|
له‌وه‌ته‌ى چالاکى مرۆڤ سه‌رى هه‌ڵداوه له بوارى ته‌شه‌نه کردن و
بڵاوبوونه‌وه‌ى هزر و بیرى په‌لکێشان جۆره‌ها ناو له‌م چالاکیانه نراوه،
کاتێك ڕۆژئاواییه‌کان و ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان به‌ره‌و په‌لهاویشتن
هه‌نگاویان نا نازناوى سه‌رمایه‌دارى و ئیمپریالى و داگیرکه‌ر و زۆر شتى
وایان به‌سه‌ردا بڕا، هه‌ر هه‌موو ناوه‌کانیش بنه‌مایه‌کیان هه‌بوو که
ده‌بوایه وا بووترایه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا بۆ په‌لهاویشتنى باوه‌ڕى
ئیسلامى نه خۆیان و نه ناحه‌زانیشیان ناوێکى وایان بۆ نه‌دۆزیونه‌ته‌وه
که چاوه‌ڕێى گۆڕینى لێ نه‌کرێت. سه‌ره‌تا به‌ناوى ئیسلامى ئوسوڵى و پاشان
ئیسلامى سیاسى و ئێستاش به فه‌ندامینتالیستى ئیسلامى په‌نجه‌یان بۆ
ڕاکێشاون، تۆ بڵێى له تێنه‌گه‌یشتنى کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تییه‌وه بێت که
ناتوانن ناوێکى هه‌میشه‌ییان به‌سه‌ردا ببڕن و هه‌موویان له‌سه‌رى کۆك بن و
ڕێکبکه‌ون به ئیسلامیه‌کان خۆیشیانه‌وه. کاتێك ئه‌مه‌ریکیه‌کان عێراقیان
ڕزگار کرد دۆست و دوژمنیان هه‌بوو و جۆره‌ها ناویان لێ نان، که‌چى کاتێك
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به نازناوى داگیرکه‌ره‌وه ناساندنیان خۆیشیان
وه‌ك یاسا وه‌ریان گرت، که‌واته ناوێکى گونجاو بۆ هه‌موو چالاکیه‌کى
سه‌ربازى و ئابوورى و ته‌شه‌نه کردن به‌ڕه‌وا ده‌بینرێت، که‌چى له‌گه‌ڵ
ئیسلامیه‌کاندا ئه‌مه نه‌هاتۆته دى. هه‌ربۆیه من لێره‌دا و له‌م
ووتاره‌دا به ئیسلامیه چالاکه‌کان ناویان ده‌به‌م که ڕه‌نگ بێت لاى خۆم
گونجاو تر بێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ى که لێى ده‌دوێم، مه‌به‌ستیشم ئه‌و
چالاکیانه‌یه که له کردارى جیهادییه‌وه ده‌رده‌که‌وێت به هه‌موو
جۆره‌کانى جیهاده‌وه.
نه‌ك ته‌نها له ناو هێنانیدا به‌ڵکو له مێژووى سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و
چالاکیانه‌یشه‌وه یه‌کده‌نگیه‌ك نابینرێ که هه‌مووان له‌سه‌رى ڕێکبن.
هه‌ندێ مێژووه‌که‌ى ده‌گه‌ڕیننه‌وه ته‌نها بۆ سه‌ره‌تاى هه‌شتاکان و
هه‌ندێکى تر بۆ زووتر، به‌ڵام زۆرینه‌ى نوسه‌ران له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن
که ساڵى 1928 به سه‌ره‌تایه‌ك
دابنێن بۆ به‌کارهێنانى ئه‌و ووشه‌یه ئیسلامى سیاسى.
