|
له کاتى ده‌رکه‌وتنى ئه‌نجامدا ئه‌و جیاوازییانه زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه،
به‌ڵام کاتێك ئه‌نجام ده‌رکه‌وت کار له کار ترازاوه و ناتوانرێت
ڕووداوه‌کان بگه‌ڕێنرێته‌وه، هه‌ربۆیه گرنگه که‌سانى پێشبین و به
ئه‌زمون هه‌ڵسه‌نگاندنى وورد بکه‌ن له‌سه‌ر تێڕوانینه‌کانى لایه‌نه
چالاکه‌کان و کۆمه‌ڵگا به‌ئاگا بهێننه‌وه له ئه‌نجامى خراپ و چاوه‌ڕوان
نه‌کراو، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته ئازادى بیروڕا ده‌ربڕین هه‌بێت که ده‌سه‌ڵات
به‌رپرسى سه‌ره‌کى ئه‌م هه‌نگاوه‌یه.
وه‌ك له به‌شى دووه‌مدا باسمان کرد، هه‌ندێ له‌و توندڕه‌وانه له‌پیناوى
ڕابوونى ئیسلامی‌دا و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شه‌رعیه‌تى ده‌سه‌ڵات بۆ سه‌رده‌مى
پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و هه‌موو پێشکه‌وتنێکیش که کۆن بوونى نییه و ئێستا له
ئارادایه ڕه‌تى ده‌که‌نه‌وه، له‌و پێناوه‌یشدا هه‌موو ئه‌نجامێك به
ڕه‌وا ده‌بینن و دیوه نێگه‌تیڤه‌که‌ى ده‌شارنه‌وه له‌پێناوى پیاده‌کردنى
بۆچوون و مه‌به‌سته‌کانیاندا، هه‌ربۆیه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر هه‌موو
ڕێگایه‌ك و پاکانه‌یشى بۆ ده‌هێننه‌وه، لێره‌وه کێشه‌یه‌ك سه‌ر هه‌ڵده‌دا
که ده‌ست تێوه‌ردانى ده‌ره‌کى و لایه‌نه هه‌لپه‌رسته‌کانى ناوخۆیه که
بۆ سه‌رنجڕاکێشانى کۆمه‌ڵگا و ژماره‌یه‌کى زیاترى لایه‌نگران ئه‌و گروپه
ئیسلامیانه به‌کار ده‌هێنن، یان هه‌ر خۆیان گروپێکى به‌رژه‌وه‌ند په‌رستى
خۆیان داده‌مه‌زرێنن و ناوێکى ئیسلامى به‌قه‌دا ده‌دورن، ئه‌مه‌ش کێشه‌ى
چه‌واشه‌کردن دروست ده‌کات له‌ناو کۆمه‌ڵگادا، چونکه ڕه‌وتى ئیسلامى وه‌ك
له سه‌ره‌تاوه باسمان کرد، له ئه‌نجامى نه‌مانى شه‌رعیه‌تى ده‌سه‌ڵاتدا
سه‌رهه‌ڵده‌دا و په‌یوه‌سته به به‌شه‌رعى کردنى کۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات،
کاتێك له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ڕوانگه‌یه‌وه ڕێکخراوێکى چالاکى ئایینى
سه‌رهه‌ڵبدا، پێناسه‌ى ڕێکخراوێکى ئیسلامى بۆ ناگونجێت، ته‌نها
لایه‌نگره‌کانیه‌تى که بیانوو ده‌هێننه‌وه بۆ به‌شه‌رعى کردنى
ڕێکخراوه‌که‌یان. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى نه‌مانى ئاسایش له‌و شوێنه‌دا که
چالاکى تیا ده‌نوێنن.
پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین که له کاتى هه‌موو تێکچوونێکى ئاسایش‌دا بوار بۆ
ده‌ست تێوه‌ردانى لایه‌نى سێیه‌م ده‌کرێته‌وه به‌ناوى هێمن کردنه‌وه یان
پشتیوانى کردن له لایه‌نێکیان یان هه‌ر بیانوویه‌کى تر، له‌وانه‌یه
پێشوازیشى لێ بکرێت له یه‌کێك له لایه‌نه‌کانى ناو ئاژاوه‌که‌وه به‌هۆى
لاوازیه‌وه یان پێویستى ماددیه‌وه، که زۆر جار ئه‌و ده‌ست تێوه‌ردانه
له ده‌ره‌وه‌ى سنوورى جوگرافیى مه‌یدانه‌که‌وه ده‌بێت و له‌و
ڕووه‌یشه‌وه به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان زیاتر به‌لاوه گرنگه و شێوه‌ى
چاره‌سه‌ر به‌ئاراسته‌ى خۆیان ده‌نه‌خشێنن.
