|
|
||||
![]() |
بۆ کۆرپه‌ى جه‌رگم |
|||
|
خالید عه‌لى فه‌ره‌ج |
||||
|
کۆرپه‌که‌م ڕۆڵه گیان ناله‌بارى بارودۆخى من که گه‌له‌که‌ى تۆم واى لێکردم ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ بنوسم که تۆ و براکانت له‌پیناوى مندا باسکى شه‌ره‌فتان لێ هه‌ڵکردووه خه‌بات ده‌که‌ن هه‌واڵى منیش هه‌روه‌ك جاران وایه، بێ‌که‌س و بێ‌پشتیوانم به‌درێژایى مێژوو نه‌توانراوه هه‌نگاوێك بۆ باشتر کردنى ژیانم بنرێت، تۆیش یه‌کێکى له ڕۆڵه‌کانم و له‌گه‌ڵ ئه‌وانى تردا جیاوازیت نی‌یه، به‌تایبه‌تى له‌م کاته‌دا نازت زیاتر ده‌کێشم ده‌ست ده‌هێنم به‌سه‌رتا و هه‌ستى شۆڕشگێرانت له هه‌ناوى خۆم ده‌نێم. باووباپیرانت به چه‌ندین جۆر زمانى خه‌باتیان گۆڕیوه و چه‌ندین شێوه‌ى خه‌باتیان بۆ ڕزگارکردنى من کردووه به‌ڵام داگیرکه‌رانم له ئێوه به‌هێزترن و ته‌نها ئه‌م جاره له ژیانى خۆمدا و له به‌شێکى جه‌سته‌مدا به‌م کامه‌رانی‌یه‌ى ئێستا ده‌ژیم که تۆیش هه‌ستى پێ ده‌که‌یت و گله‌یى له دیموکراتیه پیاده کراوه‌که‌ى ده‌که‌یت، که ئه‌وه‌ش مافێکى خۆته ڕۆڵه گیان. به‌ڵام لێگه‌ڕێ با ده‌رگاى دڵى خۆمت بۆ بکه‌مه‌وه و باش گوێم لێ بگره، بیانووى ئه‌و دوژمنانه‌ى که تۆیان شپرزه کرد هه‌ر ئه‌وانه‌ن که 90 ساڵه من شپرزه ده‌که‌ن و ته‌نها ئێستا توانیومه هه‌ناسه‌یه‌ك هه‌ڵبکێشم و که‌مێك پشوو بده‌م به‌ڵام هه‌روازم لێ ناهێنن و ده‌یانه‌وێت نینۆکم نه‌بێت سه‌رى خۆم بخورێنم و هه‌ر ڕۆژه‌ى بیانوویه‌ك ده‌دۆزنه‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ژێر چه‌پۆك و ئامێزیان به‌ڵام ئێوه ووریاتر بن و ماوه مه‌ده‌ن و هیچ که‌لێنێك دروست مه‌که‌ن که ئه‌وان بتوانن بیکه‌نه فرسه‌تى شه‌یتانانه‌ى خۆیان بۆ ده‌ست خستنه ناوتان و دووبه‌ره‌کى بخه‌نه نێوانتان، هه‌موو بیانوویه‌کیان ببڕن و دان به‌خۆدا بنێن تا که‌مێك پشووى تر ده‌ده‌م و ده‌مهێننه ئاستى گه‌لانى تر و توانام ده‌بێت پشتیوانی‌تان بکه‌م، جا ئه‌و کاته سوێن بێت به‌و ناوه شیرینه‌م که کوردستانه ده‌بمه پشتیوانى هه‌رهه‌مووتان وه‌ك یه‌ك به‌بێ جیاوازى و سه‌رى هه‌مووتان ده‌نێم به سنگمه‌وه و به‌جوانترین شێوه په‌روه‌ده‌تان ده‌که‌م، لێم گه‌ڕێن با بوونم هه‌بێت جا ئه‌و کاته سوێند بێت به‌ناوى شیرینم به شیرى خۆم که له‌هه‌موو