌به‌ن و زمانه‌که‌یان لێ قه‌ده‌غه کردوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لى کورد درێخى نه‌کردووه له‌گه‌ڵیاندا بۆ ته‌بایى و برایه‌تى به‌درێژایى مێژوو و به‌شدارى شۆڕش و ناخۆشى‌یه‌کانیانى کردووه. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى هۆکارى ئه‌م دژایه‌تى کردنه‌ى ئێستاى تورکیا ڕوونبکه‌ینه‌وه پێویسته له مێژووى په‌یوه‌ندیه‌کانیان بکۆڵینه‌وه.
گه‌لى تورك به‌هۆى شکستى‌یه‌وه له‌جه‌نگى جیهانى یه‌که‌مدا که بووه هۆى نه‌مانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى و له‌ترسى له‌ده‌ستدانى به‌شێکى تر‌ى میراتى عوسمانیه‌کان تووشى ده‌مارگیرى نه‌ته‌وه‌یى هاتن و ئه‌و ده‌مارگیریه‌ش ته‌نها له‌ناو خاکى تورکیا ده‌یانتوانى پیاده‌ى بکه‌ن، هه‌ربۆیه هه‌موو ده‌سه‌ڵاتى خۆیان بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه به‌توندى سه‌پاند به‌سه‌ر گه‌لانى ناو تورکیادا که له‌ناویاندا گه‌لى کورده به‌و ڕاده‌یه‌ى بوونیانى سڕیه‌وه.
ڕۆژنامه‌نوسى ئه‌ڵه‌مانى (هایکو فلوت ئاو) جارێك ده‌یه‌وێت مۆڵه‌تى سه‌ردانى ناوچه کوردنشینه‌کانى تورکیا وه‌ک په‌یامنێرێك له حکومه‌تى تورکیا وه‌ربگرێت. وه‌ڵامى ڕه‌سمى تورکیا ئه‌وه بوو که
( له‌به‌رئه‌وه‌ى ڕۆژنامه‌که‌یان له پاشکۆیه‌کى تایبه‌تدا سه‌باره‌ت به تورکیا ووشه‌ى کوردى به‌کارهێناوه و له کاتێکدا هیچ کوردێك له تورکیادا نییه، بۆیه ڕێگه‌ى پێ نادرێ که سه‌ردانى رۆژهه‌ڵاتى ئه‌نادۆڵ بکات. رۆژنامه‌نووسى ناوبراو ده‌ڵێ تورکه‌کان وا سه‌یرى ڕۆژهه‌ڵاتى تورکیا ده‌که‌ن که کوڵۆنییه‌ك بێت نه‌ك به‌شێك بێ له وو‌ڵاتى خۆیان که هه‌مان مافى به‌شه‌کانى تر‌ى تورکیاى هه‌بێت. (بنواڕه د.گوینته‌ر دێشنه‌ر- کورد گه‌لى له خشته‌براوى غه‌در لێ کراو ل88).