ئه‌وه‌ى ئێستا له عێراقدا به‌دى ده‌کرێت نه‌ك ته‌نها ده‌ستى سێیه‌م به‌ڵکو
ده‌ستى چواره‌م و پێنجه‌میش له‌ئارادایه، که دیارترینیان بریتین له
چه‌کداره تاوانباره‌کانى به‌ردراوى ناو زیندانه‌کانى سه‌رده‌مى سه‌ددام
که وه‌ك نه‌خشه‌یه‌ك بۆ تێکدانى ئاسایشى پاش خۆیان جێیان هێشتبوو، هه‌تا
ده‌گاته نه‌ته‌وه په‌رسته فه‌له‌ستینیه‌کان و خۆکوژه‌کانى قائیده و
ووڵاته عه‌ره‌بیه‌کان که ته‌نها له دژایه‌تى کردنى ئه‌مه‌ریکاوه
مه‌یدانى عێراقیان کردۆته شوێنى تۆڵه‌ى خۆیان، شان به‌شانى
ئاژاوه‌چیه‌کانى سووریا و ئێران، که ئه‌مانیش به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه‌دایه
مه‌یدانى عێراق گه‌رمتر ببێت بۆ دواخستنى پرۆژه‌که‌ى ئه‌مه‌ریکى بۆ
ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه له‌گه‌ڵیان.
که‌واته بوونى چالاکى ڕێکخراوى ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان له عێراقدا دوو
لایه‌نه‌یه: یه‌که‌میان چالاکى نه‌ته‌وه په‌رسته‌کانى عه‌ره‌بییه
که‌هه‌ر ئه‌و بۆچوونانه‌یان هه‌یه که‌له شه‌سته‌کاندا و بۆ ده‌ست
به‌سه‌را گرتنى ده‌سه‌ڵات هاتوونه‌ته مه‌یدانه‌وه، به‌ڵام به ناوێکى
جیاواز و له‌ژێر دروشمێکى جیاوازدا، ئه‌وان له کۆندا پێیان وابوو
نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب به‌هۆى ئه‌و زوڵم و ژێرده‌سته‌ییه‌وه‌یه که‌وا
دواکه‌وتوون و جۆره‌ها ڕێکخراوى نه‌ته‌وه‌ییان دامه‌زراند وه‌ك به‌عسیه‌کان
و ناسرییه‌کان که له‌پاشاندا وه‌ك ته‌وقێکى ئاگر که‌وته سه‌ریان و
دیکتاتۆریه‌تى پێکهێنا، بۆ ڕزگار بوون له‌و قه‌یرانه ئه‌وه‌تا ئێستا
که‌وتوونه‌ته ڕابوونى ئیسلامگه‌ڕایى و دژایه‌تى جیهانگیرى و دیموکراتیزه
کردنى ناوچه‌که له‌پێناوى مانه‌وه‌ى کورسى و ده‌سه‌ڵات.
دووه‌میشیان له‌ئه‌نجامى هه‌ڵه‌ى یه‌که‌مه‌وه سه‌رى هه‌ڵدا که داگیرکردنى
کوه‌یت و هێنانى سوپاى به‌ده‌ر له ئیسلام بۆ جه‌زیره‌ى عه‌ره‌بى و
سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌لقائیده، که ئێستا شان به‌شانى نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌کانى
عه‌ره‌بى و له‌خواترسه‌کانى گه‌لانى تر به‌ربوونه‌ته گیانى مرۆڤى عێراقى و
نانه‌وه‌ى دووبه‌ره‌کێى نێوانیان و سه‌ربڕینیان، که‌واته له‌سه‌ر ئه‌و
شه‌رعیه‌ته دروست نه‌بووه که گه‌ڕانه‌وه و به‌شه‌رعى کردنى ده‌سه‌ڵات و
کۆمه‌ڵگا بێت و ناولێنانیشیان ته‌نها ڕێکلامێکى سیاسییه.
زۆرینه‌ى ئه‌و چالاکیانه به‌پشتیوانى ماددى به‌عسیه‌کان ده‌کرێت که
پاره‌ى دزراوى عێراقیه‌کان خۆیانه و سه‌رانى به‌عس شاردبویانه‌وه،
ئه‌وه‌ش ته‌نها بۆ تێکدانى بارودۆخه‌که‌یه نه‌ك بۆ دڵسۆزیان بۆ ئیسلام،
به‌و به‌ڵگه‌یه‌ى پێش ڕوخانیان که‌میان نه‌کرد به ئیسلام و موسوڵمانان،
که ئێستاش ناوى ئیسلامى له خۆیان ده‌نێن و که‌سێکى وه‌ك عه‌بدولبارى
عه‌توانیش ماکیاجى ده‌کات له ڕێکلامى نه‌ته‌وه په‌رسته‌کان زیاتر هیچ
مانایه‌کى تر نابه‌خشێت، وا تێده‌گه‌ن به‌م کارانه ده‌توانن هه‌ڵوێستى
په‌شیمانى له ڕووخاندنى ڕژێم بهێننه ئاراوه، هه‌ر به‌و لێکدانه‌وه
هه‌ڵه‌یه‌ش هیوایه‌کیان بۆ خۆیان دروست کردووه بۆ گرتنه‌وه ده‌ستى
ده‌سه‌ڵات وه‌ك ئه‌وه‌ى له 1968 دا بۆیان گونجا، به‌ڵام هه‌موو
فاکته‌ره‌کان وا ده‌ریده‌خه‌ن که ئه‌م جاره‌یان یارییه‌که‌یان دۆڕاند.
