|
ئه‌و نزیك و دوور که‌وتنه‌وه‌یه له‌یه‌کتر له‌نێوان که‌سانى موسوڵمانه‌وه
ده‌ست پێده‌کات، که‌سانى موسوڵمان مه‌به‌ست له‌و که‌سه چالاکانه‌یه که
ڕه‌فتارى موسوڵمانانه‌یان هه‌بێت، له‌وانه‌وه ده‌ست پێده‌کات که نوێژ
ده‌که‌ن هه‌تا ئه‌وانه‌ى ئه‌رکه جیهادیه‌کانیش به‌جێ ده‌هێنن، ده‌نا
موسوڵمانیش هه‌یه ناچالاکه و ته‌نها له دایك و باوکێکى موسوڵمان له‌دایك
بووه، که‌واته ژماره‌و جۆرى موسوڵمانان بۆئه‌وانه‌ى مه‌به‌ستیانه له
کرداره‌وه پێوانه ده‌کرێت و به‌و پێیه‌ش که به‌شێکى گرنگى کۆمه‌ڵگان
کاریگه‌رى ته‌واویان ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو چین و توێژه‌کانى تریش، ئه‌مه
نه‌ك هه‌ر له‌کۆمه‌ڵگاى عه‌ره‌بیدا، به‌ڵکو ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر هه‌موو
ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌کانیشدا ده‌بێت.
به‌و پێیه‌ى که موسوڵمانى چالاك هه‌ر له‌زووه‌وه له‌ناو کۆمه‌ڵگاى
ئێمه‌شدا بوونێکى دیارى هه‌بووه و هه‌ندێ جار زیاد له پێویست ده‌ورى خۆیى
گێڕاوه که هانده‌رێکى ده‌ره‌کى له‌پشته‌وه بووه، هه‌ربۆیه ده‌بینین
ڕووبه‌ڕووى کێشه‌یه‌ك ده‌بینه‌وه که ناوه‌کى و ده‌ره‌کیه، ئێمه‌ى کورد
به‌شێکى دانه‌بڕاوى کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تین و هه‌روه‌ك پێگه‌یه‌کى گرنگى
ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پێکده‌هێنین، هه‌ربه‌و پێوانه‌یه‌ش ئامانجى
چه‌ندلایه‌نه‌ى سیاسه‌تى چالاك و ئابوورى چالاك و ئیسلامى چالاکین، هه‌ر
له سه‌رهه‌ڵدانى کۆمارى ئیسلامى ئێرانه‌وه هه‌تا ده‌گاته به پرد کردنى
ناوچه‌که‌مان بۆ خه‌باتکه‌رانى جیهادى به‌ره‌و ئه‌فغانستان تاده‌گاته
سه‌رهه‌ڵدانى توندڕه‌وى له‌ناوخۆماندا و کاردانه‌وه‌ى ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر
کوردستان، ئه‌مانه هه‌مووى فاکته‌رى به‌هێزى تێوه‌گلانى کۆمه‌ڵگاکه‌مانن
له‌و دیارده چالاکانه‌ى ئه‌مڕۆى جیهانگیرى، له‌لایه‌کى تریشه‌وه وه‌ك
جیۆپۆلۆتیکیش به‌شێکى دانه‌بڕاوین له‌و پێگانه‌ى که هه‌نگاوه‌کانى
جیهانگیرى و دژه‌کانى جیهانگیرى گوزه‌رى لێوه ده‌کات. زۆر جار ئه‌م
ووشه‌یه‌مان به‌ر گوێ ده‌که‌وێت جیهانگیرى، ئایا ماناى چییه؟ و چى
ده‌گه‌یه‌نێت؟ به‌تایبه‌تى له‌دواى نه‌مانى شه‌ڕى ساردى نێوان ڕۆژهه‌ڵات و
ڕۆژئاوا ئه‌م دوو واژه‌یه (ئیسلامى سیاسى و جیهانگیرى) زۆر جار دوباره و
چه‌ندباره له‌گه‌ڵ یه‌کدا هاتوون، ئایا چى ده‌یانبه‌ستێت به‌یه‌که‌وه؟
یان بۆ له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌کانه‌وه به‌و شێوه‌یه دژایه‌تى
ده‌کرێت؟ هه‌ربۆیه به‌پێویستم زانى لێره‌دا کورته‌یه‌کى لێ باس بکه‌م و
وه‌ك هه‌نگاوێکیش بۆ ئه‌و بابه‌ته له پیشه‌کیه‌کى کورته‌وه ده‌ست
پێده‌که‌م و به‌و هیوایه‌ى له‌سه‌ر هۆکارى دژایه‌تى کردنه‌که‌شى بدوێم.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕه‌وتى مرۆڤایه‌تى و هه‌نگاوه‌کانى به‌ره‌و ژیانێکى