ناوهێنان و کاریگه‌رى چالاکیه‌کانیشیان بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگاى ئێمه
مێژووه‌یه‌کى تایبه‌تى خۆیى هه‌یه و هه‌ڵوێستى دانیشتوانیشى له‌سه‌ر
هه‌ڵچنراوه، جا بۆ ئه‌وه‌ى که له‌و چالاکیانه بگه‌ین پێویسته هه‌قى خۆى
بده‌ینێ و وه‌ك خۆى باسى بکه‌ین بۆ دوورکه‌وتنه‌وه له ماکى
توندڕه‌ویه‌کانى و ناکرێ هه‌روا ته‌ماشاکه‌ر بین و چاوه‌ڕێى دووباره
بوونه‌وه‌یشیان بکه‌ین.
پێمان خۆش بێت یان نا ئیسلام باوه‌ڕێکى پته‌وى موسوڵمانانه و هه‌موو
کاتێکیش ئاماده‌یى ئه‌وه‌یان تیایه گیانى تیا به‌خت بکه‌ن و به‌هیوایشن
بۆى، چونکه گرنگى فه‌لسه‌فه‌که له‌وه‌دایه که هیواى به دواى مردن
داوه نه‌ك وه‌ك هیواکانى تر به پێشکه‌وتنى دونیایى یان به بردنه‌وه‌ى
پێشبڕکێیه‌ك کۆتایى بێت، هه‌ر ئه‌مه‌یه واى کردووه که که‌سانى موسوڵمان
حسابى جدى و تایبه‌تیان بۆ بکرێت له هه‌موو کات و شوێنێکدا، که‌واته به
جدى گرتنى بابه‌ته‌که وه‌ك خۆى ترس که‌م ده‌کاته‌وه بۆ کارى توندوتیژى و
کاردانه‌وه‌کانیان.
ئایینى ئیسلام له‌ڕووى مێژوویى یه‌وه داده‌نرێت به ته‌نها ئایینێك که
توانیبێتى له‌سه‌رده‌مى سه‌ره‌تاى ته‌شه‌نه کردنیدا بنه‌ما و دامه‌زراوه‌ى
کۆمه‌ڵایه‌تى و خزمه‌تگوزارى و سیاسى بهێنێته کایه‌وه چ له ناوه‌وه و چ
له ده‌ره‌وه‌ى ووڵاتدا، به پێچه‌وانه‌ى ئایینه‌کانى تر که
نه‌یانتوانیوه بنه‌ماى ده‌وڵه‌ت دابمه‌زرێنن، جائایا ئه‌مه
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کاتى سه‌رهه‌ڵدانى ئایینه‌که یان کلتوورى ناوچه‌که.
له‌و کاته‌وه‌ى که ئایینى ئیسلام له‌سه‌ر ده‌ستى پێشه‌واکه‌یان پێغه‌مبه‌ر
(د.خ) سه‌رى هه‌ڵداوه
هه‌تا ئیستا هه‌مان کاریگه‌رى له‌سه‌ر باوه‌ڕهێنه‌رانى هه‌بووه و کاریان
بۆ کردووه، ته‌نها جیاوازیه‌ك که هه‌بووبێت ئاستى تێگه‌یشتنى که‌سانى
هه‌ڵگرى باوه‌ڕه‌که بووه له‌گه‌ڵ کلتورى ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ى که لێى
ده‌ژین.