ئه‌م پشتیوانیه ماددیه بۆ ڕێکخراوێکى وه‌ك ئه‌لقائیده شتێکى خراپ نییه،
به‌ڵام ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که به هیچ مه‌رجێکى به‌عسیه‌کان ڕ‌ازى ببن و
نرخێکى ئه‌وتۆیان ناده‌نێ که له‌گه‌ڵ هیواکانیاندا یه‌کبگرێته‌وه و
پێچه‌وانه‌که‌یشى هه‌ر ڕاسته، هه‌ربۆیه ئه‌م هاوخه‌باتیه‌یان بێ دواڕۆژ
ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ى لێى دوواین به‌شێك بێت له هه‌ڵوێست و ئه‌نجامى
بیرکردنه‌وه‌ى ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کان، ئه‌ى ئایا هه‌ڵوێستى ئیسلامیه
میانڕه‌وه‌کان چۆن ده‌بێت؟ ئایا کاریگه‌رییان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه تا
چه‌نده و تا چه‌ند ده‌توانن تۆوى خۆیان بچێنن و به‌رهه‌مه‌کانیان نه‌بێته
جۆرێك له توندوتیژى و بیروباوه‌ڕێکى دوور له خواستى خۆیان؟ ئایا هه‌موو
ئه‌و قوتابیانه‌ى له‌م قوتابخانه‌یه‌دان چاوه‌ڕێى لادانى لێ ناکرێت؟.
هه‌ربۆیه لێره‌دا ده‌مه‌وێت که‌مێك له مێژوو و هه‌ڵوێستى میانڕه‌وه
ئیسلامیه‌کانیش بدوێم به به‌راورد کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ووشانه‌دا بۆ ناسین و
جیاکردنه‌وه‌ى ئیسلامیه چالاکه‌کان به‌هه‌ردوو باڵه‌که‌یانه‌وه، که
په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆى به باسه‌که‌وه هه‌یه.
چالاکى ئیسلامییه‌کان له ناوچه‌که‌ماندا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دوو ئاقارى
هه‌بووه، که به‌ستراوه‌ته‌وه به نه‌مانى خه‌لافه‌ت و چه‌وساندنه‌وه‌ى
مرۆڤه‌وه، بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌مه‌ش به موسوڵمان کردنى کۆمه‌ڵگا و
گه‌ڕانه‌وه بۆ خوا په‌رستى و بۆ ئیسلام هه‌موو کێشه‌کان چاره‌سه‌ر
ده‌کرێت، له‌مه‌یشدا چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك پیاده کراوه.
له‌وانه هه‌ندێك پێیان وایه هه‌رکه‌سێك شایه‌تمانى هێنا موسوڵمانه و
هه‌موو مافێکى ئیسلامى هه‌یه و هه‌ر به‌وه‌ش دادگایى ده‌کرێت،
هه‌ندێکیشیان پێیان وایه ته‌نها ووشه‌که به‌س نییه به‌ڵکو کرده‌وه‌کانى
ته‌واوکه‌رى ووشه‌کانیه‌تى (و عمل بمقتضاهما) و ناسینى ده‌سه‌ڵاتێك به‌وه‌ى
که شه‌رعیه‌تى نییه کۆمه‌ڵگاش ده‌گرێته‌وه و هه‌مان حوکم ده‌درێت
به‌سه‌ریدا. که‌واته هاندانى مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا ته‌نها بۆ شایه‌تمان هێنان
نییه و دادگایشیان ته‌نها له سه‌ر شایه‌تمان هێنان نییه و به‌شه‌رعى و
ناشه‌رعى ناسینى ده‌سه‌ڵات پێویسته تاکى کۆه‌ڵگاش بگرێته‌وه، هه‌موو
گۆڕانکارییه‌ك که پێویسته بکرێت ئه‌بێت به‌که‌مترین کات ئه‌نجامى هه‌بێت،
هه‌ربۆیه هه‌موو که‌سانى ناو ده‌سه‌ڵات و ئه‌وانه‌ى له‌ژێر سایه‌ى
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یشدا ده‌ژین هه‌مان حوکم ده‌یان گرێته‌وه بۆ به‌دى هێنانى
ئه‌و قۆناغه‌ش کۆتایى به ژیانى هه‌ر هه‌موویانه، ئه‌مه‌ش کوشتنى هه‌موو
تاکێکى کۆمه‌ڵگایش ده‌گرێته‌وه و شه‌رعیه‌ت ده‌ده‌ن به هه‌موو
توندوتیژییه‌کانیان و ئه‌مه خۆى لایه‌نه توندڕه‌وه‌کانن.