باشتر بابه‌تى گرنگ و مشتومڕى نێوان هه‌موو هزرێك و بیروبۆچونێك بووه که
خواستى به‌ره‌و پێشچوونى مرۆڤایه‌تى هه‌بووه، هه‌موو ئه‌و بیروبۆچوون و
ئایینانه‌ش که سه‌ریان هه‌ڵداوه له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا له‌پێناوى
ئه‌وه‌دا هاتوونه‌ته گۆڕێ که ڕێکخه‌رى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه بن که
له‌نێوان مرۆڤ و مرۆڤ یان مرۆڤ و سروشتدا هه‌یه و بگره هه‌ندێ جار خۆیان
به خاوه‌نى ئه‌و ڕێکخستنه زانیوه، هه‌ر هه‌نگاوێکیش نرا بێت به‌ره‌و
باشترکردنى ئه‌و په‌یوه‌ندیانه ڕاسته‌وخۆ کراوه‌ته به‌ڵگه‌ى پته‌وى و
گه‌وره‌یى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى که هه‌نگاویان بۆ ناوه، به‌ڵام هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى مرۆڤایه‌تیه‌وه هه‌تا سه‌ده‌ى بیسته‌م
گۆڕانکاریه‌کان به‌ره‌و قۆناغى نوێ زۆر لاواز بووه و نه‌یتوانیوه بکرێته
هۆکارى یه‌کگرتنێکى پته‌وى ووزه‌ى مرۆڤایه‌تى، به‌ڵکو نه‌بوونى ئه‌و
یه‌کگرتنه و بوونى ململانێى نێوان جه‌مسه‌ره‌کان سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى
شه‌ڕو شۆڕى توند بوون که فاکته‌ریکى گرنگى پێشکه‌وتنى مرۆڤایه‌تى و
ته‌کنه‌لۆژیا بووه، به‌و پێیه‌ى له‌پێناوى وه‌ده‌ستخستنى هۆکارى
بردنه‌وه‌ى ململانێکان هه‌میشه له‌هه‌وڵى زیاتردا بوون، جا ئه‌و
بردنه‌وه‌یه، ئایا بردنه‌وه و سه‌رکه‌وتن بێت به‌سه‌ر سروشتدا یان
به‌سه‌ر مرۆڤى به‌رامبه‌ردا، که‌واته هه‌وڵى به‌رده‌وامى مرۆڤایه‌تى هه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه فاکته‌رى هێنانه ئاراى ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستان.
سه‌ده‌ى بیسته‌م به‌هۆى ئه‌نجامى دوو جه‌نگى جیهانى خوێناویه‌وه جۆره
تێڕمانێکى لاى زاناکان دروست کرد که هه‌موو به‌رهه‌مى مێشکى مرۆڤایه‌تى
له‌و پێناوه‌دا خسته گه‌ڕ، هێشتا جه‌نگى جیهانى دووه‌م ته‌واو نه‌بوو بوو
که یه‌که‌م بۆمبى ئه‌تۆمى به‌کارهێنرا، که
ڕه‌نگ بێت
ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕووى نه‌دایه کۆتایى شه‌ڕه‌که‌ش له‌و کاته‌دا نه‌بوایه،
له‌لایه‌کى تریشه‌وه پێویستیه‌کانى شه‌ڕ کارێکى واى کردبوو که سه‌رنجى
ئابوورى زانانى بۆ به‌رهه‌مى زیاتر و زۆر بوونى جۆرى به‌رهه‌م زیاد کرد
له‌ناوخۆ و به‌ره‌و ده‌ره‌وه، هه‌ر له‌و ده‌مه‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و تواناى
زیاتر نرا بۆ ده‌سه‌ڵات و هێزى زیاتر که‌بتوانن ده‌ستبگرن به‌سه‌ر
ئابووریه‌کى فراوانتر و بازاڕێکى چڕتر و ڕێگاکانى ئاسمانی‌دا، له‌ئاکامدا و
له‌سه‌ره‌تاى شه‌سته‌کانه‌وه بۆیه‌که‌م جار مرۆڤ هه‌نگاوى به‌ره‌و ئاسمان
ناو بۆیه‌که‌م جار مرۆڤ پێى نایه سه‌ر ئه‌و مانگه‌ى که پێش ئه‌وه ته‌نها
به بینین هه‌ستمان پێده‌کرد، ئه‌مه هه‌نگاوێکى گرنگى ململانێکانى نێوان
مرۆڤ بوو.
