![]() |
شارى یارى و لێزانى دیپلۆماسیه‌ت له ووتارى کوردی‌دا
|
|||
|
خالید عه‌لى فه‌ره‌ج / سوید |
||||
|
له سیاسه‌تى کوردی‌دا هه‌ندێ جار هه‌ڵه ڕوو ده‌دات و له‌به‌رنه‌فامى هه‌نديکیش به کارێکى قاره‌مانانه و زۆر لێزانه داده‌نرێت، که‌چى زۆر به کورتى و وه‌ك که‌فى ساردى ئه‌چێته‌وه به خۆیدا. کێشه‌ى نێوان دوو لایه‌ن ئایا پارتى سیاسى بن یان کۆمپانیا و ده‌وڵه‌ت ده‌کرێ به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکرێ و هه‌ندێ جاریش وه‌ک چه‌کێکى پاراستن په‌نا ده‌برێته به‌ر هه‌ڕه‌شه و توندڕه‌وى بۆ وه‌بیرهينانه‌وه‌ى بارى نائاسایى ئه‌گه‌ر بێت و گفتوگۆکان به‌ربه‌ستێکى هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و توندڕه‌ویانه‌ش ناکرێت له لوتکه‌وه بێت بۆ پاراستنى هێڵى گه‌ڕانه‌وه، ده‌نا هه‌ڵدێر و گێژاو به‌دوایدا دێت ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست نه‌بێت بۆ هه‌ڕه‌شه‌کردن. له‌کاتى پاشگه‌زبوونه‌وه‌یشدا یان نه‌گونجانى هه‌ڕه‌شه‌و سنگده‌رپه‌ڕانه‌که‌یشدا که‌سى باڵا و لوتکه بارودۆخه‌که هێمن ده‌کاته‌وه به سزادان و گوێ گرتنى ووته‌بێژ که پێویسته له پله‌یه‌کى مام ناوه‌ندیدا بێت، ئه‌وه زمانى دیپلۆماسیه‌ت بووه له هه‌موو جیهاندا. هه‌روه‌ك هه‌ڕه‌شه و خۆنواندن کات و بارودۆخى تایبه‌ت ده‌یگونجێنێت یان ڕه‌تى ده‌کاته‌وه. ئێستاى تورکیا له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردندایه و وه‌ك فاکته‌رێکیش له سنوورى پڕوپاگه‌نده‌دا هه‌ڕه‌شه و سنگ ده‌رپه‌ڕاندنى لێده‌وه‌شێته‌وه بۆ ڕاکێشانى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى و ده‌مارگیرى دەنگدەران به‌لاى خۆیاندا، ناکرێ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستى شه‌ڕت نه‌بێت هه‌ڕه‌شه‌یان لێ بکه‌یت، چونکه ئه‌وان هه‌موو ڕۆژێك و هه‌موو هه‌نگاوێکیان له‌سه‌ر ده‌که‌وێت بۆ هه‌ڵبژاردن و سه‌رکه‌وتن و ژێرکه‌وتنیانى پێوه به‌نده که‌واته هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك یاریده‌ده‌رى سه‌رکه‌وتنیانه یان ژێرکه‌وتن و بۆ وه‌ڵامى ئه‌وه‌یش پێویست ده‌کات زۆر به جددى و ڕاسته‌وخۆ به‌رپه‌رچت بده‌نه‌وه یان گوێ ڕایه‌ڵت بن. کاتێك ئێمه‌ى کورد دڵنیاین که ده‌سه‌ڵاته‌که‌مان تواناى به‌گژا چوونه‌وه‌ى تورکیاى نى یه پێویست ناکات له که‌سى مامناوه‌ندیشه‌وه هه‌ڕه‌شه بکه‌ین به‌تایبه‌تى له‌م کاته‌دا. کاتێکیش ئه‌وان باسى که‌رکوک ده‌که‌ن سیاسه‌تمه‌داران
ده‌زانن که ئه‌وه‌ش له‌لایه‌که‌وه هه‌ر ڕێکلامى هه‌ڵبژاردنه و
له‌لایه‌کى تریشه‌وه زه‌نگێکه بۆ ئه‌مه‌ریکاییه‌کان بۆ قه‌ره‌بوو
کردنه‌وه‌ى
بارى ئابوورى و زه‌ره‌روزیانه‌کانیان که له‌ده‌ستیان داوه له پشت