به‌ڵام له‌هه‌ڵوێستى یه‌که‌مدا ئایینى ئیسلام دیارده‌یه‌کى ده‌رکه‌وتووه و
ئاشکرایه، که‌سى باوه‌ڕ هێنه‌ر خۆى به‌رپرسه له کرده‌وه‌کانى
له‌به‌رامبه‌ر خواى گه‌وره‌دا و دادگایى کردن ته‌نها لاى خواى گه‌وره‌یه
له‌سه‌ر کرده‌وه ئاشکرا و نهێنیه‌کانى. له‌لایه‌کى تریشه‌وه که ئایینى
پیرۆزى ئیسلام وه‌ك به‌رنامه‌ى ژیان بۆ مرۆڤ هاتووه و له خزمه‌تى
مرۆڤدایه که‌واته هه‌موو بیرکردنه‌وه‌یه‌ك که ئه‌نجامى باشى هه‌بێت و
له‌تواناى بیرکردنه‌وه‌ى مرۆڤدا بێت ڕه‌وایه و شه‌رعییه، هه‌ربۆیه
هه‌موو ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ى سه‌رده‌م که له ئه‌نجامى بیروهۆشى مرۆڤه‌وه
سه‌رچاوه‌ى گرتووه شه‌رعییه، که‌واته پێویسته هه‌نگاو به‌ره‌و له‌گه‌ڵ
گونجاندنیدا بنرێت، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه که‌سانى میانڕه‌و که‌سانى گونجاوترن
له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مى نوێ‌دا و له پیناوى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى شه‌رعیشدا
هه‌نگاو نانه بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ى زیاترى لایه‌نه ئایینیه‌کان که ده‌بێته
هۆى باوه‌ڕ هێنانى خه‌ڵك به ئایینه‌که‌و به ویستى خۆیشیان، ئه‌وه‌ش
هه‌نگاوێکه بۆ چاکسازیى له‌ناو کۆمه‌ڵگادا بۆ خزمه‌تى مرۆڤایه‌تى و
گونجاندنى ڕه‌وتى ئیسلامى له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنه‌کانى دونیاى سه‌رده‌م.
له‌م باسه‌ى ئێمه‌دا به‌تایبه‌تى که کێشه‌ى نێوان گه‌لان و نه‌ته‌وه‌کان
کراوه‌ته دیارده‌یه‌ك و ناتوانرێت له‌به‌ر چاو نه‌گیرێت، چونکه کاریگه‌رى
ته‌واویشى هه‌یه له‌سه‌ر لایه‌ن و ڕه‌وته جیاجیاکان، ئه‌م لایه‌نانه‌ش
ژماره‌یان زۆره له مێژوودا، هه‌ربۆیه باشتر وایه ڕاسته‌وخۆ له
سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م ڕه‌وته‌وه له کوردستان ده‌ست پێبکه‌ین که گرنگى ناو
مه‌یدانه‌که‌یه.
له ناوچه‌ى هه‌ڵه‌بجه له ساڵى 1934 دا ڕێکخراوێکى ئیسلامى سه‌رى هه‌ڵدا
به‌ناوى (پارتى ئیسلامى کورد) که عه‌بدوڵڵا به‌گى ئه‌حمه‌د به‌گى تاپۆ و
شاهۆى شاعیر و حه‌مه سه‌عید به‌گى سه‌لیم به‌گى جاف له
دامه‌زرێنه‌ره‌کانى بوون و گیوى موکریانیش ئه‌ندامێکى ئه‌م پارته بووه،
گرنگى ناو هێنانى ئه‌م پارته له‌وه‌دایه که ڕێکخراوێکى نه‌ته‌وه‌یى
بووه و ده‌ستى ده‌ره‌وه‌ى کوردستان له دامه‌زراندنیدا نه‌بووه، له‌ژێر
ناوى ئیسلامدا هه‌وڵى کۆکردنه‌وه‌ى لایه‌نگرانیان داوه بۆ ئه‌وه‌ى له
سه‌ر کێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یى بۆیان بدوێن، به‌تایبه‌تى گه‌لى کورد ته‌نها
زه‌ره‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى نه‌مانى عوسمانى و خه‌لافه‌ت بوو، زۆر له کۆمه‌ڵه
و ڕێکخراوى تریش سه‌ریان هه‌ڵداوه که سه‌رچاوه‌کانیان له ده‌ره‌وه بووه
و به‌ناوى ئیسلامیه‌وه په‌لیان هاویشتوه‌ته ناو کوردستانه‌وه. ئه‌مه‌ش
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که بارودۆخ و هه‌ڵوێستى هه‌ندێ له ناوچه‌کانى
کوردستان هه‌میشه گونجاو بووه بۆ نزیکبوونه‌وه‌ى زیاتر له بیروباوه‌ڕى
ئیسلامه چالاکه‌کان و هه‌ر جموجوڵێکى ئیسلامى سه‌رى هه‌ڵدابێت پریشکى بۆ
کوردستانیش هاویشتووه، که هه‌نگاوێك بووه به‌ره‌و نزیکبوونه‌وه‌ى زیاتر
له‌نێوان موسوڵمانه کورده‌کان و موسوڵمانى گه‌لى سه‌رده‌سته.