ململانێى نێوان به‌تواناکان چڕتر کرایه‌وه بۆ ده‌ستبه‌سه‌را گرتنى بوارێکى
زیاتر و که‌مکردنه‌وه‌ى ترسه ده‌ره‌کیه‌کان له‌سه‌ر خۆیان، هه‌روه‌ك
کرایه قۆناغێکى نوێ که زۆرترین ووزه‌ى مرۆڤایه‌تى خرایه گه‌ڕ بۆ
به‌ده‌ستهێنانى به‌رهه‌مه ماددیه‌کان، که ململانێکانى له ته‌نها خواستى
بردنه‌وه‌وه گۆڕى بۆ ململانێ له‌پێناو پێشکه‌وتنێك که زیاتر بیر له
خۆشگوزه‌رانى مرۆڤیش بکرێته‌وه، ئه‌و خۆشگوزه‌رانیه له پێشکه‌وتنى
ئابوورى و ته‌کنه‌لۆژیاوه ده‌ستى پێ‌کرد، که پێویستى به‌گه‌شه کردنى
ئابوورییه ناوخۆییه‌کان ده‌کات و هه‌نگاو نانێکیش بێت بۆ توانایه‌ك که
هه‌ستى به پێویست بوونى تێکه‌ڵ کردن و تێکڕاکردنى هه‌موو به‌شه
جیاجیاکانى ئابوورى جیهان کرد، لێره‌وه ووشه‌ى جیهانگیرى
Globalization
سه‌رى هه‌ڵدا و به‌رگوێ که‌وت، که‌واته جیهانگیرى (العولمة)
به‌ماناى تێكڕاكردنێكى هه‌موو به‌شه جیاجیاكانى به‌رهه‌مهێنانى جیهان دێت
كه ئه‌گه‌رى سنوور دانانى تیا نه‌هێشتوه‌ته‌وه و هیچ لایه‌نێکیش ناتوانێت
به‌ته‌واوى سه‌روه‌رى خۆى بپارێزێت به‌هۆى ئه‌و تێکه‌ڵبوونه‌وه که
ده‌بنه ته‌واوکه‌رى یه‌کتر و له‌پێناوى پێشکه‌وتنى کۆمه‌ڵگاى
مرۆڤایه‌تیدا، ئه‌گه‌ر بارى ئابوورى ئه‌و پێشكه‌وتنه بخه‌یته ژێر
لێكۆڵینه‌وه به‌شێكى دانه‌بڕاوو و گرنگى به‌ره‌و باشتر كردنه‌كه‌یه و بۆ
به‌هێز كردنیشى پێویستى به كۆكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له‌نێوان هه‌موو
به‌رهه‌م هێنه‌ره سه‌ركه‌وتووه‌كانى به‌شى ئابوورى، تا له کورترین کاتدا
و به هه‌رزانترین تێچوون و باشترین جۆرى به‌رهه‌م له کارگه‌کانیاندا
ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن، هه‌روه‌ك بتوانن زۆرترین پێویستى بازاڕه‌کان
پڕبکه‌نه‌وه له‌پێویستیه‌کانى ژیان و باشترکردنى ته‌ندروستى که ئه‌وه‌ش
له‌پێناوى به‌ره‌و باشتر کردنى ژیانى مرۆڤه.