زۆرینه‌ى گه‌لى کورد یه‌کێك بوو له‌و گه‌لانه‌ى که له‌ناو ده‌وڵه‌تى
عوسمانی‌دا بوون و شۆڕشى ئازادیخوازى گه‌لانى وه‌ک ئه‌رمه‌ن و بولگار و
عه‌ره‌ب ته‌نانه‌ت تورکه چاکسازیخوازه‌کانیش کاریگه‌رى خۆیان له‌سه‌ر
ڕۆشنبیره کورده‌کان هه‌بووه و شۆڕشى 1905 ى ڕوسیاش واى کردبوو که جۆره
هاریکاریه‌ك له‌نێوان کورده نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و چاکخوازه تورکه‌کان و
ده‌ستوریه ئێرانیه‌کانشدا سه‌رهه‌ڵبدا و گه‌لى کورد توانى له قۆناغى
شۆڕشى هاوبه‌شدا له‌وده‌مه‌دا به‌چالاکى به‌شدار بێت، ڕۆشنبیره کورده‌کان
له ساڵى 1908دا کۆمه‌ڵه‌یه‌کیان پێك هێنا به‌ناوى جمعیه‌ى– ته‌عالی و
ته‌ره‌قى و پاشان چه‌ند چالاکیه‌کى تر‌ى پێشکه‌ووتوخوازانه‌یش، به‌ڵام لاوه
تورکه‌کان هه‌رله سه‌ره‌تاوه قاڵبوون به بیر‌و بۆچونى تورانى که
بیروبۆچونێکى ڕه‌گه‌زپه‌رستانه و فراوانخوازى توندڕه‌و بوون و خه‌وى
ئیمپڕاتۆریه‌تێکى گه‌وره‌یان لاهه‌بوو له‌سه‌ر حسابى گه‌لانى تر، هه‌ربه‌و
بیر‌و بۆچونه‌یشه‌وه سیاسه‌تى دوژمنایه‌تى گه‌لانى تریان ده‌کرد و گه‌لى
کوردیش یه‌کێك بوو له‌گه‌لانه. (بنواڕه جه‌لال تاله‌بانى – کردستان و
الحرکة القومیة الکردیة – طبعة ثانیة بیروت1971 – لاپه‌ڕه 93) هه‌رچه‌نده
ژماره‌ى دانیشتوانى گه‌لى کورد له تورکیا له دواى تورك دێت به‌ڵام ئه‌و
هه‌سته شۆفێنیه‌ى تورکه‌کان به‌هۆى شکسته‌که‌وه له‌گه‌شه کردندا بوو پاش
ئه‌وه‌ى که ئه‌وه‌نده‌ى نه‌ما زمان و نه‌ته‌وه‌ى تورکیش بکه‌وێته
لێواره‌وه، هه‌ربۆیه تورکه‌کان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ییان نیشان دا
که دانوسان له‌گه‌ڵ دوژمنه‌کانیاندا بکه‌ن که له هه‌رچوار لاوه
ده‌وریان دابوون، یۆنانیه‌کان له ڕۆژئاواوه ته‌نگیان پێهه‌ڵچنى بوو،
ئیتالیه‌کان به‌شى ڕۆژئاواى ئه‌نادۆڵیان داگیر کردبوو و فه‌ره‌نسیه‌کانیش
به درێژایى سنورى سوریایان داگیر کردبوو له ڕۆژهه‌ڵاتیشه‌وه
ئه‌رمه‌نیه‌کان ته‌نگیان پێهه‌ڵچنیبون، هاوپه‌یمانه‌کانیش هه‌موو
به‌شه‌کانى ئه‌وروپایان داگیر کرد به ئه‌سته‌نبوڵیشه‌وه، له‌ولایشه‌وه
پاپۆڕه شه‌ڕکه‌ره‌کانى به‌ریتانیا و یۆنان چوارده‌ورى ده‌ریاى ڕه‌شیان
دابوو، ئه‌وه‌نده‌ى پێ نه‌چوو ژماره‌ى هێزه بێگانه‌کانى سه‌ر خاکى تورکیا
گه‌یشته نزیکه‌ى 120000 و ترسێکى گه‌وره دروست کرد له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیى
تورکیا. (بنواڕه د.کمال مظهر احمد- اضواء على قضایا دولیة في الشرق الاوسط
– دار الحریة للطباعة 1978 ص 187).