هه‌روه‌ك به دامه‌زراندنى کۆمه‌ڵه‌ى ئادابى ئیسلامى له پاش ساڵى 1946
ڕاسته‌وخۆ ده‌نگى خۆى گه‌یاندۆته ناو کوردستان، که پاش ماوه‌یه‌ك لقێکى
له سلێمانى کراوه‌ته‌وه، پاشان سه‌رهه‌ڵدانى کۆمه‌ڵه‌ى برایه‌تى ئیسلامى
که ڕێکخراوێکى سه‌ربه بیرى ئیخوان بووه، له‌ساڵى 1954 وه خوالێخۆشبووان
مامۆستا مه‌لاعوسمان عه‌بدولعه‌زیز و مه‌لاساڵح عه‌بدولکه‌ریم (مه‌لا ساڵحى
گه‌وره) له هه‌ڵه‌بجه‌وه په‌یوه‌ندیان کردووه به‌م ڕێکخراوه‌وه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ر پاش ماوه‌یه‌کى کورت ئه‌م ڕێکخراوه نه‌ما، به‌ڵام
ئه‌م دوو زانایه هه‌ر به‌رده‌وام بوون له ده‌ربڕینى هه‌لوێستى خۆیان،
کاتێکیش کۆنگره‌ى حیزبى ئیسلامى عێراقى له ته‌مووزى 1960 دا به‌سترا،
له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه مه‌لاساڵح و مه‌لاعوسمان و مه‌لاعومه‌رى براى و شێخ
جه‌میل موفتى چوون و به‌شداریان کرد و مه‌لاعوسمان وه‌ك سه‌رۆکى وه‌فدى
سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ووتارى تیا خوێنده‌وه.
له‌دواى ئه‌و کۆنگره‌یه‌وه، نوێنه‌رى ئیخوان ڕووده‌کاته هه‌ڵه‌بجه و
یه‌که‌م شانه‌ى تیا داده‌مزرێ که پێك هاتوون له مه‌لاسدیق عه‌بدولعه‌زیزى
سه‌ره‌ك شانه و مه‌لاجه‌لالى مه‌لاساڵح ئه‌ندام، که ده‌بنه سه‌ره‌تاى
کارى ڕێکخستنى ئیخوان له‌ناوچه‌که‌دا. ئه‌م چوار زانایه له هه‌ڵه‌بجه
که‌سانى به‌ر له‌شکرى ئیسلامى چالاك بوون به‌تایبه‌تى بۆ به‌رپه‌رچ
دانه‌وه‌ى بیروباوه‌ڕى شوعیه‌کان، که هه‌ر له‌گه‌ڵ ئاشکرا بوونى چالاکى
شیوعیه‌کاندا شه‌ڕ و پێکدادان له‌نێوانیاندا ڕووى داوه و فتواى به‌کافر
ناسینیان داوه و خه‌ڵکانێکى زۆریان هاندا له دژى شیوعیه‌کان و شه‌ڕ و
ئاژاوه سه‌رى هه‌ڵدا، که حکومه‌تیش ئه‌و فتوایه‌ى به فرسه‌ت زانى و
کردیه بیانوویه‌ك بۆ دوورخستنه‌وه‌ى مه‌لاعوسمان و مه‌لاعومه‌رى براى
له‌هه‌ڵه‌بجه‌وه بۆ ناسریه.
بیروباوه‌ڕى ئیخوان له‌ناو عه‌ره‌بى عێراقدا به‌سه‌رکردایه‌تى موحه‌ممه‌د
مه‌حمود سه‌واف له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى نه‌ته‌وه‌ی کورد بێ هه‌ڵوێست بوون،
به‌ڵام مه‌لاعوسمان له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ڕێکخراوه‌وه چالاکى خۆیى نیشان
داوه، سه‌ردانى به‌غداى کردووه و به‌ناوى زانایانى کوردستانه‌وه
بیرخه‌ره‌وه‌ى بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى کورد له‌ڕوانگه‌ى ئیسلامه‌وه
ئاراسته‌ى عه‌بدولکه‌ریم قاسم کردووه، پاشان دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى
مه‌لامسته‌فا سه‌ردانى کردووه و پێشنیارى کردووه به دامه‌زراندنى
یه‌کێتى زانایانى ئایینى، بۆ ئه‌مه‌ش مه‌لاعوسمان ده‌ویست زانایانى ئایینى
به‌شدارى و به‌ده‌مه‌وه چوونى شۆڕشى کورد و هه‌ست به لێپرسراوێتى
به‌رامبه‌ر ئایین و نه‌ته‌وه بکه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵوێستى
به‌رامبه‌ر به حوکمى له سێداره‌دانى سه‌ید قوتب و هاوڕێکانى ده‌ربڕى و
له‌گه‌ڵ مه‌لاساڵحدا نامه‌یه‌کیان بۆ جه‌مال عه‌بدولناسر نارد بۆ
پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و حوکمه.