به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه زیاتر ماوه ده‌داته ده‌ست به‌تواناکان له‌بوارى
ئابوورى و زانست و ته‌کنه‌لۆژیا که ڕه‌وتى مرۆڤایه‌تیان ده‌درێته ده‌ست،
ته‌نانه‌ت له‌ناو خودى ده‌وڵه‌تیکدا که‌سانى شاره‌زا و خوینه‌وار ده‌کرێنه
شایسته‌ترینى ده‌ستى کار و هه‌ر ئه‌و شاره‌زایانه ده‌کرێ بڕیارده‌رى
ئابوورى و سیاسى ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت بن، لێره‌یشه‌وه ده‌گه‌ینه
ئه‌و خاڵه‌ى كه یه‌ك هێزى گه‌وره‌ى ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌نى گه‌وره‌ترین
به‌رهه‌م به‌بێ سانسۆر خۆى ده‌گه‌یه‌نێته هه‌موو کون و قوژبنێکى سه‌رزه‌وى
و ده‌نگى به‌تواناکانى مرۆڤایه‌تى کاریگه‌رى له‌سه‌ر بێتواناکانیش ده‌بێت،
هه‌ربۆیه وه‌ك قۆناغى یه‌که‌م له‌سه‌ره‌تاوه ده‌بینین ناهاوسه‌نگیه‌کیش
سه‌رهه‌ڵده‌دا ئه‌وه‌ش به‌پێى توانا و شاره‌زاییه‌وه ڕه‌نگده‌گرێت چ له
ئاستى جوگرافیایى یان له‌سه‌ر ئاستى کلتورى، له‌و پێناوه‌یشدا پێویسته
شێوه‌ى به‌کارهێنانى به‌رهه‌مه‌کان بگاته ده‌ست به‌کاربه‌ر له
هه‌رشوێنێکدا بن، هه‌روه‌ك ده‌بێته قوتابخانه‌یه‌کى هه‌مه‌لایه‌نى ئابوورى
و ته‌کنه‌لۆژیا که له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ندێ له کلتورى به‌رهه‌مهێنه‌ر وه‌ك
دیارده‌یه‌کى نوێ ده‌گه‌یه‌نێته بازاڕه جیاجیاکانه‌وه.
له‌و ڕووه‌یشه‌وه پێویستى به ئازادى گوزه‌رکردن و ئازادى به‌کار هێنان
هه‌یه که‌مه‌رجێکى بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کانه و له‌پێناو به‌ره‌و
گه‌شه‌کردنێکى زیاتردا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌گه‌ر ڕێگرێك هه‌بێت
پێویسته نه‌مێنێت، زۆر جار ئه‌و ڕێگریه له‌هه‌ستێکى هزریه‌وه
سه‌رهه‌ڵده‌دا که هه‌ستى نه‌ویستنه به تێکه‌ڵبوونى کلتورى کۆمه‌ڵگاکان
به‌و مه‌به‌سته‌ى نزیکبوونه‌وه‌یه‌کى رۆشنبیرى کۆمه‌ڵگا جیاوازیه‌کانه
له‌یه‌کتر و سنوور شکاندنى ئه‌و خاڵانه‌یه که له‌کلتورێکى تایبه‌تدا
ڕێگه‌پێنه‌دراوه، بۆ نموونه کلتورى تێکه‌ڵبوونى کچان و کوڕان له
کۆمه‌ڵگاى ڕۆژئاوادا ناگونجێت له‌گه‌ڵ کلتورى ئه‌و ووڵاتانه‌ى که
په‌یڕه‌وى کلتورێکى ئیسلامى ده‌که‌ن، به‌رهه‌مه نوێکانى ڕۆژئاوا وه‌کو
ئینته‌رنێت و موسیك و فیلمه‌کانى هۆڵیوودى ئه‌مه‌ریکى له‌ناو گه‌نجه‌کانى
کۆمه‌ڵگاکانى تردا که به ئاسانتر ده‌گاته ده‌ستیان کێشه‌ى کلتورى بۆ زۆر
له‌و کۆمه‌ڵگایانه ده‌نێته‌وه که‌ده‌بێته هۆى تێکدانى ئه‌و ڕه‌وته‌ى که
سه‌دان ساڵه تێیدا په‌روه‌رده کراون، هه‌ربۆیه ده‌بینین دژایه‌تى کردنى
هۆکارى ئه‌و تێکچوونه کلتوریه ده‌بێته کارێکى ڕۆژانه‌ى ناو ئه‌و
کۆمه‌ڵگایانه که ڕه‌نگ بێت ماوه‌یه‌کى زۆر بکێشێت و له‌ئه‌نجامى
ئه‌وه‌شدا هه‌ڵوێستى سیاسى و ڕ‌ۆشنبیرى سه‌رهه‌ڵده‌دا بۆ هه‌موو هه‌نگاوێکى
نوێکارى سه‌رنجى له‌سه‌ر دروست ده‌بێت و له‌سه‌رتاوه دژایه‌تى ده‌که‌ن،
له‌لایه‌کى تره‌وه به‌ناڕه‌وا دانانى ده‌سه‌ڵاتى ئابووریش هانده‌رى ئه‌و
دژایه‌تى کردنه ده‌بێت، بۆ نموونه سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى
ده‌سه‌ڵاتێکى ڕه‌هاى دراوه‌تێ که ته‌نها به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتداره
زلهێزه‌کانه‌وه‌یه بیانووى ئه‌وه‌ش هه‌ر ئابووریه‌که‌یه.