گرنگه ئه‌وه بدرکێنین که هه‌موو هه‌ڵس و که‌وتێکى موسوڵمانان له‌سه‌ریان
ده‌که‌وێت و ڕه‌زامه‌ندى و توڕه بوونى خواى پێوه به‌نده، هه‌ربۆیه له‌و
پێناوه‌دا هه‌موو کاتێك له هه‌وڵى ڕه‌زامه‌ندى خواکه‌یاندا بوون و بۆ
ئه‌وه‌ش ویستوویانه هه‌ڵسوکه‌وتى ده‌وروبه‌ریشیان بۆ ئه‌و ڕه‌زامه‌ندیه
بگۆڕن، که‌واته هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئاماده‌یى گیانبازیان تێدا هه‌بووه و
له‌هه‌ر شوێنێکیشدا له‌و ئاواته دڵنیا کرابنه‌وه هێمنى تێدا به‌دى
ده‌کریت. ته‌نها کێشه‌یه‌ك که ڕووبه‌ڕوى موسوڵمانه‌کان بووبێته‌وه خواستى
لادانى ئه‌و ڕه‌زامه‌ندیه بووه، ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه له گه‌لێکى وه‌ك
عه‌ره‌به‌وه ده‌رکه‌وتووه که خاکه‌که‌یان گوزه‌رانێکى ئاسانى تیا
نه‌بووه پێش ده‌رکه‌وتنى نه‌وت، هه‌ربۆیه ڕێخۆشکه‌ریه‌ك هه‌بووه وه‌ك
پێویست بوونێکى زیاتر که چالاکى بۆ ئه‌نجام بده‌ن به‌تایبه‌تى هیچ گه‌لێکى
دراوسێیان باوه‌ڕێکى پته‌وى ئایینى وایان نه‌بووه که بتوانن ململانێى
له‌گه‌ڵ ئیسلامدا پێ بکه‌ن، هه‌ربۆیه ده‌بینین له‌کاتى بێ ده‌سه‌ڵاتى
عه‌ره‌بیشدا گه‌لانى دراوسێش هه‌مان هۆیان به‌کار هێناوه بۆ ده‌سه‌ڵات
گرتنه ده‌ست و جیاوازى شیکردنه‌وه‌ى شه‌رعیش ڕێخۆشکه‌رى ئه‌مه بووه،
عوسمانیه‌کان نه‌ك هه‌ر مه‌زهه‌بى شافیعیان پاراستووه به‌ڵکو
خه‌لافه‌تیشیان گوێزایه‌وه بۆ لاى خۆیان، به‌هه‌مان شێوه سه‌فه‌ویه‌کان
بۆ بوونى پاکانه‌یه‌کى جیا له‌عوسمانیه‌کان زۆر به خێرایى مه‌زهه‌بى
جه‌عفه‌رى ته‌شه‌نه‌ى کرد.
ئه‌گه‌ر که‌مێك بڕوانینه مێژووه‌که‌یان ده‌بینین ئیسلامیه چالاکه‌کان
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌بیانووى کردنه‌وه‌ى ده‌وروبه‌ره‌وه ( فتوحات )
ده‌ستیان گه‌یاندۆته گه‌لانى ده‌وروبه‌ریان، که بیانووى ئه‌م داگیرکردن و
فتوحاتانه له‌لایه‌که‌وه به‌نه‌فام دانانى گه‌لانى به‌ده‌ر له ئیسلام و
هێنانیان بۆ سه‌ر ئیسلام به ئه‌رکێکى ئایینیه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و
به‌یه‌کێك له بنه‌ماکانى باوه‌ڕهێنانى که‌سى موسوڵمان داده‌نریت، که له
قورئاندا داواى لێ کراوه. له‌لایه‌کى تریشه‌وه خواستى پایه‌به‌رزانى
ئابوورى ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه که ویستوویانه ته‌شه‌نه بکه‌ن یان
ئه‌وانه‌ى که ویستوویانه بچنه ناو سنووره‌که‌وه ڕێخۆشکه‌رێکى تر بووه.
هه‌ر بۆیه ده‌بینین هه‌ندێ له‌و فتوحاتانه ته‌نها له‌ڕێى نامه‌یه‌که‌وه
بووه یان گه‌لان و ده‌وڵه‌تان خۆیان په‌یوه‌ندیان کردووه، ئه‌وه‌ش
له‌به‌ر دوو هۆ له‌لایه‌که‌وه به‌که‌م زانینى باوه‌ڕى خۆیان له‌چاو
ئیسلامدا و له‌لایه‌کى تریشه‌وه دوور که‌وتنه‌وه له‌و شه‌ڕانه‌ى که
چاوه‌ڕێیان ده‌کرد له ئیسلامیه‌کان و به‌ته‌نها ڕاگه‌یاندنى به ئیسلام
بوون ئه‌و شه‌ڕانه‌یان لێ دوور ده‌که‌وته‌وه. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
جۆره‌ها ده‌وڵه‌ت و ده‌وڵه‌تۆکه و ئیمپراتۆریه‌ت و هه‌رێمى وا هه‌بووه
که پشت به شه‌ریعه‌تى ئیسلام ببه‌ستێت له به‌ڕیوه‌بردنى
کاروباره‌کانیاندا وه‌ك سه‌رهه‌ڵدانى ده‌وڵه‌تانى عه‌باسى و ئومه‌وى و
عوسمانى و سه‌فه‌وى و زۆرى تر.