ئیخوان له دواى کوده‌تاى دووه‌مى به‌عسیه‌کان جموجوڵیان نه‌ما و په‌یامێکى
ناوخۆیان ده‌رکرد به‌ناوى (په‌روه‌رده و ڕێکخستن و ده‌ستبه‌ردار بوونى
هه‌رچیه‌کى دیکه)، دواى ئه‌مه‌ش له ساڵى 1969 وه ژماره‌یه‌ك له
ئه‌ندامانى ئیخوان به یارمه‌تى موحه‌مه‌د ڕه‌زا شاى ئێران هه‌وڵى
کوده‌تایه‌کیان دا له عێراقدا به‌ڵام به‌عسیه‌کان پێیان زانى و له
19/10/1970 دا ئاشکرا کردنیان ڕاگه‌یاند.
دواى ئه‌وه گورزى توندیان به‌رکه‌وت و له 4/4/1971 دا کار کردنیشیان
وه‌ستێنرا و ڕێکخستنه‌کانیشى هه‌ڵوه‌شینرایه‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ
که‌سایه‌تیى له کوردستاندا جموجوڵێکى سنووردارى خۆیانیان هه‌ر هه‌بووه،
هه‌تا مه‌لاسدیق له هه‌ڵه‌بجه دووباره ده‌ستى کرده‌وه به کارى ڕێکخستن
و کرایه بوژانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئیخوان.
له‌لایه‌کى تره‌وه جه‌نگى نێوان عێراق و ئێران هه‌وێنى ده‌رکه‌وتنى چالاکى
زیاتر بوو له ڕووى سیاسى و چه‌کدارییه‌وه، به‌تایبه‌تى ئێران ببوه
یه‌که‌م هه‌نگاوى هه‌ڵهاتووانى ژێر ئاگرى جه‌نگه‌که و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى
خۆى بزووتنه‌وه‌ى چه‌کدارى له کوردستاندا دژى ڕ‌ژێمى سه‌ددام دروست ده‌کرد
به‌ڵام به مه‌رجى خۆى، نه‌ك له‌به‌ر خاترى باڵاى به‌رزى گه‌لى کورد و
سوننه‌کانى کوردستان بوو بێت یان وویستبێتى به‌رژه‌وه‌ندى کورده‌کان
بپارێزێت، ئه‌وه به‌ئاشکرا به‌دى ده‌کرا له گرتنه باوه‌شى خۆى بۆ هه‌ندێ
له سه‌رکردایه‌تى بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان که ئه‌و ده‌مه به
به‌ره‌ى جود ده‌ناسران.
کاتێکیش له مایسى 1982 دا له میوانخانه‌ى ئه‌ڵوه‌ندڕود چه‌ند که‌سێکى
وه‌ك مامۆستا سه‌لاحه‌دین موحه‌ممه‌د (که هه‌ر له ساڵى 1967 ه‌وه
ئه‌ندامى کۆنى ئیخوان بوو) له‌گه‌ڵ شێخ عه‌بدولڕه‌حمان ئازادى و فاتح
کرێکار و بورهان محمه‌د ئه‌مین و عه‌لى محه‌مه‌د و چه‌ند که‌سێکى تر‌ى
عه‌ره‌ب ڕێکخراوى کۆمه‌ڵى ئه‌نسارى ئیسلامیان دامه‌زراند، (سه‌ره‌تا
لێپرسراوێتى ئه‌م ڕێکخراوه درایه شێخ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڵام
له‌ماوه‌یه‌کى که‌مدا درایه ده‌ست مامۆستا سه‌لاحه‌دین) و نوێنه‌ریان
نارده لاى به‌رپرسانى ئێران بۆ ناساندن و ڕێگه پێدانى کارکردن، کۆمارى
ئیسلامى ئێران له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ڕێکخراوێکى سوونه‌کانى سه‌ر به بیرى ئیخوان
بوو، هه‌ر گوێیشى نه‌دانێ و وه‌ڵامیشى نه‌دانه‌وه تا له‌کۆتاییدا ناچار
کران ناوه‌که‌ى بگه‌ڕێننه‌وه بۆ برایان، پاشان به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى
ئه‌نسار هه‌ندێك له دامه‌زرێنه‌رانى جیا بوونه‌وه و بڵاوبوونه‌وه.
مامۆستا سه‌لاحه‌دین و چه‌ند که‌سێکى تریان هاتنه پاوه و له‌وێ کارى
خۆیان درێژه پێدا، له‌و ماوه‌یه‌دا مامۆستا سه‌لاحه‌دین زۆر چالاك ده‌بێت
و ده‌توانێت له ناو کوردستانیشدا شانه دروست بکات و سه‌ردانیشیان بکات.