هه‌رچه‌نده دیارده‌ى جیهانگیرى لایه‌نى سوودبه‌خش و زیانبه‌خشى هه‌یه،
به‌ڵام لایه‌نه سوودبه‌خشه‌کانى له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕه‌وتێکى مرۆڤایه‌تییه
له‌کۆتاییدا زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر لایه‌نه سلبیه‌که‌دا، قه‌ره‌بووى لایه‌نه
زیانبه‌خشه‌که‌ش له‌ڕووى ئابووریه‌وه ده‌درێته‌وه، کاتێك که‌بێکارى
ده‌بێته دیارده‌یه‌کى ئه‌م قۆناغه زیاده‌ى به‌رهه‌م تواناى قه‌ره‌بوو
کردنه‌وه‌ى ده‌بیت و ئه‌و کێشه‌یه ناهێڵێت، ته‌نها کێشه‌یه‌ك بێته
به‌رده‌م ئه‌م دیارده‌یه لایه‌نى هزر و کلتوریه وه‌کو باسمان کرد،
له‌لایه‌کى تره‌وه ساغ کردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م و كۆكردنه‌وه‌ى کارگه‌و
بواره‌کانى تر‌ى ئابوورى خۆى له خۆیدا بازارێكى هێمن و ئاسایشى پێویسته،
هه‌ربۆیه سه‌قامگیرى ئه‌و ناوچانه‌ى پێویسته که ده‌بنه بازاڕ و شوێنى
که‌ره‌سه خاوه‌کان، ئه‌م پاراستنى سه‌قامگیریه‌ش ده‌بێته ئه‌رکى
به‌رهه‌مهێنه‌رانى ته‌کنه‌لۆژیا نوێکان، که‌ئه‌مه‌ش له‌به‌ر فراوانى پێگه‌ى
ئه‌و بوارانه پێویست به بوونى پاکانه‌یه‌کى هزرى ده‌کات.
له‌م ڕووه‌یشه‌وه و بوارى دیموكراتیزه کردنى ناوچه‌که و هاوسه‌نگى
له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كانى گۆى زه‌ویدا هه‌نگاوى گه‌وره‌ى بۆ ده‌نرێت
که‌بابه‌تێکى گرنگى ئه‌و پاکانه‌یه ده‌بێت که سه‌رده‌مى جیهانگیرى
ده‌یخوازێت، له‌مه‌یشدا دیسانه‌وه ئه‌گه‌ر ڕێگرى بۆ دروست ببێت پێویسته
لاببرێت.
ڕزگار كردنى كوه‌یت و لابردنى ڕ‌ژێمى عێراق و تاڵه‌بانه‌کان له ئه‌فغانستان
نمونه‌یه‌کى ئه‌م ڕاستیه‌ن و سه‌ره‌تایه‌ك بوو و ڕه‌نگه له هه‌ر شوێنێكى
سه‌ر زه‌ویدا ڕێگرێكى به‌و شێوه‌یه هه‌بێت دواڕۆژى له‌و ووڵاتانه باشتر
نه‌بێت.
خاڵێكى گرنگى تر‌ى ده‌ستپێكه‌ر و سه‌ره‌تاى جیهانگیرى جگه له‌و هۆکاره‌ى
که‌باسمان کرد، ژماره‌ى دانیشتووانى سه‌ر زه‌ویه که ڕۆژ به ڕۆژ له زیاد
بووندایه، ئه‌مه‌ش فاکته‌رێکى جیهانگیریه و له سه‌رهه‌ڵدانى هۆکاره‌کانى
خۆشگوزه‌رانیه‌وه به‌شێوه‌یه‌کى هه‌ڵچوو سه‌رى هه‌ڵداوه، که به‌ره‌و
پێشچوونى ته‌کنه‌لۆژیاى پزیشکى و به‌رهه‌م هێنانى خۆراکى باشتر و شوێنى
نیشته‌جێى و خانووبه‌ره و تواناى زیاترى یارمه‌تى دانى ده‌وڵه‌ت و که‌سانى
هه‌ژار هۆکارى گرنگى ئه‌و زیاد بوونه‌ن، له‌مه‌یشه‌وه ئه‌گه‌رى پێویستیه‌ك
لاى زانایان دروست بووه بۆ ئاڵته‌رناتیڤى ئه‌و زیاد بوونه، یه‌ده‌كى گۆى
زه‌ویش ته‌نها له گالاكسیى و ده‌ره‌وه‌ى زه‌ویدایه، ئه‌گه‌ر ئه‌م زیاد
بوونى دانیشتووانه كه له‌ماوه‌ى 50 ساڵى ڕابوردوودا ڕووى داوه بكرێته
پێوانه‌یه‌ك بۆ زیادبوونى ژماره‌ى دانیشتوانى مرۆڤى سه‌ر زه‌وى و ئه‌و
پرسیاره له‌خۆمان بكه‌ین، که ئایا له 300 ساڵى داهاتوودا چۆن ده‌یبینین؟
وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره سه‌رسوڕ هێنه‌ر ده‌بێت، هه‌ربۆیه پێویستى به
توانایه‌کى ئه‌وتۆ هه‌یه که چاره‌سه‌رى بۆ دابنێت، که ته‌نها له‌ڕێى
فراوان کردنى شوینى گونجاوى ژیاندایه بۆ مرۆڤایه‌تى.