به‌هاتنى عوسمانییه‌کان و هه‌ڵگرتنى نازناوى خه‌لافه‌ت ئه‌و چالاکیانه
که‌وتنه قۆناغێکى نوێوه و کرایه جێبه‌جێ کردنى ئاواتى ئیمپراتۆریه‌تى
ئیسلامى که گۆڕانکاریه‌کى گه‌وره بوو له مێژووى نوێ‌دا، گۆڕانێکى گرنگى
تریش له ته‌شه‌نه کردنى ڕۆژئاواییه‌کانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات به‌تایبه‌تى
به‌ریتانییه‌کان به‌ره‌و هیندستان، که له کاردانه‌وه‌ى بوونى ئه‌و
ڕۆژئاواییانه‌دا له ناو موسوڵماناندا ده‌رکه‌وت، ئه‌ویش به بیرمه‌ندێکى
وه‌ك سه‌ید ئه‌حمه‌د خان له گوندێکى نزیك نیوده‌لهى به‌ناوى دیابوند که
بزوتنه‌وه‌یه‌کى سیاسى دامه‌زراند وه‌ك نه‌ویستنێکى بوونى کلتورى
ڕۆژئاوایى، که له‌سه‌ر مه‌زهه‌بى حه‌نه‌فى بنه‌ماى شه‌ریعه‌تى ئیسلامى
کردبووه سه‌رچاوه فه‌لسه‌فیه‌کانى خۆى و ناوى بزوتنه‌وه‌که‌شى هه‌ر
به‌ناوى گونده‌که‌یه‌وه ناسرا.
ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له شه‌سته‌کانى سه‌ده‌ى نۆزده‌دا قوتابخانه‌یه‌کى
دامه‌زراند به‌ناوى ماڵى زانیارى دیوباند و مه‌به‌سته‌کانى له‌ڕێى وانه
ووتنه‌وه‌وه بڵاوده‌کرایه‌وه که ده‌رباره‌ى ئه‌م خاڵانه بوو
یه‌کتا په‌رستى
دواکه‌وتنى سونه‌ته‌کانى پێغه‌مبه‌ر له هه‌موو گه‌وره و بچوکێکدا
خۆشه‌ویستى هاوه‌ڵه‌کانى پێغه‌مبه‌ر
گرتنه به‌رى ئه‌و ڕێگایه‌ى که کۆنترین قوتابخانه فیقیه‌کان یان
شه‌ریعه‌تیه‌کان له‌سه‌رى چوون
جیهاد له پێناو خودادا
ئه‌گه‌ر تێبینى بکه‌ین ئه‌م داوایانه زۆر له داواى گروپه ئیسلامیه‌کانى
ئێستا جیاواز نیه.
له‌سه‌رتاوه سه‌ید ئه‌حمه‌د خان بۆ به‌ربه‌ره‌کانێى به‌ریتانیه‌کان
لایه‌نگرانى هانده‌دا که خۆیان ڕۆشنبیر بکه‌ن ته‌نانه‌ت به ئه‌زموونى
ڕۆژئاواییه‌کانیشه‌وه به‌ڵام به شێوه‌یه‌کى سنووردار. ئه‌و ده‌ویوست
بناغه‌ى دامه‌زراوه‌یه‌کى گه‌وره‌ى فێرگه دابمه‌زرێنێت که شان بدا له
شانى زانکۆکانى به‌ریتانیا و هه‌ستا به ده‌رکردنى بڵاوکراوه‌یه‌ك به‌ناوى
(خوڕه‌وشت چاککردن).