له‌ساڵى 1984 یشدا گۆڤارێکیان ده‌رکرد به‌ناوى (ندا‌ء الغریب) واته
بانگه‌وازى نامۆ، هه‌نگاوێکى گه‌وره‌ى تر‌ى ئه‌وه بوو که پاش ماوه‌یه‌ك
له‌ساڵى 1985 دا سه‌ردانى ئیماراتى عه‌ره‌بى ده‌کات و په‌یوه‌ندى
ده‌کاته‌وه به ئه‌ندامانى ئیخوانه‌وه که مۆڵه‌تى کارکردنى له
ئیخوانه‌وه ده‌ده‌نێ، که به خاڵى وه‌رچه‌رخان داده‌نرێت بۆ پته‌وکردنى
ڕیزه‌کانیان، به‌تایبه‌تى دانپیانانیان له‌لایه‌ن ئیخوانه‌وه کرانه
پشتیوانێکى گه‌وره بۆ هه‌موو ئیخوانه‌کان له ناو کوردستان و ئێرانیشدا و
پاره‌یه‌کى باشیشیان وه‌رگرت.
لێره‌دا گرنگه لایه‌نه‌که‌ى مه‌لاسدیق عه‌بدولعه‌زیز له بیر نه‌که‌ین،
که له هه‌ڵه‌بجه باڵێکى به‌هێزى ئیخوان بوون و له ساڵى 1979 ه‌وه
ده‌ستیان به‌کار کردن کرد بوو به‌ڵام به‌بێ مۆڵه‌ت، بوونى ئه‌م دوو
لایه‌نه پێویست به یه‌کگرتنه‌وه ده‌کات، هه‌ربۆیه چه‌ند جارێك
کۆبوونه‌وه له نێوانیاندا ده‌کرێت به ئاماده‌بوونى ئیخوانێکى عێراقى
(دوکتۆر عیسام ئه‌لڕاوى) و تا یه‌کده‌گرنه‌وه و په‌یوه‌ندیان ده‌کرێت به
ئیخوانى عێراقه‌وه و پاشان لێپرسراوێتى ده‌درێته مامۆستا مه‌لاعوسمان.
ئه‌وه‌نده‌ى پێنه‌چوو دوکتۆر ئه‌لڕاوى گیراو به‌دواى ئه‌ودا له ساڵى
1987دا ژماره‌یه‌کى زۆرى ئیخوانه کورده‌کانیش ده‌ستگیرکران و ئه‌وانى تر
هه‌ڵهاتن به‌ره‌و ئێران.
جگه له هه‌ڵه‌بجه له سلێمانى و هه‌ولێر و ناوچه‌ى پشده‌ریشدا
لایه‌نگرانى ئه‌و چالاکیانه سه‌رى هه‌ڵدابوو و که‌سانى ناسراویان تیا
ده‌رکه‌وت، له‌وانه عه‌لى باپیر و حه‌سه‌ن پێنجوێنى و فاتح کرێکار و چه‌ند
که‌سێکى تریش.
بوونى ئه‌و مامۆستایانه و نه‌بوونى په‌یوه‌ندیه‌کى پته‌و له‌گه‌ڵ یه‌کدا
یان نه‌بوونى گرێدراوێکى سه‌رکى بۆ قوتابیه‌کانیان بووه هۆى ئه‌وه‌ى که
هه‌ریه‌که له‌لاى خۆیه‌وه قوتابیانى په‌روه‌رده ده‌کرد و ته‌نها خۆى
به‌ڕاستترین ده‌زانى که ئه‌مه‌ش هه‌ندێ جار جیاوازى توندى به‌دوادا
هاتووه و کێشه له نێوانیاندا سه‌رى هه‌ڵداوه، هه‌ندێکیان له
بیرکردنه‌وه‌دا له بیرى ئیخوان لایان ده‌دا و هه‌ر خۆیشیان به ئیخوانى
ڕاسته‌قینه ده‌زانى و لایه‌نى توندڕه‌و و میانڕه‌ویان تیا هه‌ڵکه‌وت که
سه‌ره‌تایه‌ك بوو چه‌که‌ره کردنى بزووتنه‌وه‌ى نوێ و ئاقارى نوێ، هه‌ر له
هه‌ڵه‌بجه ووتارى مامۆستایان له مزگه‌وتێکه‌وه بۆ مزگه‌وتێکى تر زۆر
جیاواز بوو، کۆمه‌ڵێك لاو ڕوویان ده‌کرده مزگه‌وتى شافیعى و هه‌ر له
هه‌مان کۆڵان کۆمه‌ڵێك لاو ڕوویان ده‌کرده مزگه‌وتى حه‌مزه، له ووتارى
هه‌ینیشدا هه‌مان جیاوازى به‌دى ده‌کرا، له‌لایه‌کى تره‌وه کۆمه‌ڵێك کتێب
و نووسراوى جۆراو جۆر که‌وتبووه بازاڕه‌وه که جێى سه‌رنج بوو، هه‌ندێ
له‌و کتێبانه به ئاشکرا له کتێبخانه‌ى گۆران لاى مامۆستا ئه‌مین هه‌بوو
و هه‌ندێکى تریش سه‌رچاوه‌ى جیاواز و نهێنى هه‌بوو که ده‌ست هه‌موو که‌سێك
نه‌ده‌که‌وت، ئه‌و کتێبانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى جۆراو جۆر بوون به‌ڵام هه‌ست