ئه‌مه‌یش به‌شێکى دانه‌بڕاوى هۆکارى یه‌که‌مه له‌جیاوازى کلتوردا، ده‌کرێت
چاره‌سه‌ر لاى هه‌ندێك بدرێته ده‌ست که‌مکردنه‌وه‌ى مناڵ و زاوزێ و لاى
هه‌ندێکیش بدرێته ده‌ست په‌روه‌دگار، به‌ڵام ئه‌مانه وه‌ڵامى بێهێزن و
له‌ماوه‌یه‌کى کورت‌دا له‌خانه‌ى به‌جدى گرتنه‌وه ده‌رده‌چن، له ڕاستیدا
بوونى هه‌ساره‌یه‌كى هاوشێوه‌ى زه‌وى بۆ گوێزانه‌وه‌ى زیاده‌ى مرۆڤ
گومانێكى گرنگى جیهانگیریه و هه‌ربۆیه پێویستى به وه‌ڵام دانه‌وه
هه‌یه و ئه‌و وه‌ڵامه‌یش لاى لێزان و به‌تواناكانى بواره جیاجیاكانى
ئابوورى و زانست و ته‌كنه‌لۆژیایه.
له‌مڕوانگانه‌وه ده‌بینین بیروبۆچوون و کلتورى کۆمه‌ڵگا پردێکى نێوان
چه‌ند ڕێگایه‌کى په‌یوه‌ندى نێوان مرۆڤى دوارۆژه و ڕۆشنبیركردنى مرۆڤ له
هه‌ردوو ئاستى به‌رهه‌مهێنان و به‌كارهێناندا و په‌یوه‌ست ده‌کرێن
به‌یه‌کتره‌وه.
له ده‌وڵه‌تێکى وه‌ك ئیماراتى عه‌ره‌بیدا ئه‌م په‌یوه‌ستی کردنه
به‌ئاشکرا ده‌بینین، ده‌وڵه‌تى ئیمارات وه‌کو کۆمه‌ڵگا کلتورێکى
ئیسلامیانه‌ى ته‌واویان هه‌یه و ته‌نانه‌ت ئه‌و میوانانه‌ى که بۆ سه‌ردان
ده‌چنه ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌وه کاریگه‌رى کۆمه‌ڵگا پێیانه‌وه ده‌رده‌که‌وێت،
من خۆم حه‌وت مانگ له‌وێ ژیاوم بۆیه ده‌یکه‌مه نموونه، وه‌کو کلتورێکى
ئیسلامى هه‌موویان نوێژ ده‌که‌ن و هه‌ر هه‌مووشیان ڕازین به کلتورى
ئیسلامى و پیاده‌شى ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو دیارده‌یه‌کى
ته‌کنه‌لۆژیا له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا به‌دى ده‌کرێت و رۆژانه دیارده‌ى نوێ و
ئابووریه‌کى بێگانه ڕوو ده‌کاته ئه‌و ده‌وڵه‌ته، هه‌روه‌ك کراوه‌ته
پێگه‌یه‌کى نوێخوازى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کلتورى
ئیسلامى زۆر جار ڕووبه‌ڕووى کلتورى بێگانه ده‌بێته‌وه و به‌ئاشکرا
له‌لایه‌ن مواتنه‌کانه‌وه دژایه‌تى ده‌کرێت له‌هه‌مان کاتدا هه‌ست
به‌تێکه‌ڵ بوونى زۆر له‌و مواتنانه ده‌کرێت به کلتورى جیاوازه‌وه و پێم
وایه ڕۆژ به‌دواى ڕۆژ ئه‌و تێکه‌ڵبوونه له‌زیاد بووندایه، ئه‌مه‌یش وا
ده‌گه‌یه‌نێت که له‌ئه‌نجامدا کاریگه‌رى له‌سه‌ر کلتورى ناوخۆ هه‌بێت،
به‌تایبه‌تى که زۆرینه‌ى مواتنه‌کان به‌باشى زمانى ئینگلیزى ده‌زانن و
ڕۆژانه ئینته‌رنێت و بواره جیاجیاکانى په‌یوه‌ندى به‌کار ده‌هێنن.