هاوشانه‌کانم خۆشتر و به‌تامتره و چاویان تێبڕیوم به ئاسووده‌ترین شێوه بتانژیه‌نم، بیانووى بێگانه‌کانم ببڕن و دان به‌خۆتاندا بگرن و مه‌بنه هۆى کولانه‌وه‌ى برینه‌کانم و هه‌رکه ساڕ‌ێژ بوون سوێند بیت ئه‌مه بکه‌مه لاپه‌ڕه‌یه‌کى ڕازاوه‌ى مێژوو و که هه‌رچه‌نده مێژوویه‌کى تاڵه به‌م هه‌ڵوێستانه‌تان شیرینى بکه‌م و وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆتان بنوسم. ناڕه‌زایى ده‌ربڕینتان با هه‌بێت به‌ڵام نه‌گاته ئه‌وه‌ى که زیانى بۆ جه‌سته‌م هه‌بێت، چونکه به‌و ناڕه‌زایى ده‌ربڕینانه‌تان دوژمن هێمن ده‌بێته‌وه و دوژمن ئه‌وه ده‌خوازێت که گله‌یتان له‌یه‌ك هه‌بێت و نه‌بنه پشتیوانى یه‌کتر، کاتێکیش بزانێت که ئازارى ئه‌م جاره‌ى ئێوه‌ش کراوه‌ته قوربانى جه‌سته‌ى من، لێتان ناگه‌ڕێت و بیانووى زیاتر ده‌گرێت، به‌ڵام دڵنیام که ئێوه له‌دڵسۆزیتان بۆ من دان به‌خۆتاندا ده‌گرن و به هه‌ڤاڵانى خۆشه‌ویستى په‌که‌که‌ش بڵێن که سه‌د جار سڵاویان لێ بێت و ئه‌و دان به‌خۆدا گرتنه‌یان له به‌رژه‌وه‌ندى باشورى جه‌سته‌مدا وه‌بیر ناچێت و با نه‌بنه بیانوویه‌کى پوچه‌ڵى دوژمن بۆ ده‌ستدرێژ کردنیان بۆ باشورى جه‌سته‌م، هه‌روه‌ها پێیان بڵێن که ئه‌گه‌ر بوونم سه‌لمێنرا سوێندیان بۆ ده‌خۆم به‌ناوى خۆم له‌سنگى خۆمیان ده‌گرم، ئه‌وانیش وه‌ك چۆن قه‌ڵاى خه‌بات و خاوه‌نى هه‌زاران شه‌هیدى سه‌نگه‌رن با شێوه‌ى خه‌باتیان بگۆڕن بۆ هه‌وڵى دیموکراتیزه کردن و با بتوانن ڕۆڵه‌ى سه‌رده‌سته‌کانیشیان فێر بکه‌ن که ته‌نها له دیموکراتیزه کردندا ده‌توانن ئامانجیان هه‌بێت و بچنه ڕیزى ده‌وڵه‌تانى ئه‌وروپاوه ئه‌و هه‌نگاوه نه‌ك ته‌نها بۆ تورکه‌کان باشه بۆ ڕۆڵه‌کانى منیش باشتره. ئه‌مانه داواى منن که نیشتمانى تۆم که دایکى تۆم و دڵنیاشم هه‌رچه‌نده ئێوه پارتێکى بچوکیش بن ده‌توانن هه‌ڵوێستى که‌ڵ ئاسا و مێژوویى بنوێنن هه‌ر بژین و سه‌رکه‌وتوو بن. له‌وه‌ش دڵنیابه حکومه‌تى هه‌رێم له‌پێناوى په‌روه‌رده کردنى ڕۆڵه‌کانمدا به یه‌ك چاو سه‌یرتان ده‌کات و هه‌رکاتێك ترس و بیانووى دوژمن و بێگانه‌کان نه‌ما دڵنه‌وایتان ده‌داته‌وه. منیش چه‌پکێ گوڵاڵه سوره‌ى خوێنى شه‌هیدان ده‌که‌مه دیارى بۆتان
دایکى خۆت کوردستان خالید عه‌لى فه‌ره‌ج له زمانى منه‌وه ئه‌م نامه‌یه‌ى پێ گه‌یاندویت | ||||