به ناوه‌رۆکیان ده‌کرا و لایه‌نى توندڕه‌وى و شێوه‌ى خه‌بات له هاوشێوه‌ى
گروپه میسریه‌کان ده‌بینرا و له هه‌ندێکیشیاندا ته‌نها کورته چیرۆکى
هه‌ست بزوێنه‌رى لاوه‌کان بوو، ده‌رباره‌ى لایه‌نه فه‌لسه‌فیه‌کانیش کتێبى
زۆر که‌وتنه بازاڕه‌وه و به‌ئاشکرا ده‌فرۆشران وه‌ك داروین له ته‌رازوى
ژیریدا و زۆر شتى تر له ته‌رازووى ژیریدا و شه‌ریعه‌تى ئیسلام به‌پێى
ئیمامى شافیعى و زۆر کتێبى تر، له‌م بوارانه‌دا مامۆستا موحه‌مه‌د
مه‌لاسالح شاره‌زوورى و حه‌سه‌ن پێنجوێنى و که‌سانى تر ده‌رکه‌وتن، من خۆم
هه‌ندێکم لێ خوێندوونه‌ته‌وه و ئێستاش چه‌ند دانه‌یه‌کم ماوه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ى سه‌رنجى ڕاکێشابووم ئه‌وه بوو که تا ماڵمان له چوارباخ بوو له
سلێمانى موسوڵمانى ئه‌وه‌نده لاو و ته‌مه‌ن منداڵم نه‌ده‌بینى که وه‌ك
له هه‌ڵه‌بجه هه‌بوو، خوێندنى کاروبارى ئایینى و له‌به‌ر کردنى قورئانى
پیرۆز کرابوو به پیشه و مامۆستاى جیاواز و که‌سانى تایبه‌ت بوون،
هه‌ربۆیه زۆر جار ده‌که‌وتمه گومان و پرسیارم ده‌کرد، به‌ڵام پاش
ماوه‌یه‌ك ئه‌نجامه‌که‌ى ده‌رکه‌وت بۆ هه‌مووان و کۆمه‌ڵێك موسوڵمانى
خوێنه‌وار کرانه سه‌رکرده و لێپرسراوێتى لایه‌نه ئیسلامى و جیهادییه‌کان
که ئه‌وه به قۆناغێکى نوێى ئیسلامى چالاک داده‌نرێت.
له‌ساڵى 1987 دا له هه‌ڵه‌بجه لایه‌نگرانى یه‌کێتى و ئیسلامیه‌کان
خۆپیشاندانێکیان سازکرد له دژى به‌عس، ڕژێمیش زۆر به‌توندى به‌په‌رچیانى
دایه‌وه و که‌وته ڕوخاندنى گه‌ڕه‌کى کانێشقان که هه‌ندێ خانوو به‌سه‌ر
خاوه‌نه‌کانیاندا ڕوخێنرا له‌وانه ئافره‌تێك بوو به‌ناوى فاتمه‌ى خه‌جێى
فه‌یزه که لایه‌نگرى یه‌کێتى بوو. ئه‌مه بوویه هه‌نگاوێکى نوێ و سه‌دان
که‌س به‌ره‌و ئێران هه‌ڵهاتن له‌ناویاندا مامۆستا مه‌لاعوسمان بوو که
ده‌یان که‌سى له‌گه‌ڵدا بوو.
شایانى باسه که هه‌ڵه‌بجه چۆن مه‌یدانى شۆڕشگێڕه نیشتیمان
په‌روه‌ره‌کان بووه، به‌هه‌مان شێوه مه‌یدانێکى چالاکى شاره‌زایانى
ئیسلامى بووه، له‌و ده‌مه‌یشدا بوونى چه‌ند مامۆستایه‌کى وه‌ك مامۆستا
مه‌لاعوسمان و مه‌لاعه‌لى و مامۆستا موحه‌مه‌د ڕه‌ئووف و موحه‌مه‌د
عه‌بدولڕه‌حیم و مامۆستا جه‌عفه‌ر ر و مامۆستا هادى و چه‌ندین شاره‌زاى تر
له هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ریدا کاریگه‌رى له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاکه هه‌بوو،
هه‌ر هه‌مووشیان مامۆستا مه‌لاعوسمانیان به مامۆستاى خۆیان ده‌زانى.
مه‌لاعوسمان خۆیشى پیاوێکى نورانى و له‌خواترس و شاره‌زاى هه‌مه لایه‌نه‌ى
ئایینه‌که بوو، که ئیمامى مزگه‌وتى شافعى بوو و کچێکیشى خێزانى مامۆستا
موحه‌مه‌د ڕه‌ئووفى وه‌زیره له‌سه‌ر پۆستى یه‌کگرتوو.
كۆتایی
به‌شى سێیه‌م
به‌شى یه‌که‌م
به‌شى دووه‌م
به‌شى چواره‌م
به‌شى پێنجه‌م
به‌شى شه‌شه‌م
|