به‌كارهێنانى هه‌موو ئامێر و پێویستیه‌كى ڕۆژانه به‌دڵنیایه‌وه پێویستى
به شاره‌زایى و كه‌سانى لێزان هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڵاوكردنه‌وه‌ى
ته‌كنه‌لۆژیا پابه‌ندى بڵاوبونه‌وه‌ى تواناى به‌كارهێنانه‌كه‌یه‌تى كه
ئاسانكارى بۆ ڕۆشنبیر كردن ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌رى ئه‌و
ته‌كنه‌لۆژیایه‌ى كه ده‌گوێزرێته‌وه ئه‌وه‌یش ته‌نها ڕۆشنبیریى ئه‌و
ووڵاته‌یه كه به‌رهه‌م هێنه‌ره و واته گه‌وره‌ترین هێزى ئابوورى
گه‌وره‌ترین هه‌وڵى به‌رفراوانكردنى ڕۆشنبیریه‌كه‌ى خۆى ده‌داو له‌هه‌مان
كاتدا شارستانیه‌ت و عادات و ته‌قالیدى ئه‌و كۆمه‌ڵگایه به‌شێوه‌یه‌كى
ئۆتۆماتیك ده‌گوێزرێته‌وه، تا ده‌گاته قۆناغێك که چیتر هه‌ست به‌شتى نوێ
ناکرێت و هه‌موو کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى وه‌ك یه‌ك کۆمه‌ڵگا ده‌رده‌که‌ون،
ئه‌وه‌ش کاتێك ڕوو ده‌دات که پێویستى بوونى شتومه‌که‌کان خواستى دژایه‌تى
کردنى بسڕێته‌وه.
كه‌واته بوونى بازارێكى ئارام و وه‌رگرى ڕ‌ۆشنبیرى به‌رهه‌مهێنه‌ر
پێشكه‌وتنى خێراترى پێوه‌یه‌وه و شوێنێكى ده‌وڵه‌مه‌ند و گرنگى ئابووریش
خواستى زیاترى له‌سه‌ره هه‌ربۆیه ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست به‌هۆى
ده‌وڵه‌مه‌ندى و فراوانى بازاره‌که‌یه‌وه گرنگى خۆى هه‌یه له ئاستى
جیهانگیریدا و بوونى کلتورى ئیسلامیش که له‌هه‌موو ڕوویه‌که‌وه له‌گه‌ڵ
کلتورى ڕۆژئاوادا جیاوازى هه‌یه ده‌بێته هۆکارى سه‌ره‌کى به‌یه‌کدا دانى
دوو کلتور و به‌گژا چوونه‌وه‌ى ئه‌و نوێکاریانه‌ى که سه‌رده‌مى جیهانگیرى
له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یهێنێت، گرنگه ئه‌وه‌ش باس بکه‌ین که کلتورى هێنراو
ته‌نها ئه‌و لایه‌نانه ناگرێته‌وه که باس له به‌کارهێنانى
ته‌کنه‌لۆژیاکه‌وه ده‌کات، به‌ڵکو به‌هۆى فراوان کردن و فره‌چه‌شنى
ده‌رگاکانه‌وه جۆره‌ها کلتورى نه‌گونجاویش به‌کۆمه‌ڵگا خۆى ده‌کات
به‌ژووردا و ده‌بێته هۆى سه‌رهه‌ڵدانى کێشه‌کان، لێره‌وه گرنگى
په‌روه‌رده کردنى کۆمه‌ڵگا ده‌رده‌که‌وێت بۆ وه‌رگرتنى لایه‌نه
گونجاوه‌کان و دوورخستنه‌وه‌ى نه‌گونجاوه‌کان.
ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت که كاتێك كۆمه‌ڵگایه‌ك له‌ڕووى ڕ‌ۆشنبیرى و
كۆمه‌ڵایه‌تى و شارستانێتیه‌وه كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌بوو بێگومان گه‌لێكى
جیاواز له‌جاران به هه‌ستێكى جیاوازه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ژیانى
ڕۆژانه‌دا ده‌كه‌ن و زۆر ووردتر و به‌ژیرانه‌تر كار‌و بارى ده‌سه‌ڵات و
كۆمه‌ڵگا هه‌ڵده‌سه‌نگێنن هه‌ربۆیه زووتر هه‌ست به كه‌مته‌رخه‌میه‌كانى
ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن و بزووتنه‌وه‌ى لاوان و جه‌ماوه‌رى زۆر به خێرایى
ته‌شه‌نه ده‌کات، بوونى پاکانه‌ى گونجاویش یاریده‌ده‌رى گه‌وره‌ى ئه‌و
بزووتنه‌وانه ده‌بیت، هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتى ئابووریه هاورده نوێکه
له‌پێناو خۆگونجاندا ده‌ورێکى باڵا ده‌بینێت له هاوکارى و په‌یوه‌ندى و
په‌یمان به‌ستنه‌وه به کۆمه‌ڵگاکانه‌وه به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه
ناگه‌یه‌نێت که بتوانێت له ماوه‌یه‌کى کورت‌دا ئه‌و گونجاندنه بێنێته
ئاراوه، هه‌ربۆیه ده‌بینین له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى
تێکه‌ڵبوونه‌که‌وه کێشه مرۆییه‌کان ڕوو له زیاد بوون ده‌چێت، به‌ڵام
به‌هۆى پیویستیه‌کانى قۆناغه‌که و ڕه‌وتى کۆمه‌ڵگا شانبه‌شانى ڕه‌وتى
مرۆڤایه‌تى سه‌رئه‌نجام خواستى گه‌شه‌کردن و له‌گه‌ڵدا ڕۆیشتنى دونیاى
سه‌رده‌م کۆمه‌ڵگا ناچار ده‌کات به‌ره‌و هه‌وڵى خۆڕۆشنبیر کردن هه‌نگاو
بنێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که‌سانى لێزانى کۆمه‌ڵگاش هه‌نگاوى زیاتریان
به‌رده‌که‌وێت، خواستى گۆڕان به‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتى ته‌قنۆقرات و دیموكرات
گه‌شه ده‌كات.
هه‌ربۆیه هه‌موو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه پێویست ده‌کات له‌ئه‌نجامدا خۆیان
بگونجێنن، له‌م ڕووه‌یشه‌وه ده‌سه‌ڵاتى هاورده تێکه‌ڵ به ده‌سه‌ڵاتى
ناخۆ ده‌بێت و ناچار ده‌بێت له‌پێناوى به‌رژه‌وه‌ندیه‌کاندا پشتیوانى
ته‌واوى ئه‌و قۆناغه بکات، ئه‌و قۆناغه‌یش به قۆناغێكى گرنگ و جدى
به‌ره‌و باشترکردنى مرۆڤایه‌تى هه‌نگاو ده‌نێت. هه‌موو ئه‌وانه‌ى باسمان
كرد ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه له پێناوى به‌ره‌وباشتر كردنى
ژیاندا پێویسته ته‌كنه‌لۆژیا پێشبكه‌وێت و بۆ ئه‌وه‌یش یه‌كگرتنێك ئه‌بێ
هه‌بێت كه ئه‌نجامه‌كه‌ى ئارامى ناو گه‌لان ده‌خوازێت به‌ره‌و
كۆمه‌ڵگایه‌كى ته‌قنۆقراتى دیمو‌كراتى به‌كارهێنه‌رى ئامێرى پێشكه‌وتوو و
پاشان وه‌ك گه‌شه کردنى هۆکارى په‌یوه‌ندى كردنیش وه‌ك ته‌له‌فۆن و
ته‌له‌فزیۆن و سه‌ته‌لایت و ئینته‌رنێت و هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى كه
كۆمه‌ڵگا پێویستى پێیه‌تى ماوه‌یه‌كى كورتتر له‌وه‌ى كه چاوه‌ڕێمان ده‌كرد
ده‌گاته هه‌موو لایه‌ك.
كۆتایی به‌شى پێنجه‌م
به‌شى یه‌که‌م
به‌شى دووه‌م
به‌شى سێیه‌م
به‌شى چواره‌م
به‌شى شه‌شه‌م
|