تێکردنى ئه‌مه‌ریکاییه‌کان له کاتى پڕۆسه‌ى ئازادى عیراقه‌وه و مه‌به‌ستیان ده‌ست تێوه‌ردانى ڕاسته‌وخۆ نیه
وه‌ك کردارى چه‌کدارى و هه‌نگاوه‌کانى خۆیان دوورتر بخه‌نه‌وه له
ئه‌وروپا. که‌واته هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وان هه‌تا دوێنێش هیچ نه‌بوو و
مانایه‌کى واى نه‌ده‌دا که ترس له‌سه‌ر هه‌رێم دروست بکات، به‌ڵام
دیسانه‌وه ناکرێت بێده‌نگ بن له هه‌ڕه‌شه‌ى بنده‌ستێکى ئابوورى خۆیان
هه‌روه‌ك تێبینى ئه‌وه‌یش ده‌کرێ به‌هۆى هاتنى به‌هار و وه‌رنه‌گرتنیان له
ئه‌وروپا و پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنیش پێویست
ده‌کات هه‌نگاوێك دژى پ. ك. ك بنێن که پێگه‌یان
له ناو خاکى ئێمه‌یشدا هه‌یه، ئه‌مانه هه‌مووى فاکته‌رن بۆ
نه‌گونجانى هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى کوردى ئه‌گه‌ر له مامناوه‌ندیشه‌وه بێت نه‌ك
له‌سه‌رۆکه‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه لێکۆلینه‌وه‌ى هه‌واڵه‌که جیاوازه
بۆ لایه‌نى کوردى به هۆى بارودۆخى ئێستاى کوردستانه‌وه، کاتێك که
سه‌رۆکى هه‌رێم هه‌ڕه‌شه ده‌کات ماناى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ده‌زووى
دیپلۆماسیه‌ت پچڕاوه و هیچ هیوایه‌ك بۆ گفتوگۆ نه‌ماوه هه‌ربۆیه
کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى به‌و ووته‌یه ئاگادار ده‌کرێنه‌وه و خۆ ئاماده‌کردن بۆ
جه‌نگ دێته ئاراوه ئایا له ناچاریدا بێت یان له هێزه‌وه، له‌هه‌مان
کاتیش‌دا به‌رامبه‌ر که تورکیایه بۆ جه‌نگ دێته ئاراوه و
پاڵه‌په‌ستۆى خۆى و هێزى خۆى ده‌خاته گه‌ڕ و هه‌ر دووریش نییه که وه‌ك
بیانوویه‌ك به‌کارى بهێنێت. هه‌ربۆیه داوا له نوسه‌ران ده‌که‌م که له‌به‌ر دڵسۆزى خۆیان بۆ کوردایه‌تى بێت یان بۆ سه‌رۆکى هه‌رێم با زۆر ووریاتر بیر بکه‌نه‌وه و نه‌که‌ونه هه‌ڵه‌ى واوه که ووته‌یه‌کى نه‌گونجاو بکه‌نه ئاهه‌نگ و ده‌هۆڵ و زوڕنا و ده‌سڕى سه‌رچۆپى بۆ هه‌ڵگرن باکاتى گوێبادان و په‌شیمان بونه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت. لاى هه‌ندێ نوسه‌ر سیاسه‌ت به شارى یارى تێده‌گه‌ن و لاى هه‌ندێکیش دیپلۆماسیه‌ت. به‌ڵام که‌سانى سه‌رکرده‌و لێزان و به‌توانایشمان هه‌یه که دیپلۆماسیه‌ت هه‌موو ژیانى بووه. له کۆندا له سلێمانى ئه‌سپ و عه‌ره‌بانه هه‌بوو
و هه‌ندێك له خاوه‌نه‌کانیان بۆ
ئه‌وه‌ى ئه‌سپه‌کان له‌به‌رده‌مى خۆیان زیاتر نه‌بینن و به ئاره‌زووى
قامچى و لغاو پێچ بکه‌نه‌وه و بوه‌ستن پارچه‌یه‌کى زیاده‌یان به‌ملاولاى
چاویدا هه‌ڵده‌واسى، و ئه‌گه‌ر مناڵێكیش ناکۆکى دروست بکردایه له‌گه‌ڵ
دراوسێیه‌کدا باوکى گوێى ده‌گرت و له‌به‌رچاوى دراوسێکه‌دا ئامۆژگارى
ده‌کرد بۆ دڵدانه‌وه و هێمن کردنه‌وه‌ى دراوسێکه‌یان.
|
||||