به‌تایبه‌تى فه‌ره‌نسا زیاتر چاوى تێ‌بڕیبوو و قه‌رزه‌کانى له‌سه‌ر تورکیا گه‌یشته %63 ى هه‌موو قه‌رزه‌کانى ووڵاتانى تر، بگره کاریگه‌رى فه‌رهه‌نگى له‌سه‌ر ناوخۆى تورکیا په‌یدا کردبوو، ڕ‌ۆشنبیرى فه‌ره‌نسى به‌شێوه‌یه‌ك کاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر تورکه‌کان که زمانى فه‌ره‌نسى بوو به زمانى دووه‌م له ناو تورکیادا و له ناو ڕۆشنبیره‌کاندا به‌کارده‌هێنرا و بگره خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان له زمانى نه‌ته‌وه‌یى خۆیان زیاتر به‌کاریان ده‌هێنا، ئه‌مه له کاتێکدا که هه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى لاى هه‌ندێکیان هه‌ر له سه‌رده‌مى سیاسه‌تى عبدولحه‌میده پۆلیسیه‌که‌ى جارانیاندا بوو که هه‌موو ئیمپراتۆریه‌ته‌که‌یانى توندوتۆڵ ڕاگرتبوو و نه‌ده‌کرا له‌وه تێبگه‌ن که نه‌ته‌وه‌ى تورك به‌و شێوه‌یه داماو کراوه و هه‌ربۆیه هه‌ستى نه‌ته‌وه‌ییان هاژه‌ى ده‌هات، ئه‌وه‌ى له توانایشیاندا هه‌بوو ته‌نها له‌ناو خاکه‌که‌ى خۆیاندا بوو که ده‌سه‌ڵاتیان بوو به‌سه‌ر گه‌لى کورددا، له‌م ڕووه‌وه له‌برى ئه‌وه‌ى برایه‌تى دروست بکه‌ن که‌وتنه گیانى کورده‌کان و له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتنى که‌مالییه‌کاندا له‌ساڵى 1923دا له هه‌موو په‌یمانێکیان په‌شیمان بوونه‌وه که دابوویان به گه‌لى کورد و که‌وتنه دژایه‌تى کردنیان، کاتێك شۆڕشه‌که‌ى ساڵى 1925ى شێخ سه‌عیدى پیران سه‌رى هه‌ڵدا زۆر به‌دڕنده‌یى سه‌رکوتیان کرد و که‌وتنه هه‌وڵى ئه‌وه‌یش که دیموگرافى ناوچه کوردنشینه‌کان بگۆڕن.
پاشان له‌به‌ر بوونى کورد له عێراقیشدا و بوونى بیانوویه‌کى یاسایى له‌سه‌ر داگیرکردنى ولایه‌تى موسڵ له‌لایه‌ن ئینگلیزه‌وه و کێشه‌ى ویلایه‌تى موسڵیان کرده دارده‌ستیان له‌پێناوى گه‌ڕاننه‌وه‌ى بۆ سه‌ر تورکیا، (بنواڕه
دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى عێراق
) له‌مه‌شدا هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌یان کرد که گه‌لى کوردیان نه‌گرته خۆیان و ئه‌وه‌یشیان له‌ده‌ست چوو، هیچ کاتێك ئاماده نه‌بوون دانبنێن به مافه‌کانى گه‌لى کورددا و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژایه‌تى په‌یمانى سیڤه‌ریان کرد که ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى خراپى هه‌بوو بۆ خۆیشیان، ئه‌مه کرایه په‌روه‌رده کردنێك بۆ نه‌وه‌کانیان که گه‌لى کورد به تورکى چیایى ناو به‌رن، هه‌رچه‌نده دانیشتوانى ویلایه‌ته‌کانى ئاگرى، بنگوڵ، بتلیس، دیاربه‌کر، هه‌کارى، ماردین، سیرت و وان کوردن و زۆرینه پێك ده‌هێنن، به‌ڵام که‌مالیسته‌کان ئه‌و تێکشکانه‌ى تورك و عوسمانى‌یان کرده کڵاوێکى جه‌هه‌ننه‌مى بۆ سه‌رى ئه‌و گه‌لانه‌ى که تورك نه‌بوون. عه‌بدولعه‌زیز یاموڵکى له باره‌ى که‌مالیه‌کانه‌وه به‌رامبه‌ر به کورد نوسیویه‌تى ( تورکه‌کان له‌مه‌وپيش سرب، بولگار، گریك، ئه‌رمه‌ن و له‌زگییه‌کانیان تاڵان کردبوو و ده‌ستیان چوبووه خوێنى ئه‌و گه‌لانه، ئه‌مجاره بۆ له‌ناوبردنى بێ‌چه‌ند و چونى تێکڕاى گه‌لى کورد به‌پێى نه‌خشه‌یه‌کى دیاریکراو که‌وتونه‌ته خۆسازدان. (د.عه‌زیز شه‌مزینى - جوڵانه‌وه‌ى ڕزگاریى نیشتمانیى کوردستان. ل163).