به‌ڵام پاشان هه‌ر ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌ورى سه‌ره‌کى بینى له
دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت به بنه‌مایه‌کى ئیسلامى. کاتێك کێشه‌ى
ڕوبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ هندۆزه‌کاندا سه‌ریهه‌ڵدا به‌وه‌ى له ساڵى 1876
هیندۆزه‌کان سوور بوون له‌سه‌ر کردنى زمانى هیندى به زمانى سه‌ره‌کى له
وولاتدا له برى زمانى ئوردو، لێره‌وه ئه‌حمه‌د خان ڕایگه‌یاند که‌وا
موسوڵمانه‌کان و هیندۆزه‌کان یه‌ك نه‌ته‌وه‌نین و ڕێگر له‌نێوانماندا
هه‌یه و پێویست به جیا کردنه‌وه‌یان ده‌کرێت. هه‌رچه‌نده بزوتنه‌وه‌که‌ى
سه‌ید ئه‌حمه‌د خان چه‌کدار نه‌بوو و هیچ خواستێکى توندڕه‌ویشى نه‌بوو
به‌ڵام کاریگه‌رى ئه‌و قوتابخانه‌یه بووه هه‌وێنى جیابوونه‌وه‌ى پاکستان
له هیند و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێکى ئیسلامى و پاشان هه‌ر ئه‌و
درێژه‌پێدانه‌ى ئه‌مان به‌ره‌و بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان ڕێچکه‌ى به‌رنه‌دا.
له‌ناو پاکستانیشدا بنه‌ماى گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه ته‌شه‌نه‌ى کرد و
سه‌ید ئه‌بو ئه‌علا مودود که به یه‌کێك له که‌سایه‌تیه
به‌ناوبانگه‌کانى مێژووى پاکستان داده‌نرێت که له‌ژێر کاریگه‌رى
قوتابخانه‌ى دیوباندیدا بووه بانگێشى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تانى ئیسلامى
کرد که شه‌ریعه‌تى ئیسلامى تێدا جێبه‌جێ بکرێت.
له ساڵى 1941 دا کۆمه‌ڵێکى پێکه‌وه نا به‌ناوى (کۆمه‌ڵى ئیسلامى) که پێك
هاتبوو له بزوتنه‌وه‌یه‌کى ئیسلامى سیاسى که ئێستا له‌په‌رله‌مانى
پاکستان‌دا 53 کورسیان به‌ده‌سته‌وه‌یه له‌سه‌رجه‌مى 272 کورسى. هه‌ندێ له
نوسه‌ران واى بۆ ده‌چن که سه‌ید قوتبى ئیخوان موسلمین له‌ژێر کاریگه‌رى
بیروباوه‌ڕى مودودیدا بوو بێت.
مودودى هه‌رچه‌نده توشى گیران بوو به هۆى ئه‌و ڕه‌خنه توندانه‌ى
سیاسیه‌کان لێیان ده‌گرت که نه‌یانده‌ویست شه‌ریعه‌تى ئیسلامى بکرێته
نه‌خشه‌ى سیاسى ده‌وڵه‌ت. به‌ڵام له ساڵه‌کانى 1956 ه‌وه تا ساڵى 1974
چه‌ندین له ووڵاتان گه‌ڕا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ى بیر‌و باوه‌ڕه‌کانى خۆى له
شێوه‌ى سیمینار و ده‌رس ووتنه‌وه له قاهیره و دیمه‌شق و مه‌ککه و
مه‌دینه و جدده و کوه‌یت و ریبات و ئه‌سته‌نبوڵ و له‌نده‌ن و نیویورك و
تۆرونتۆ.
كۆتایی به‌شی یه‌كه‌م
به‌شى دووه‌م
به‌شى سێیه‌م
به‌شى چواره‌م
به‌شى پێنجه‌م
به‌شى شه‌شه‌م
|