مسته‌فا که‌مال و عیسمه‌ت ئینونو سیاسه‌تێکى ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ى ئه‌وتۆیان په‌یڕه‌و ده‌کرد که ئه‌ندام په‌ڕله‌مانى تورکیا یاکوب قه‌درى به‌م شێوه‌یه ده‌رى بڕیوه ( گڕى سوورى ئه‌و شه‌ڕانه کۆتایى مه‌سه‌له‌که نیه، به‌ڵکو سه‌ره‌تاى ده‌سپێکى خه‌باتى نێوان دوو ڕه‌گه‌زه: ڕه‌گه‌زى کورد که‌ئه‌وروپیه‌کان وه‌کو خۆیان به‌ئارى نه‌ژاد و ڕه‌گه‌زى تورك که به مه‌غۆل نه‌ژادى داده‌نێن). بنواڕه هه‌مان سه‌رچاوه - ل 166.
له ئه‌نجامى ئه‌و دڕنده‌ییه‌ى تورکه‌کان و خواستى سه‌ربه‌ستى له‌لاى گه‌لى کورد به‌تایبه‌تى که نه‌مانى عوسمانیه‌کان بووه هۆى له‌ده‌ستدانى شه‌رعیه‌تى ده‌وڵه‌ت له‌لاى موسوڵمانه‌کانیش.
ساڵى 1925 حیزبى ته‌عالى کورستان کرایه پێکهاته‌ى شۆڕشێکى به‌رفراوان و بڕیار وابوو له ڕۆژى نه‌ورۆزدا شۆڕش له سه‌رتاسه‌رى کوردستاندا هه‌ڵبگیرسێ، سه‌رکردایه‌تى شۆڕشه‌که که له جه‌نه‌ڕاڵ ئیحسان نورى پاشا و چه‌ند ئه‌فسه‌رێکى تر پێك هاتبوو وایان دانابوو که ئه‌گه‌ر شۆڕش تینى بۆ هات خێڵه چه‌کداره‌کان به‌سه‌ر چه‌ند ده‌سته‌یه‌کدا دابه‌ش بکه‌ن و ده‌ستبکه‌ن به شه‌ڕى پارتیزانى.
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ى پیلانى شۆڕش له ناوچه‌ى دیاربه‌کر که شێخ سه‌عید سه‌رکردایه‌تى ده‌کرد له دێى پیران له‌گه‌ڵ ژاندرمه تورکه‌کاندا به‌شه‌ڕ هاتن و پێکدادانى چه‌کدارانه ڕویدا‌و شۆڕش پێش کاتى دیاریکراو هه‌ڵگیرسا که بووه هۆى ئه‌وه‌ى نه‌توانرا له‌یه‌ک کاتدا شۆڕشه‌که به‌رپاببێ. ئه‌وه‌ش بوه هۆى ئه‌وه‌ى که تورکه‌کان چه‌ند ناوچه‌یه‌کى تریشیان کۆنترۆڵ کرد بۆ ڕێگرتن له شۆڕش. هه‌رچه‌نده سه‌رکردایه‌تى بزوتنه‌وه‌که نه‌یتوانى به‌ئاسانى خۆى بگه‌یه‌نێته ناوچه‌ى شۆڕش، به‌ڵام نه‌توانرا به‌ته‌واوى ڕێگرى لێ بکرێت و بڵێسه‌ى شۆڕش له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا هه‌موو ناوچه کوردیه‌کانى گرته‌وه.
|